
[ئه‌زهار شه‌للال/ ئه‌ی ئێف پی/ گێتی ئیمیجز] هێرشێکی تیرۆرستی له ئه‌نبار بووه مایه‌ی کوژرانی سێ هاوڵاتی عێراقی و برینداربوونی هه‌شتی تر له‌وانه ئه‌فسه‌رانی پۆلیس.
محه‌مه‌د ئه‌لقه‌یسی له ئه‌نبار – 23/2/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
له‌هێرشێکی ئوتومبێلی خۆکوژی‌دا دووشه‌ممه (22 شوبات) سێ هاوڵاتی عێراقی کوژران و هه‌شتی تریش برینداربوون. هێرشه‌که به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاروباری ناوخۆی کردبوه ئامانج که‌ده‌که‌وێته سه‌ر روباری فورات له رۆژاوای شاری رومادی.
به‌گوێره‌ی پۆلیسی رومادی، هێرشه‌که بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس و برینداربوونی پێنجی تر.
وته‌بێژی پۆلیسی ئه‌نبار، رائید ره‌حیم زه‌ین، وتی "هێرشبه‌ره خۆکوژه‌که سودی له‌و ره‌شه‌با خۆڵینه وه‌رگرتبوو که به‌سه‌ر شاره‌که‌دا ده‌باری و بووه هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی ئاستی بینین، به‌مه‌ش توانی هێرش به‌رێته سه‌ر بنکه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاروباری ناوخۆ، که‌ئه‌رکی چاودێریکردنی جموجوڵی تیرۆریستان و ده‌ستگیرکردنیانی پێ سپێردراوه".
رائید ره‌حیم وتی "هێرشبه‌ره‌که ئو‌تو‌مبیلێکی بۆمبڕێژکراوی له‌جۆری جی ئێم سی پێ‌بوو و هه‌وڵیدا خاڵی پشکنینی ده‌روازه‌ی سه‌ره‌کی ببڕێت". هه‌روه‌ها وتی "کاتێك نه‌یتوانی ئه‌م کاره ئه‌نجام بدات خۆی ته‌قانده‌وه و بووه مایه‌ی کوشتنی پۆلیسێك و دوو هاوڵاتی که به‌وێدا تێده‌په‌ڕین".
له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا هه‌شت که‌س برینداربوون، له‌وانه چواریان برینه‌که‌یان سه‌خته و پێنج ئوتومبێلی هاوڵاتیانیش سوتێنران.
قوته‌یبه فارس 39 ساڵ، که شایه‌تحاڵی رووداوه‌که بوو وتی "تیرۆرستان ته‌نها له‌چه‌ند حاڵه‌تێکی دیاریکراوی وه‌ك ئه‌مڕۆدا جورئه‌تی هێرشبردنیان هه‌یه، بۆ نمونه کاتێك ره‌شه‌بایه‌کی لمین ناوچه‌یه‌ك داده‌پۆشێت. تیرۆرسته‌کان به‌هۆی نزمی ئاستی بینینه‌وه توانیان دزه‌بکه‌نه ناوه‌وه. ئه‌مه‌ش بێهێزییان ده‌سه‌لمێنێت له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پیاوانی ئاسایش و ئه‌و رێوشوێنه ئه‌منیانه‌دا که له‌کاتی ئاسایی‌دا گیراونه‌ته‌به‌ر".
قوته‌یبه وتی "به‌چاوی خۆم دیم چۆن گارده ئه‌منیه‌که خۆیدایه به‌ر خۆکوژه‌که و قیڕاندی به‌روویدا که بوه‌ستێت. به‌ڵام خۆکوژه‌که به‌رده‌وام بوو له لێخوڕیندا هه‌تا گه‌یشته به‌رده‌م به‌ربه‌سته کۆنکریتیه‌که و ئو‌تو‌مبێله‌که‌ی ته‌قانده‌وه. دواتر زانیم که له‌کاتێکدا گارده ئه‌منیه‌که هه‌وڵیداوه نه‌هێڵێت خۆکوژه‌که بێته ناو بیناکه‌وه، له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا گیانی له‌ده‌ستداوه".
قوته‌یبه وتی "ئه‌م هێرشه خۆکوژیه له تاوانه‌کانی قاعیده ده‌چێت". هه‌روه‌ها وتی "هه‌رکاتێك بینیتان له ئه‌نبار هاوڵاتیان و که‌سانی بێتاون ده‌کوژرێن، بزانن که قاعیده له‌پشتی ئه‌و کاره‌وه‌یه. لێکۆڵینه‌وه به‌راییه‌کان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه که گومان له‌وه‌دا نییه قاعیده پلانی ئه‌م هێرشه تیرۆرستییه‌ی داڕشتووه و جێبه‌جێی کردووه".
قوته‌یبه به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر قسه‌کانی و وتی "ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مڕۆ جگه له‌هه‌وڵێکی نه‌زۆك هیچی تر نییه". هه‌روه‌ها وتی "ژیان به‌رده‌وامه و هیچ گرژیه‌کی ئه‌منی له‌ئارادا نییه. هێزه‌کانی پۆلیس کۆنترۆڵی ناوچه‌که‌یان کردووه و، ئێمه به هێزه‌کانی ئه‌مریکاشمان وتووه که ده‌توانین به توانایه‌کی زۆره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌كدا بکه‌ین".
موهه‌نه‌د ئه‌لدوله‌یمی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ئه‌نبار ژماره‌ی کوژراوه‌کانی پشتراستکرده‌وه و وتیشی که برینداره‌کان گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
به‌گوێره‌ی وته‌کانی نه‌قیب ئه‌حمه‌د موسلیح له پۆلیسی رومادی هێرشبه‌ره خۆکوژه‌که له‌کاتێکدا هه‌ستاوه به‌م کاره‌ی که کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌منی باڵا ئه‌نجامده‌درا، کاتێك به‌رپرسان سه‌رقاڵی ته‌واوکردنی پلانێکی ئه‌منی بوون بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو.
نه‌قیب ئه‌حمه‌د وتی که هێرشه‌که هیچ کاریگه‌رییه‌کی نه‌بوو بۆسه‌ر ره‌وتی کۆبوونه‌وه‌که و به‌شداربووان کاره‌کانی خۆیان ئه‌نجامدا.
له‌پێشهاتێکی ئه‌منی تردا، هێزه ئه‌منیه‌کانی عێراق ده‌ستگیرکردنی شانه‌یه‌کی تیرۆرستی "مه‌ترسیدار" یان له پارێزگای ئه‌نبار راگه‌یاند، که پلانی داده‌ڕشت بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆرستی بۆسه‌ر وێستگه‌کانی ده‌نگدانی هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتوو.
موقه‌ده‌م محه‌مه‌د ئه‌لعه‌لیاوی له پۆلیسی ئه‌نبار وتی "خێزانێکی عێراقی هه‌واڵیدا به پۆلیس ده‌رباره‌ی گروپێکی تیرۆرستی که له‌نزیك ماڵی ئه‌وانه‌وه خۆیان حه‌شاردابوو". هه‌روه‌ها وتی "کاتێك پۆلیس گه‌یشته شوێنی رووداوه‌که که ده‌که‌وێته ناوچه‌ی ئه‌لسته کیلو، رۆژاوای شاری رومادی، حه‌وت تیرۆریست به‌خۆیان و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌کانیانه‌وه ده‌ستگیرکران".
به‌گوێره‌ی وته‌کانی موقه‌ده‌م محه‌مه‌د، زیاتر له ده بۆمب و 12 کیلۆ ته‌قه‌مه‌نی له‌جۆری سی فۆر، هه‌روه‌ها پا‌رچه چه‌ك و چه‌کی سوکی شێوه ئۆتۆماتیکی ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا. محه‌مه‌د وتی که تیرۆرسته‌کان ویستبویان هه‌ڵبێن، به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌کان چوارده‌وریان گرتبوون، له‌به‌رئه‌وه بێ به‌رگریکردن ده‌ستگیرکران.
نه‌قیب محه‌مه‌د وتی "تیرۆرسته‌کان دانیان به‌وه‌دا ناوه که به‌ته‌مای ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆرستی بوون بۆسه‌ر هاوڵاتیان". هه‌روه‌ها وتی "ئه‌مانه ده‌برێنه به‌ر دادگای عێراقی".
وێنه: [ئه‌زهار شه‌للال/ ئه‌ی ئێف پی/ گێتی ئیمیجز] هێرشێکی تیرۆرستی له ئه‌نبار بووه مایه‌ی کوژرانی سێ هاوڵاتی عێراقی و برینداربوونی هه‌شتی تر له‌وانه ئه‌فسه‌رانی پۆلیس.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران