
[سه‌باح عه‌رار/ئه‌ی ئێف پی /گێتی ئیمیجز] نوێنه‌رانی قه‌واره سیاسییه سه‌ره‌کییه‌کان رێککه‌وتن له‌سه‌ر کۆدی ئاکاری هه‌ڵبژاردن.
فازڵ ئه‌لعیسا له به‌غدا – 21/2/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
نوێنه‌رانی قه‌واره سیاسییه سه‌ره‌کییه‌کان له به‌غدا چوارشه‌ممه (17 شوبات) کۆدی ئاکاری هه‌ڵبژاردنیان ئیمزاکرد.
ئامانجی کۆده‌که بریتییه له دروستکردنی که‌شێکی له‌بار بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که به‌شێوه‌یه‌کی شه‌فاف و به به‌شداری به‌رفراوانی هاوڵاتیانی عێراق.
جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، رافیع ئه‌لعیساوی، "هه‌موو کاندید و قه‌واره‌کان"ی بانگهێشت کرد بۆ ئیمزاکردنی کۆدی ئاکاری هه‌ڵبژاردن. نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانێتی نیشتمانیی عێراق، هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا، هاوپه‌یمانێتی کوردستانی، هاوپه‌یمانێتی یه‌کێتی عێراق، لیستی ئه‌لعێراقییه به‌شدارییان تێداکرد.
کۆدی ئاکار له 15 ماده پێكدێت، له‌وانه "ده‌ستێوه‌رنه‌دان له چالاکی و ئه‌رکه‌کانی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن، پشتگیری له هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی چاودێری و سه‌رپه‌رشتیکردن، پابه‌ندبوون به یاساوه، رێزگرتن له سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری، رێزگرتن له ئاین و پیرۆزییه‌کانی سه‌رجه‌م ئاین و تایه‌فه‌کان، به‌کارنه‌هێنانی ئاین بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن یان بۆ به‌کارهێنانی سیاسیانه."
به وته‌ی عیساوی، کۆدی ئاکار جه‌خت ده‌کاته‌وه له "هه‌لی یه‌کسان بۆ هه‌موان، خۆلادان له به‌کارهێنانی سه‌رچاوه‌کانی ده‌وڵه‌ت، بێلایه‌نی ئاسایش، دورکه‌وتنه‌وه له په‌لاماردان و ده‌ستگیرکردن له‌به‌ر هۆی سیاسی یان هه‌ڵبژاردن، خۆدورخستنه‌وه له به‌کارهێنانی هۆیه‌کانی فشار، پیاده‌کردنی پره‌نسیپی ده‌ستاوده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌کی ئاشتیخوازانه، پیاده‌کردنی دیموکراسی و قبوڵکردنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن دوای ئه‌وه‌ی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن به فه‌رمی په‌سه‌ندی ده‌کات."
کۆدی ئاکار نیشانده‌رێکی ئه‌رێنییه بۆ ده‌نگده‌رانی عێراقی که قه‌واره سیاسییه‌کانی وڵات ده‌توانن به‌جدی له ماوه‌ی داهاتودا کاربکه‌ن بۆ مسۆگه‌رکردنی هه‌ڵبژاردنێکی خاڵی له سه‌رپێچی.
هه‌موو هێزه سیاسییه سه‌ره‌کیه‌کان له عێراق کۆدی ئاکاریان ئیمزا کرد، بێجگه له نوێنه‌رانی به‌ره‌ی ته‌وافوقی عێراقی که داوای کاتی زیاتری کرد بۆ لێکۆڵینه‌وه له ماده‌کانی کۆده‌که پێش ئه‌وه‌ی ئیمزای بکات.
سالم ئه‌لجبوری، وته‌بێژی فه‌رمی به‌ره‌ی ته‌وافوقی عێراق، وتی "هێشتا کات ماوه له ماده‌کان و ئیلتیزاماته‌کانی بکۆڵینه‌وه."
هاوکات، جه‌واد ئه‌لبۆلانی، سه‌رۆکی هاوپه‌یمانێتیی یه‌کێتی عێراق، له کۆبونه‌وه‌که‌دا وتی "کۆدی ئاکار نابێته مایه‌ی سڕینه‌وه‌ی رۆڵی ده‌زگا یاسای و ده‌ستورییه‌کانی ده‌وڵه‌تی عێراق. ئه‌مه بریتییه له کۆدی ئاکار بۆ پابه‌ندییه‌کی ئه‌خلاقی و سیاسی بۆ پشتگیری‌کردن له یاسا و سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری."
نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا له په‌رله‌مانی عێراق پێشتر دژی یاسای ره‌فتاری هه‌ڵبژاردن وه‌ستانه‌وه، که ژماره‌یه‌کی زۆر له به‌نده‌کانی به‌ڵگه‌نامه نوێکه‌ی له‌خۆگرتوه، به‌ڵام یه‌کێك بوون له لایه‌نگره هه‌ره به‌هێزه‌کانی ئیمزاکردنی کۆدی ئاکار.
تاریق نه‌جم ئه‌لعه‌بدوڵڵا، کاندیدی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا، وتی "یاسای ره‌فتاری هه‌ڵبژاردن جیاوازه له‌م کۆدی ئاکاره. به وته‌ی هه‌ندێك که‌س یاساکه هه‌ندێك سه‌رپێچی ده‌ستوری تێدایه و هه‌ندێك قه‌واره‌ی په‌رله‌مانی هه‌ن که ته‌حه‌فوزیان هه‌یه له‌سه‌ری.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پشتگیری ئه‌مڕۆی ئێمه بۆ جه‌ختکردنه‌وه‌یه له‌وه‌ی ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه یاسا هه‌ره گرنگه ده‌ستورییه‌کانی له‌خۆگرتوه."
ئیمزاکه‌رانی کۆدی ئاکار رازیبوون له‌سه‌ر پێکهێنانی لیژنه‌یه‌کی ته‌کنیکی که له نوێنه‌رانی حیزبه سیاسییه‌کان پێکده‌هێنرێت بۆ مسۆگه‌رکردنی جێبه‌جێکردنی ماده‌کانی و رێگه‌گرتن له سه‌رپێچیکردن له پره‌نسیپه‌کانی ناو به‌ڵگه‌نامه‌که له لایه‌ن هه‌ر قه‌واره‌یه‌کی سیاسییه‌وه.
وێنه: [سه‌باح عه‌رار/ئه‌ی ئێف پی /گێتی ئیمیجز] نوێنه‌رانی قه‌واره سیاسییه سه‌ره‌کییه‌کان رێککه‌وتن له‌سه‌ر کۆدی ئاکاری هه‌ڵبژاردن.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران