
[عه‌لی ئه‌لسه‌عدی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] عێراق زیاتر له دوو ملیۆن که‌مئه‌ندامی تێدایه.
خالد ئه‌لتائی له به‌غدا – 23/2/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
حکومه‌تی عێراق کارده‌کات له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێشکه‌ش به که‌مئه‌ندامان ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن وه‌ك مرۆڤێکی ئاسایی هاوشێوه‌ی ئه‌ندامه‌کانی تری خێزان بژین.
تائێستا ئامارێکی وردی ئه‌وتۆ سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ی که‌مئه‌ندامان له عێراقدا له‌ئارادا نییه. به‌پێی ئاماره‌کانی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان، زیاتر له دوو ملیۆن عێراقی که‌مئه‌ندام هه‌یه. هه‌رچۆنێك بێت، لایه‌نه‌کانی تر ژماره‌ی که‌مئه‌ندامان به‌دووهێنده هه‌ڵده‌سه‌نگێنن - به‌هۆی جه‌نگ و هێرشه تیرۆرستیه‌کانی ئه‌م ساڵانه‌ی دواییه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌و که‌مئه‌ندامانه ئیفلیجی ته‌واون، به‌ڵام زۆرێكی تر هه‌ن له‌وان که توانای کارکردن و دابینکردنی بژێوی خێزانه‌کانیان هه‌یه.
زاری محه‌مه‌د، 36 ساڵ، که دانیشتوی ناوچه‌ی به‌یاعه له به‌غدا، که‌مئه‌ندامێکی زگماکه و به دارشه‌ق ده‌ڕوات. به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت به پیشه‌ی رۆژنامه‌فرۆشی بژێوی خێزانه‌که‌ی که پێنج سه‌رخێزانه دابینده‌کات.
زاری وتی "من حاڵه‌تێکی ده‌گمه‌ن نیم. له‌وانه‌یه من به‌خته‌وه‌رتر بم له‌و که‌مئه‌ندامانه‌ی رێژه‌ی که‌مئه‌ندامێتیان زیاتره له‌من، به‌ڵام ده‌بینیت که له بواری وه‌هادا کارده‌که‌ن به‌خه‌ڵکانی ئاساییش نا‌کرێت".
مرۆڤی که‌مئه‌ندام به‌و که‌سه ده‌وترێت که به‌ته‌واوی یا‌ن به‌شێوه‌یه‌کی جوزئی ئیفلیجه، ده‌کرێت ئه‌و ئیفلیجییه زگماکی یاخود نازگماکی بێت، هه‌روه‌ها که‌سێکه که توانای دابینکردنی پێداویستیه‌کانی ژیانی رۆژانه‌ی سنورداره.
که‌مئه‌ندامی ده‌کرێت به‌سێ جۆره‌وه: که‌مئه‌ندامی جه‌سته‌یی یا‌ن که‌مئه‌ندامی بزاوتن، که‌مئه‌ندامی هه‌ستی بۆ نمونه نه‌بیستن و نابینایی، هه‌روه‌ها که‌مئه‌ندامی ده‌روونی وه‌ك ئیفلیجی مێشك.
ئه‌بو قاسم که له‌گه‌راجێکی شتنی ئوتومبیلدا له ناوچه‌ی نه‌هزه کارده‌کات، له‌ئه‌نجامی هێرشه تیرۆرستیه‌که‌ی بازاری سه‌در ساڵی 2006 باڵی راستی له‌ده‌ستدا.
ئه‌بو قاسم وتی "کاتێك برینه‌کانم سارێژبوون، ده‌بوا له‌گه‌ڵ بارودۆخی نوێمدا خۆم رابهێنم، به‌ڵام ئه‌و کاره ئاسان نه‌بوو بۆم به‌ته‌نها باڵێکه‌وه بگه‌ڕێمه‌وه بۆسه‌ر کار. لێره به‌هه‌موویان، له‌وانه خاوه‌نکاره‌که‌م که رۆژانه‌که‌ی بۆ زیادکردم، یارمه‌تیاندام له‌گه‌ڵ ژیانی که‌مئه‌ندامێتیدا رابێم و چیتر بیری لێنه‌که‌مه‌وه".
وتیشی "هه‌رچۆنێک بێت من له‌زۆر که‌سی تر باشترم. تیرۆر که‌سانێکی زۆری که‌مئه‌ندام کرد به‌جۆرێك که نه‌توانن ته‌نانه‌ت خزمه‌تی خۆشیان بکه‌ن و ژیانێکی سه‌خت و کوله‌مه‌رگی به‌سه‌ردا سه‌پاندن".
زاری و ئه‌بو قاسم هه‌ردوکیان رایان وایه که ده‌بێت حکومه‌ت زیاتر یارمه‌تی که‌مئه‌ندامان بدات، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی رێژه‌ی که‌مئه‌ندامێتیان زۆره.
ماده‌ی 32 ی ده‌ستوری عێراقی داوا له‌حکو‌مه‌ت ده‌کات یارمه‌تیده‌ر بێت له چاودێریکردنی که‌سانی که‌مئه‌ندام و به‌پێی توانا هه‌وڵی گێڕانه‌وه‌یان بدات بۆ ژیانی ئاسایی ناو کۆمه‌ڵگا.
قه‌یس ئه‌لعامری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی کار و خزمه‌تگوزاریه‌کان له په‌رله‌مانی عێراق بۆ مه‌وتنی دوا و وتی "بڕیار وابوو له ماوه‌ی خولی په‌رله‌مانی ئێستادا، پرۆژه یاسایه‌ك سه‌باره‌ت به چاودێریکردنی که‌مئه‌ندامان به‌رزبکرێته‌وه بۆ حکومه‌ت بۆ په‌سه‌ندکردن. به‌ڵام ئه‌م پرۆژه یاساییه یه‌کێکه له‌و داواکاریانه‌ی په‌رله‌مان که چاوه‌ڕێی وه‌ڵامه".
که‌مئه‌ندامی چالاكوان که‌ریم عه‌بدولئه‌میر داوای‌کرد ئه‌نجومه‌نێکی باڵا دا‌بمه‌زرێت بۆ پاراستنی که‌سانی که‌مئه‌ندام.
که‌ریم وتی "پێویسته سه‌رجه‌م مافه ره‌واکانی که‌مئه‌ندامان ده‌سته‌به‌ر بکرێن و خزمه‌تگوزاریه کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستیه‌کانیان بێ به‌رامبه‌ر بۆ دابینبکرێت، ئه‌مه‌و بڕینه‌وه‌ی موچه‌یه‌کی خانه‌نشینی باش بۆیا‌ن بۆ ئه‌وه‌ی باری سه‌ختی ژیانیان له‌سه‌رشان سوك بکات". هه‌روه‌ها وتی "وێڕای ئه‌مه، پێویسته ژماره‌ی ئه‌و سه‌نته‌ر و په‌یمانگایانه‌ی گرنگی ده‌ده‌ن به که‌مئه‌ندامان زیادبکرێن و پلان و به‌رنامه‌کانیان چڕتربکرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن یارمه‌تی که‌مئه‌ندامان بده‌ن و ئه‌وانه‌یان رابهێننه‌وه که توانای کارکردنیان هه‌یه".
وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان له‌م دواییه‌دا پلانی ساڵی 2010 ی ئاشکراکرد بۆ دروستکردنی ده‌زگای وه‌رزشی بۆ وه‌رزشه‌وانه که‌مئه‌ندامه‌کان له چه‌ندین پارێزگای عێراقدا.
هاوکات، وه‌زاره‌تی کار و چاودێری کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کی تایبه‌تی ته‌رخانکردووه بۆ چاودێری که‌مئه‌ندامان، به‌تایبه‌تی منداڵانی که‌مئه‌ندام.
کامیل ئه‌مین هاشم، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن له وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ وتی "حکومه‌تی عێراق کارده‌کات له‌سه‌ر ئاماده‌کردنی بانکێکی زانیاری به‌رفراوان له‌سه‌ر که‌مئه‌ندامان به‌مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری دروست و ته‌واو سه‌باره‌ت به ژماره‌ی که‌مئه‌ندامان و سروشتی که‌مئه‌ندامێتیان".
هه‌روه‌ها وتی "هه‌وڵی تریش له‌ئارادایه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بچێته ناو په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی تایبه‌ت به که‌مئه‌ندامان، به تایبه‌تی له‌کاتێکدا ئه‌م په‌یماننامانه ئێستا کاریا‌ن پێده‌کرێت". وتیشی "هه‌رچۆنێك بێت ئه‌م کاره پێویستی به ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مانه، ئه‌م ئه‌رکه‌ش ده‌که‌وێته سه‌رشانی په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق".
وێنه: [عه‌لی ئه‌لسه‌عدی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] عێراق دوو ملیۆن مرۆڤی که‌مئه‌ندامی تێدایه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران