
]موحەمەد سەواف/ئەى ئێف پى/گێتى ئیمیجز [نوسینگه‌ی کەربەلاى کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن چاودێرى شەقامەکان دەکات بۆئەوەى دڵنیابێت لەوەى کە پۆستەرەکان لە شوێنە رێگەپێدراوەکاندا هه‌ڵواسراون
موعتەز ئەلمەشهەدانى لە کەربەلا – 19/2/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
لەگەڵ نزیکبونەوەى خێراى هەڵبژاردنى پەرلەمانى 7 ئازار، پاڵێوراوان لە کەربەلا ده‌ستیانکردوه به بانگەشەى سیاسى و دانیشتوانیش سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی کاندیده‌کانن تا به‌شێوه‌یه‌کی ته‌ندروست ده‌نگ بده‌ن.
وێنە و پۆستەرى کاندیده‌کان بەشێوەیەکى بەرچاو لە کۆڵان و شەقامەکانى شاردا بڵاوکراونه‌ته‌وه.
سەفا ئەلموسەوى، بەڕیوەبەرى ئۆفیسى کەربەلاى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان، وتى "هەڵمەتەکە رێگە بە هەموو کیان و هاوپەیمانێتیه‌کان دەدات کە وێنەکانى خۆیان لە شوێنە رێگە پێدراوەکاندا هەڵبواسن و خۆیان ببوێرن له‌و شوێنانه‌ی که رێپێدراون نین له کاتی هه‌ڵمه‌ته‌که‌دا، وەک دیوارى باڵەخانە حکومیەکان و خوێندنگاکان و نەخۆشخانەکان و مزگەوتەکان.
وسینگه‌ی کەربەلاى کۆمسیۆن، بە هەمان شێوەى پارێزگاکانى تر، چەند تیمێکى گه‌ڕۆکی پێکهێناوە بۆ چاودێریکردنی چالاکی هه‌ڵمه‌ته‌کان و تۆمارکردنی سەرپێچیەکانی.
ئەلموسەوى وتى " سەرپێچیکەران سزادەدرێن."
زیاتر لە 200 پاڵێوراو، لە نێویاندا 69 ژن، لە 20 هاوپەیمانى سیاسى و کیان کێبڕکێ دەکەن لەسەر دە کورسیەکەى پارێزگا.
بەگوێرەى قسەکانى موسەوى، زیاتر لە 562,000 دەنگدەر لە پارێزگاى کەربەلا هەن، کۆمسیۆنیش 1,452 سندوقى لە 217 بنکەى دەنگدان لە شار و قەزا و ناحیەکاندا داناوە.
حوسێن ئەلعامرى، بەڕێوەبەرى میدیا و پەیوەندیەکانى نوسینگه‌ی کەربەلاى کۆمسیۆنى باڵا، وتى نوسینگه‌کەیان هەڵمەتێکى میدیاى چڕوپڕى دەستپێکردوە بۆ هاندانى دەنگدەران تا بەشدارى لە هەڵبژاردنەکه‌دا بکەن.
ئەلعامرى وتى "ئەم هەڵمەتی راگه‌یاندنه بەستنى سیمینار لە هەموو ناوچەکانى پارێزگاکە لەخۆدەگرێت بە هاوکارى بەڕێوەبەرایەتى وەرزش و لاوان و زانکۆکان و رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى و کیانە سیاسیەکان."
شێخ عەبدولمەهدى ئەلکەربەلایی، نوێنەرى مه‌رجه‌عی باڵاى ئاینى عێراقى سەید عەلى ئەلسیستانى، وتى " دەبێت پاڵێوراوان پشت بە پڕۆگرامى کارى جێى متمانە و واقیعى ببەستن. لەسەر بنچینەى ئەم پڕۆگرامانە لەلایەن دانیشتوانەوە هەڵدەبژێردرێن."
ئەو وتیشى "دەبێت خۆ بەدوربگرن لە ناوزڕاندن و قسەى ناشیرین بەیەک وتن چونکە ره‌وشت و ئاین ئەمانە رەتدەکەنەوە، هەروەها چونکە ئەم شێوازانه سودیشیان نابێت بۆ ئەو پاڵێوراوانەى کە دەیانەوێت خزمەتى خەڵک بکەن. ده‌بێت نیازی پاڵێوراوەکان خزمەتکردنى خەڵک بێت نەک ده‌ستکه‌و‌ت و ده‌سڕاگه‌یشتن به دەسەڵات."
هاوڵاتیان دەڵێن هه‌ڵـمه‌تی هەڵبژاردن گرنگه چونکە یارمەتى دەنگدەران دەدات تا کاندیده‌کان و بەرنامەى کارەکانیان بناسن.
سەعد سامى وتى " هه‌ڵمه‌تی هەڵبژاردن و کێبڕکێى نێوان پاڵێوراوەکان دڵخۆشیان کردم و وایان لێکردم کە هەست بکەم هەڵبژاردنەکە راستەقینەیە و وەکو ئەوانەى کاتى رژێمى پێش‌و نیە."
سامى وتیشى "ئەم پۆستەرانە وام لێدەکەن ئەو کاندیدانه‌ی بۆ هەڵبژاردنەکە خۆیان پاڵاوتوە بناسم. ئێمە سەرۆکى هاوپەیمانیەکان دەناسین، بەڵام پاڵێوراوەکانى کەربەلا ناناسین. بۆیه، هه‌ڵمه‌تی هەڵبژاردن یارمەتیمان دەدات کە بیانناسین."
سەنا عەلى ئەلمەسعودى، هاوڵاتیەکى تر‌ى کەربەلا، وتى "پۆستەرەکانى کاندیده‌کانی هه‌ڵمه‌ته‌که مافێکى یاسایى هەر کەسێکە تا دەنگدەران بزانن کام پاڵێوراو باشترینیانە بۆئەوەى متمانەى خۆیانى بدەنێ."
ئەو وتیشى"بەڵام پاڵێوراوەکان پێویستە دەربارەى بەرنامەکانیان بۆ چارەسەرکردنى ئەو کێشانەى کە ئێستا روبەروى عێراق دەبنەوە قسەمان بۆ بکەن. چونکە وێنەى کەسەکان ئەوەندە گرنگ نیه ئەوەندەى تواناکانیان بۆ گرتنە ئەستۆى بەرپرسیاریەتیەکان ."
موحەمەد ئەلزیادى، هاوڵاتیەکى تر‌ى کەربەلا، وتى " وێنە و هه‌ڵمه‌ته‌کانی هەلبژاردن زۆر دڵخۆشیان کردم چونکە وا هەست دەکەم عێراق لەسەر رێڕەوێکى راست رێدەکات، کە دەستاودەستکردنى ئاشتیانەى دەسەڵات و بەڕیوەچونى ئەزمونى دیموکراتیانەیە لە عێراقدا بەشێوەیەکى دروست."
وێنە: موحەمەد سەواف/ئەى ئێف پى/گێتى ئیمیجز [نوسینگه‌ی کەربەلاى کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن چاودێرى شەقامەکان دەکات بۆئەوەى دڵنیابێت لەوەى کە پۆستەرەکان لە شوێنە رێگەپێدراوەکاندا هه‌ڵواسراون.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران