
[عه‌لی ئه‌لسه‌عدی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندنی هیزه‌کانی ئاسایش‌دا، گروپه چه‌کداره‌کان له عێراق له شکستدان.
سه‌یف ئه‌حمه‌د له ئه‌نبار – 23/2/ 10
بۆ سایتی مه‌وتنی
پێنجشه‌ممه (18 شوبات) هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق وه‌زیری دارایی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق-یان ده‌ستگیر کرد له حه‌دیسه، و له‌هه‌مانکاتدا کامپێکی مه‌شقی تیرۆریستانیان له ناوچه‌ی سنوری بیابانی قائیم دۆزییه‌وه.
رائید ره‌حیم زبن، وته‌بێژی پۆلیسی ئه‌نبار، وتی "دوای وه‌رگرتنی زانياری و ئه‌نجامدانی چاودێری پێویست، هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق وه‌زیری دارایی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌یان ده‌ستگیر کرد دوای راوه‌دوونانیان له شارێکه‌وه بۆ شارێكی تر."
ناوبراو هه‌روه‌ها وتی "دوای دڵنیایی له جێ و رێی تاوانباری داواکراو - هیشام ئه‌لعینزی - شاڵاو برایه سه‌ر ماڵه‌که‌ی له حه‌دیسه، خۆرئاوای ئه‌نبار، و به‌بێ هیچ به‌رگرییه‌ک ده‌ستگیرکرا."
هێزه‌کانی ئاسایش هه‌روه‌ها ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر چه‌ند لیستێک له ناوی پۆلیسی به‌رپرس و ئه‌فسه‌رانی سوپادا، له‌گه‌ڵ ناوی سه‌رۆک هۆزه‌کان، که له لیسته‌که‌دا ناویان هاتبوو وه‌ک ئامانجێک بۆ کوشتن.
دوای لێپێچینه‌وه له عینزی، موقه‌ده‌م جه‌مال ئه‌لدولێمی له پۆلیسی ئه‌نبار وتی، به‌رپرسانی ئاسایش زانيارییان له‌سه‌ر کامپی مه‌شقی تیرۆریستان له بیابانی ئه‌لقائیم به‌ده‌ست هێنا.
ناوبراو وتی "هێزێكی هاوبه‌ش له پۆلیس و سه‌ربازی سوپا پێکهێنرا بۆ گه‌ڕان به دوای کامپه‌که‌دا به گوێره‌ی ئه‌و زانيارییانه‌ی له کاتی لێپێچینه‌وه‌که‌دا وه‌رگیرا بوون. دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشته ده‌ست هێزه‌کانی ئاسایش. له‌هه‌مانکاتدا روفاتی هه‌شت قوربانیمان دۆزییه‌وه که له گۆڕستانێکی به‌کۆمه‌ڵدا له‌هه‌مان شوێندا نێژرابوون.
کامپه‌که ده‌که‌وته ناوچه‌یه‌کی نزم و چه‌په‌که‌وه. هێزه‌کانی ئاسایش ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر چه‌ک و بۆمب بۆ دروستکردنی پشتێنی ته‌قینه‌وه، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی زۆر به‌ڵگه‌نامه و ناسنامه‌ی ساخته و چه‌ند ڤیدیۆیه‌ک که تێیدا تیرۆریستان کرده‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
نه‌قیب عه‌باس ئه‌لجبوری وتی "دوای گه‌مارۆدانی کامپی مه‌شقه‌که و له‌کاتی پشکنینیدا، دوو تیرۆریست که ده‌ستیان هه‌بووه له چاندنی بۆمبدا ده‌ستگیرکران."
هه‌روه‌ها وتی "سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، هێزه‌کانی ئاسایش ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر ئۆتۆمبیلێکی جۆری کیا که بۆ چاندنی بۆمب به‌کار هێنرابوو. له ژێر ئۆتۆمبیله‌که‌دا که‌لێنێک هه‌بوو که لێوه‌ی چه‌کداره‌کان ده‌یانتوانی هه‌ر له‌ناو ئۆتۆمبیله‌که‌وه بۆمب له‌سه‌ر رێگه‌کان دابنێن."
عه‌باس وتی "لێپێچینه‌وه‌کان هێشتا به‌رده‌وامن به مه‌به‌ستی ئاشکراکردنی هه‌موو توخمه‌کانی ئه‌و تۆڕه تیرۆریسته‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له په‌لاماردانی خه‌ڵکی سڤیل و پۆلیسی عێراقی و هێزه‌کانی سوپا."
عێراقیه‌کان خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به‌هه‌واڵی ده‌ستگیرکردنه‌کان.
سائیر ئه‌لحه‌مدانی، 36 ساڵ، وتی "ئه‌مه چاره‌نوسی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌یه که خۆیان به گروپه تیرۆریستییه‌کان فرۆشتووه و کاریان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن بۆ کوشتنی عێراقیه‌کان. ئه‌وه‌تا ده‌بینین هێزه‌کانی عێراق له هه‌موو شوێنێک راوه‌دوویان ده‌نێن."
پارێزه‌ر به‌هجه‌ت ئه‌لعه‌لوانی وتی "دوای ده‌ستگیرکردنی تیرۆریسته داواکراوه‌که له لایه‌ن هیزه‌کانی ئاسایشه‌وه، نوسینگه‌که‌م ده‌یان سکاڵای یاسایی پێگه‌یشت له که‌سوکاری قوربانیانی کرده‌وه تیرۆریستیه‌کانه‌وه له دژی ئه‌و تیرۆریسته‌ی له خۆرئاوای ئه‌نبار ده‌ستگیرکرا."
فه‌ره‌ح ساڵح، 31 ساڵ، وتی "دوای ئه‌وه‌ی بیستم کامپێکی تیرۆریستان له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه، رامکرد بۆ ئه‌وێ به نیازی ئه‌وه‌ی ته‌رمی مێرده‌که‌م بدۆزمه‌وه که پێش پێنج ساڵ له هه‌مان شوێن کوژرا بوو."
ناوبراو وتی "له‌به‌ر هۆی تایبه‌ت به ئاسایش رێگه‌یان نه‌دام بچمه ناو شوێنه‌که. به هه‌رحاڵ، ئه‌فسه‌رانی پۆلیس په‌یمانیان پێدام به شوێن مێرده‌که‌مدا بگه‌ڕێن و سه‌یری هه‌موو ئه‌و زانياریانه‌ی من بکه‌ن بۆ ساغکردنه‌وه‌ی دی ئێن ئه‌ی (DNA) هه‌موو ئه‌و ته‌رمانه‌ی دۆزراونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی به‌غدادی بکه‌ن."
سه‌عد ئه‌لمه‌شهه‌دانی، 47 ساڵ، وتی "ره‌مزه‌کانی شه‌ڕانگێزی یه‌ک له دوای یه‌ک هه‌ره‌س ده‌هێنن. له نێو خه‌ڵکی عێراقدا جێگه‌یان نابێته‌وه و له کولانه‌یه‌که‌وه راوه‌دوویان ده‌نێن بۆ کولانه‌یه‌کی تر."
"ئێمه هه‌ستمان به شانازی کرد کاتێك ئاژانسه‌کانی پۆلیسی عێراقی ده‌ستگیرکردنی وه‌زیری دارایی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌یان راگه‌یاند، چونکه ئیسلام هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌وانه‌وه نییه."
وێنه: [عه‌لی ئه‌لسه‌عدی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندنی هیزه‌کانی ئاسایش‌دا، گروپه چه‌کداره‌کان له عێراق له شکستدان.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران