
[ئه‌رشیف] شه‌وبۆ مسته‌فا عه‌سکه‌ری فه‌یسبوك به‌کارده‌هێنێت بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ی به کورده‌کان له عێراق و سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
ئاوات عه‌لی له سلێمانی –21/2/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
هه‌ندێك له پاڵێوراوانی سلێمانی وێڕای ئه‌و پۆسته‌ر و وێنه و لافیتانه‌ی به‌شاردا بڵاویانکردۆته‌وه له رێگه‌ی فه‌یسبوکه‌وه (facebook) بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
پاڵێوراوان ئه‌م تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه به مه‌به‌ستی راکێشانی گه‌نجان و گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌یان به کوردانی تاراوگه به‌کاردێنن. ئه‌م پاڵێوراوانه رۆژانه لاپه‌ڕه‌کانیان به وێنه و ڤیدیۆی چالاکیه‌کان و دیدار و چونه‌ده‌ره‌وه‌کانیان نوێده‌که‌نه‌وه.
د. مه‌حمود عوسمان که پاڵێوراوێکی سه‌ربه‌خۆی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانه، یه‌کێکه له‌و پاڵێوراوانه‌ی که له‌ڕێگه‌ی فه‌یسبوکه‌وه با‌نگه‌شه ده‌کات.
د. مه‌حمود عوسمان وتی "من پێشتر ماڵپه‌ڕی فه‌یسبوکم به‌کارده‌هێنا بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵی پڕۆسه‌ی سیاسی به‌غدا، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستیپێکردوه لاپه‌ڕه‌که‌ی خۆم ته‌رخانکردوه بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن."
د. مه‌حمود رۆژانه لاپه‌ڕه‌که‌ی نوێده‌کاته‌وه به لێدوانه‌کانی سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له سه‌ره‌کیه‌کان و وێنه‌ی چالاکییه‌کانی.
د. مه‌حمود، که له‌هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1992 دا پاڵێوراوی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان بوو، وتی "پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن ساڵ به ساڵ پێشده‌که‌وێت و شێوازی نوێ په‌یداده‌بێت بۆئه‌وه‌ی رای خۆت و به‌رنامه‌که‌ت بگه‌یه‌نیت به هاوڵاتیان. ماڵپه‌ڕی فه‌یسبوک یه‌کێکه له رێگه نوێیه‌کان بۆ گه‌یاندنی په‌یام به هاوڵاتیان".
هه‌روه‌ها پاڵێوراوان فه‌یسبوك ده‌بینن وه‌ک شێوازێک بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌یان به کورده‌کانی تاراوگه.
شه‌وبۆ مسته‌فا عه‌سکه‌ری، که پاڵێوراوی یه‌کێتی نیشتیمانیی کوردستانه له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان، وتی "له رێگه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌وه ده‌توانم به‌رنامه و په‌يامم بگه‌یه‌نمه ئه‌و كوردانه‌ى كه له ده‌ره‌وه‌ى وڵات نيشته‌جێن و په‌يوه‌ندييان له‌گه‌ڵدا دروستبكه‌م."
ئه‌ندامانی بانگه‌شه‌که‌ی شه‌وبۆ لینکی لێدوانه‌کانی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی بڵاوده‌که‌نه‌وه و هه‌وادارانیشی هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازن. شه‌وبۆ گه‌له‌ری وێنه‌کانیشی له ما‌ڵپه‌ڕه‌که‌یدا داناوه که بریتین له وێنه‌کانی چالاکی بانگه‌شه‌که‌ی، هه‌روه‌ها وێنه‌کانی ته‌واوکردنی کۆلیژ و به‌سه‌ربردنی ژیانی رۆژانه‌ی له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا.
شه‌وبۆ وتی "به‌كارهێنانى ماڵپه‌ڕی فه‌یسبوک يه‌كێكه له كارئاسانييه‌كانى پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆجيا بۆ هه‌ڵَمه‌تى هه‌ڵبژاردن، چونكه له‌وانه‌يه نه‌توانم پۆسته‌ره‌كانم بگه‌يه‌نمه كورده‌كانى ئه‌مه‌ريكا به‌ڵام له رێگه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌وه هه‌موو كار و چالاكى و به‌رنامه و په‌يامى منيان پێده‌گات".
هه‌رچه‌نده شه‌وبۆ که‌سێکی تری راسپاردوه لاپه‌ڕه‌ی چالاکیه‌کانی له‌سه‌ر فه‌یسبوك بۆ نوێ بکاته‌وه، به‌ڵام رۆژانه به وردی سه‌یری ناوه‌ڕۆکی ماڵپه‌ڕه‌که‌ی ده‌کات.
شه‌وبۆ وتی "هه‌موو شه‌وێک لاپه‌ڕه‌كه سه‌يرده‌كه‌مه‌وه بۆ دڵَنيابوونم له راستى و دروستى بڵاوكردنه‌وه و چالاكى و په‌يام و لێدوان و به‌رنامه‌كه‌م."
پاڵێوراوه‌کانی تر فه‌یسبوك وه‌ك هۆیه‌ك بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌یان به نه‌وه‌ی گه‌نجان ده‌بینن.
لانه محه‌مه‌د سه‌ید عه‌لی، پاڵێوراوی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان، وتی "ژمارەیەکى زۆر لە گەنجان ماڵپەرى فه‌یسبوک بەکاردەهێنن، بۆیە دەتوانین لەڕێگەى ئەو ماڵپەرەوە پەیامەکانمان بە ژماریەکى زۆر لە گەنجان بگەیەنین. کاندیدەکان زۆر رێگە دەگرنەبەر بۆ هەڵمەتى هەڵبژاردن، بەڵام بەکارهێنانى ماڵپەرى فه‌یسبوک لەلایەن زۆرینەى کاندیده‌کانەوە بەکاردەهێنرێت چونکە رێگەیەکى ئاسانە و زۆرکەس رۆژانە بەکاریدەهێنێت."
حیزب و قه‌واره سیاسیه‌کانیش به‌هه‌مان شێوه لاپه‌ڕه‌کانی فه‌یسبوك به‌کارده‌هێنن و زۆرێك له‌هه‌وادارانیان لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیان بۆ مه‌سه‌له سیاسیه‌کان ته‌رخانکردوه.
یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستان لاپه‌ڕه‌یه‌کی له‌سه‌ر فه‌یسبوك هه‌یه و سه‌ردانکه‌رانی ماڵپه‌ڕه‌که ده‌توانن زانیاریان له‌باره‌ی حیزبه‌وه ده‌ستبکه‌وێت، له‌وانه مێژو و په‌یڕه‌و و پڕۆگرام و سه‌رکرده‌کانی. ئه‌مه جگه له وێنه‌کانی هه‌وادارانی یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستان و بۆنه و روداوه‌کان و ڤیدیۆ و لینکی ماڵپه‌ڕه په‌یوه‌ندیداره‌کان.
شازده قه‌واره‌ی سیاسی له شاری سلێمانی کێبڕکێ ده‌که‌ن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و 17 کورسییه‌ی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا له 7 ئازار بۆ پارێزگای سلێمانی دانراوه.
وێنه: [ئه‌رشیف] شه‌وبۆ مسته‌فا عه‌سکه‌ری فه‌یسبوك به‌کارده‌هێنێت بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ی به کورده‌کان له عێراق و سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران