
[محه‌ممه‌د باسم] کارمه‌ندانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن پۆسته‌ر له شوێنه رێپێدراوه‌کان هه‌ڵده‌واسن به گوێره‌ی رێساکانی کۆمسیۆنی باڵا.
محه‌ممه‌د باسم له موسڵ – 21/2/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
دوای ئه‌وه‌ی کاندیده‌کان پێش هه‌فته‌یه‌ک ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ی 7 ئازار کرد، که‌فوکوڵی هه‌ڵبژاردن پارێزگای نه‌ینه‌وای گرتۆته‌وه. زیاد له 3.4 ملیۆن ده‌نگده‌ر هه‌یه له نه‌ینه‌وادا.
ئه‌و رۆژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌که به فه‌رمی ده‌ستیپێکرد، 12 شوبات، پارت و قه‌واره سیاسییه‌کان ده‌ستیانکرد به بڵاوکردنه‌وه‌ی پۆسته‌ر و رۆژژمێر به وێنه‌ی کاندیده‌کانه‌وه بۆ بانگه‌شه‌ی به‌رنامه‌کانیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌که
زۆر له دانیشتوانی موسڵ، که پایته‌ختی پارێزگای نه‌ینه‌وایه، سه‌رسامبوون به شێوازی ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌ته‌که له لایه‌ن کاندیده‌کانه‌وه.
حه‌مید ئه‌یاد، 43 ساڵ، کارمه‌ند له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆمارکردنی عه‌قار، وتی "دوای جێبه‌جێکردنی یاسا نوێیه‌که‌ی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن، هه‌ڵمه‌ته‌کان رێچکه‌یه‌کی تریان گرتوه. ئه‌و چالاکییانه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌ی بینیومانه، شارستانیین. ئه‌مه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه خه‌ڵک ئاشنای بنچینه‌کانی دیموکراسییه، به تایبه‌تی که ئێمه له 2010 دا ده‌ژین."
عه‌ممار حه‌بیب، 33 ساڵ، هه‌مان بۆچونی هه‌بو، وتی "چالاکییه‌کانی ئێستای هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن له هه‌موو رویه‌که‌وه له‌وانه‌ی پێش‌و جیاوازن - هه‌م له روی رێگاکانی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵمه‌ته‌که، هه‌م ئه‌و دروشمانه‌ی کاندیده‌کان به‌رزیان کردۆته‌وه، هه‌م شێوازه‌کانی هه‌ڵمه‌ته‌که‌ش- هه‌مووی دوره له زه‌بروزه‌نگ و ناوزڕاندن."
سکاڵایه‌کی باو له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 2005 دا بریتی بوو له هه‌ڵواسینی پۆسته‌ر به بینا حکومییه‌کان و مزگه‌وته‌کان و خانوی هاوڵاتیاندا.
له وه‌ڵامدا، کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان له عێراق، هه‌ڵواسینی وێنه و پۆسته‌ری له شوێنه گشتییه‌کان و ماڵی هاوڵاتیان، به بێ ره‌زامه‌ندی خاوه‌ن ماڵه‌که، قه‌ده‌غه‌کردوه.
رێساکانی کۆمسیۆنی باڵا هه‌روه‌ها رێگه ناده‌ن کاندیده‌کان له هه‌ڵمه‌ته‌که‌یاندا په‌نا بۆ ناوزڕاندن و له‌که‌دارکردن ببه‌ن. بۆ سه‌پاندنی رێوشوێنه نوێیه‌کان، کۆمسیۆن سزای توندی سه‌پاندوه به‌سه‌ر سه‌رپێچێکه‌راندا، که ره‌نگه بگاته هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پاڵێوراوێتی کاندیده‌که.
عه‌بدولخالق ئه‌لده‌باغ، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی کۆمیسیۆن له نه‌ینه‌وا، به مه‌وتنی وت "لیژنه‌کانی کۆمسیۆن چاودێری هه‌ڵمه‌ته‌کان ده‌که‌ن له میدیای بینراو و بیستراو و نوسراودا. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای تیمی گه‌ڕۆک که چاودێری چالاکییه‌کانی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن له شه‌قامه‌کاندا."
به وته‌ی عه‌بدولخالق، کۆمسیۆن چه‌ند سه‌رپێچییه‌کی سوکی تۆمارکردوه، که له‌سه‌ر ئه‌وانه سه‌رپێچیکاران غه‌رامه‌کراون.
هه‌روه‌ها کۆمسیۆنی باڵا چه‌ندین کۆنفرانس و سیمیناری فێرکارییانه‌ی بۆ قه‌واره سیاسییه‌کان سازکردوه به مه‌به‌ستی ئاشناکردنیان به یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن.
مه‌حمود ئه‌لحه‌مدانی، کاندیدی لیستی ئه‌لعێراقییه که سه‌رۆک وه‌زیرانی پێش‌و ئه‌یاد عه‌لاوی رابه‌رایه‌تی ده‌کات، وتی "هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره به‌وه جیاده‌کرێته‌وه که ورده و کاندیده‌کان ده‌خوازن پابه‌ندبن به یاساکانی هه‌ڵبژاردنه‌وه. هیوادارین هیچ سه‌رپێچییه‌ک له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا رونه‌دات."
نه‌جیبه عه‌بدولواحید، که ژنێکی ماڵی 27 ساڵانه، وتی "ئێمه زۆر گه‌شبین بووین له سه‌ره‌تای هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا چونکه ده‌بینین پابه‌ندبوون هه‌یه به یاساکانی هه‌ڵبژاردنه‌وه، هه‌روه‌ها دروشمه‌کانیش"
ناوبراو وتی "هیوادارم دروشمه‌کان هه‌ر به‌سه‌ر پۆسته‌ره‌کانه‌وه نه‌بینین و جێبه‌جێبکرێن. عێراقیه‌کان تێریان خوارد له دروشم بێ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ بکرێن."
باسم بیلۆ، کاندید له‌سه‌ر لیستی ئه‌لرافیده‌ین، کێبڕکێ ده‌کات بۆ بردنه‌وه‌ی پێنج کورسی په‌رله‌مان که بۆ مه‌سیحیه‌کان ته‌رخانکراوه، وتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن حه‌قی ئه‌و شتانه ناکاته‌وه که پێویسته کاندیده‌کان پێشکه‌شی خه‌ڵکی پارێزگاکه‌ی بکه‌ن.
"پۆسته‌ری سه‌ر دیواره‌کان کاریگه‌رییه‌کی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ده‌نگده‌ر نییه چونکه مه‌به‌سته‌که‌یان بریتییه له ناساندنی لیسته‌کان. ده‌نگده‌ر ئه‌وانه هه‌ڵده‌بژێرێت که کار بۆ یه‌کێتی و بوژانه‌وه‌ی عێراق ده‌که‌ن.""
وێنه: [موهه‌نه‌د باسم] کارمه‌ندانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن پۆسته‌ر له شوێنه رێپێدراوه‌کان هه‌ڵده‌واسن به گوێره‌ی رێساکانی کۆمسیۆنی باڵا.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران