
[که‌ریم حه‌سه‌ن] کاندیده‌کان له به‌سره کێبڕکێ له‌سه‌ر ئه‌و 24 کورسییه په‌رله‌مانییه ده‌که‌ن که بۆ پارێزگاکه ته‌رخانکراوه.
که‌ریم حه‌سه‌ن له به‌سره - 19/2/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن له به‌سره به شێوه‌یه‌کی چالاک رێساکانی چالاکییه‌کانی هه‌ڵمه‌تی پارته سیاسییه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ی 7 ئازار ده‌سه‌پێنێت.
حازم ئه‌لروبێعی، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی کۆمسیۆن له به‌سره، وتی زۆربه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شدارن له هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردندا پابه‌ندبوون به رێساکانی کۆمسیۆنه‌وه.
روبێعی وتی "زۆربه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن له به‌سره زۆر به‌دسیپلینه، به‌تایبه‌تی هه‌ڵنه‌واسینی وێنه‌ی کاندیده‌کان به دیواره‌کاندا."
کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن قه‌ده‌غه‌ی کردووه له کاندید و قه‌واره سیاسییه‌کان پۆسته‌ری هه‌ڵمه‌ته‌کان به دیواری بینا حکومییه‌کان و ماڵی هاوڵاتیاندا هه‌ڵبواسن به بێ ره‌زامه‌ندی پێشوه‌ختی خاوه‌نماڵه‌که. کۆمسیۆن هه‌روه‌ها یه‌کترتۆمه‌تبارکردن و ناوزڕاندن و به‌کارهێنانی ره‌مزه ئایینییه‌کانی قه‌ده‌غه کردوه.
حازم وتی کۆمسیۆن تیمی تایبه‌تی پێکهێناوه بۆ چاودێریی سه‌رپێچییه‌کان.
ناوبراو وتی "سێ سه‌رپێچی بچوک - به هه‌مووی سیان - تۆمارکراوه. نوسینگه‌ی نیشتمانی له‌م سه‌رپێچییانه ئاگادارکراوه‌ته‌وه و قه‌واره‌کانیش ئاگادارکراونه‌ته‌وه له‌وه‌ی پێویسته ئه‌م سه‌رپێچییانه چاک بکه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی سزانه‌درێن."
روبه‌یعی وتی ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌رپێچی ده‌که‌ن بۆ یه‌که‌م که‌تن سزای دارایی ده‌درێن و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له فه‌رامۆشکردنی رێوشوێنه‌کان، ئه‌وسا ره‌نگه نه‌هێڵرێت به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا بکه‌ن.
دانیشتوانی به‌سره خۆشحاڵن که زۆربه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کان پابه‌ندن به رێساکانه‌وه.
عه‌لی که‌ریم دانیشتویه‌کی به‌سره، 33 ساڵ، وتی "من زۆر گه‌شبینم به سه‌رکه‌وتنی ئه‌زمونی هه‌ڵبژاردن له به‌سره، که له دیسپلینی هه‌ڵمه‌تی کاندیده‌کاندا ره‌نگیداوه‌ته‌وه."
قوتابی زانکۆ کازم ئه‌حمه‌د، 25 ساڵ، وتی چالاکییه‌کانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵ "سیمایه‌کی جوانی به به‌سره به‌خشیوه چونکه وێنه‌کان و پۆسته‌ره‌کان به شێوه‌یه‌کی باش چاپکراون."
وێنه و پۆسته‌ره‌کان به ستونی کاره‌با و پرد و باره‌گای پارته سیاسییه‌کان و له نزیک پارکه‌کان هه‌ڵواسراوه، که ئه‌مه‌ش رێپێدراوه به‌گوێره‌ی رێساکانی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن. هیچ ماده‌یه‌کی په‌یوه‌ست به هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌وه به بینا حکومییه‌کاندا هه‌ڵنه‌واسراوه.
له هه‌ڵبژاردنی 2005 دا، زۆر عێراقی سکاڵایان ده‌کرد له ناڕێکوپێکی هه‌ڵواسینی وێنه و پۆسته‌ری کاندیده‌کان به دیواری بینا حکومییه‌کان و شوێنه گشتییه‌کاندا. زۆربه‌ی ئه‌و وێنه و پۆسته‌رانه‌ی 2005 دا تا ئیستاش هه‌ر ده‌بینرێن.
سه‌لمان ناسر، شۆفێری تاکسی له به‌سره، 54 ساڵ، وتی بڕیاری رێکخستنی پۆسته‌ره‌کانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن "باشترین بڕیاره که کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن ده‌ریکردبێت."
"ئه‌و که‌سه‌ی وێنه به دیواره‌کاندا هه‌ڵده‌واسێت و سیمای شار ناشرین ده‌کات شایانی ئه‌وه نییه وڵات به‌ڕێوه‌ببات. نابێت هیچ عێراقییه‌ک ده‌نگ به که‌سێك بدات که ئه‌و کاره ده‌کات."
کاندیده‌کان ته‌رکیزیان کردۆته‌سه‌ر دروشمی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نه‌داری و گه‌نده‌ڵی ئیداری و سه‌قامگیرکردنی ئاسایش و بنیاتنانی حکومه‌تێکی دامه‌زراوه‌یی.
کۆمسیۆن زیاتر له 450 بنکه‌ی ده‌نگدان و 3,724 وێستگه‌ی ده‌نگدانی ته‌رخانکردوه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان له به‌سره. زیاتر له 400 کاندید که نوێنه‌رایه‌تی 24 قه‌واره‌ی سیاسی و هاوپه‌یمانێتی ده‌که‌ن کێبڕکێ له‌سه‌ر ئه‌و 24 کورسییه ده‌که‌ن که بۆ پارێزگاکه ته‌رخانکراوه.
هێزه‌کانی ئاسایشی به‌سره رێوشوێنی ئه‌منی توندیان گرتۆته‌به‌ر بۆ پاراستنی هاوڵاتیان له پێش و له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا له رێی دانانی خاڵی پشکنین و ده‌وریه‌ی پیاده له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی شاره‌که‌دا.
وێنه: [که‌ریم حه‌سه‌ن] کاندیده‌کان له به‌سره کێبڕکێ له‌سه‌ر ئه‌و 24 کورسییه په‌رله‌مانییه ده‌که‌ن که بۆ پارێزگاکه ته‌رخانکراوه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران