
[سه‌فین حه‌مید/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] خانمی یه‌که‌م هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د 50 لاپ‌تۆپ دابینده‌کات بۆ پرۆژی به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌لیکترۆنی قوتابخانه‌کانی سلێمانی.
ئاوات عه‌لی له سلێمانی – 17/2/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ده‌ستی کردووه به پرۆژه به‌رنامه‌یه‌کی نوێ بۆ پێکه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی قوتابخانه‌کانی پارێزگاکه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌وه له‌ڕێی تۆڕێکی کۆمپیوته‌رییه‌وه.
له هه‌وڵێکدا بۆ که‌مترکردنه‌وه‌ی رۆتین، کاتی خایه‌نراو و تێچوو، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی 11 شوبات کۆمپیوته‌ری لاپتۆپی بۆ 50 به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه دابین کرد، کۆمپیوته‌ره‌کان له لایه‌ن هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، خانمی یه‌که‌می عێراقه‌وه به‌خشرابوونه‌وه.
که‌مال نوری، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی، به مه‌وتنی وت "وه‌ک بنه‌مایه‌ك بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تی ئه‌لیکترۆنی و نه‌هێشتنی رۆتین، له هه‌وڵداین بۆ دانانی سیستمێک بۆ به‌ستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م قوتابخانه‌کانی سنوری پارێزگای سلێمانی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانییه‌وه."
که‌مال نوری هه‌روه‌ها وتی " له ئه‌نجامی سیستمێکی له‌م جۆره‌دا، هه‌موو نوسراوه‌کان له نێوان قوتابخانه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌دا به شێوه‌یه‌کی ئه‌لیکترۆنی ده‌بێت له‌ڕێی تۆڕێکی ئینته‌رنێتی ناوخۆییه‌وه."
"په‌نجا لاپتۆپمان به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ی قوتابخانه‌کاندا دابه‌شکرد، ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتوو بین له پرۆژه‌که‌مان ئه‌وا بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رجه‌م قوتابخانه‌کانی دابه‌ش ده‌که‌ین."
که‌مال نوری وتی به‌ڕێوه‌به‌ره به‌شداره‌کانی به‌رنامه‌که مه‌شقی کارزانییان پێده‌کرێ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی سیستمی کۆمپیوته‌ر.
"له رێگه‌ی ئه‌م سیستمه‌وه سه‌رجه‌م قوتابخانه‌کان رۆژانه ئاگاداری بڕیار و نوسراوه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ده‌بن، هه‌روه‌ها په‌روه‌رده‌ش ئاگای له سه‌رجه‌م قوتابخانه‌کان ده‌بێت."
به گوێره‌ی ئاماره‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که، 575 قوتابخانه له پارێزگاکه‌دا هه‌یه.
هاوکات، به‌رێوه‌به‌ره‌کان پێشوازییان له پرۆژه‌که کرد و پێیان وایه ده‌بێته مایه‌ی چاکترکردنی کاره‌که‌یان و نه‌هێشتنی رۆتین.
مه‌حمود ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماده‌یی پیشه‌سازیی به‌کره‌جۆ، به مه‌وتنی وت "ئه‌م سیستمه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی کاره‌کانمان زوو راپه‌رێنرێت و دواکه‌وتن تیایاندا روونه‌دات."
هه‌روه‌ها وتی "ئه‌م سیستمه وا له مامۆستاکان و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌کان ده‌کات که به ته‌واوه‌تی فێری به‌کارهێنانی ئینته‌رنێت و کۆمپیوته‌ر ببن و واز له قه‌ڵه‌م و کاغه‌ز بهێنن له نوسراوه فه‌رمیه‌کاندا."
هه‌روه‌ها وتی "بێگومان ئه‌گه‌ر سیستمه‌که به ته‌واوه‌تی کاری پێکرا، ئه‌وا کاره‌کانمان به رێژه‌ی 100% پێشده‌که‌ویت و جیاوازی ده‌بێت."
به‌ڕێوه‌به‌رانی قوتابخانه‌کان هه‌روه‌ها وتیان سیستمی گه‌یاندنی ئه‌لیکترۆنی ده‌بێته مایه‌ی که‌مترکردنه‌وه‌ی کات و خه‌رجیی نوسراوه‌کانی نێوان قوتابخانه‌کان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده.
که‌ژاڵ حه‌مه سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماده‌یی شه‌هید جه‌مال تاهیری نمونه‌یی به مه‌وتنی وت "ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان ئیلتیزام بکه‌ن به به‌کارهێنانی ئه‌م سیستمه‌وه، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه زۆر له کاره‌کانمان ئاسان ده‌کات و به زوویی جێبه‌جێ ده‌کرێت."
که‌ژاڵ وتی "هه‌ندێک له قوتابخانه دوره‌کان پۆسته‌یان پێناگات هه‌ندێک جار، بۆیه له‌وانه‌یه نه‌توانن به‌شداری به‌شێک له کۆبوونه‌وه‌کانی په‌روه‌رده بکه‌ن و ئاگاداری بڕیاره‌کانیان بن، به‌ڵام به جێبه‌جێکردنی ئه‌م سیستمه ئه‌و کێشه‌یه نامێنێت."
که‌ژاڵ هه‌روه‌ها وتی "بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م سیستمه ته‌واو سه‌رکه‌وتوو بێت، پێویسته په‌روه‌رده‌ی سلێمانی خه‌تی ئینته‌رنێت بۆ سه‌رجه‌م قوتابخانه‌کان دابین بکات".
وێنه: [سه‌فین حه‌مید/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] خانمی یه‌که‌م هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د 50 لاپ‌تۆپ دابینده‌کات بۆ پرۆژی به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌لیکترۆنی قوتابخانه‌کانی سلێمانی.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران