
[ئه‌حمه‌د ئه‌لروبێعی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] چه‌کداره گومانلێکراوه عێراقیه‌کان به ده‌ست و چاو به‌ستراوی له یه‌کێك له بنکه‌کانی پۆلیس له به‌غدا.
محه‌مه‌د ئه‌لقه‌یسی له به‌غدا –24/2/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
پۆلیسی عێراقی رایگه‌یاند که سه‌رله‌ئێواره‌ی یه‌ك شه‌ممه (21 شوبات) گروپێکی چه‌کدار دایان به‌سه‌ر ماڵێکدا له رۆژاوای شاری به‌غدا و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌یان، که پێکهاتبوو له هه‌شت که‌س، له‌ناوبرد. پاشان سه‌ری هه‌ندێك له‌لاشه‌کانیان لێکرده‌وه و جه‌سته‌کانیان شێواند.
نه‌قیب ئه‌کره‌م ئه‌لقه‌ره‌غولی له پۆلیسی مه‌دائن به مه‌وتنی راگه‌یاند "نزیکه‌ی سه‌عات یه‌كی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه، گروپێکی چه‌کداری چوارکه‌سی تاوانێکی ترسناکیان له‌دژی خێزانێك له‌گه‌ڕه‌کی ئه‌لوه‌حده‌ی قه‌زای ئه‌لمه‌دائن له باشوری به‌غدا ئه‌نجامدا. گروپه‌که هه‌شت ئه‌ندامی خێزانێکیان کوشت له‌رێگه‌ی چه‌کی بێده‌نگه‌وه".
هه‌روه‌ها وتی "تاوانباران که‌سیان به‌زیندویی نه‌هێشته‌وه و هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌یان بێ گیان کرد، ته‌نانه‌ت ده‌ستیا‌ن له منداڵانیش نه‌پاراست و که‌له‌ی سه‌ری ناسکیا‌ن به‌زه‌بری فیشه‌ك له‌پشتی سه‌ره‌وه پانکرابوونه‌وه".
نه‌قیب ئه‌کره‌م به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر قسه‌کانی و وتی "تیرۆرستان به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستابوون، به‌ڵکو به‌شێوازێکی دڕندانه سه‌ری سیان له‌ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌یان له‌لاشه جیاکردبووه‌وه و که‌له سه‌ره‌کانیان له‌ته‌نیشت لاشه‌کانه‌وه جێ هێشتبوو".
لیوا روکن قاسم عه‌تا ئه‌لموسه‌وی، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به‌غدا، به‌مه‌وتنی راگه‌یاند که تاوانباران ته‌نها چه‌ند کاژێرێك پاش هێرشه‌که ده‌ستگیر کران.
لیوا روکن قاسم وتی "لێکۆڵینه‌وه به‌راییه‌کان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که هێرشه‌که پلان بۆداڕێژراو بووه له‌لایه‌ن تیرۆرسته‌کانه‌وه و دژی خێزانێکی عێراقی ئاسایی ئه‌نجامدراوه که کێشه‌ی داراییان هه‌بووه له‌گه‌ڵ سه‌ره‌ك خێزانه‌که‌دا". هه‌روه‌ها وتی "تاوانباران له‌کاتی لێکۆڵینه‌وه به‌راییه‌که‌دا دانیان به‌مه‌دا ناوه. هه‌رچۆنێك بێت، لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه درێژه‌ی هه‌یه".
لیوا روکن قاسم وتی که ئێستا ئه‌و تاوانبارانه له‌به‌ندیخانه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ستبه‌سه‌رن.
محه‌مه‌د ئه‌لدولێمی، ئه‌فسه‌ری پۆلیس له‌گه‌ڕه‌کی ئه‌لوه‌حده به مه‌وتنی وت که تیرۆرستان جلوبه‌رگی سڤیلیان له‌به‌ردابوو و ئوتومبیلێکی بچوكیان پێ‌بوو و له‌نزیك ماڵه‌که‌وه رایانگرتبوو.
هه‌روه‌ها وتی "به‌بێده‌نگی دایان به‌سه‌ر ماڵه‌که‌دا له‌کاتێکدا ئه‌ندامانی خێزانه‌که له‌خه‌ودابوون".
محه‌مه‌د ستایشی رۆڵی پۆلیسی کرد له ده‌ستوبردیان له ده‌ستگیرکردنی تاوانباراندا. محه‌مه‌د وتی تاوانباران ئاسه‌واریان له‌شوێنی تاوانه‌که‌دا له‌پاش به‌جێمابوو، هه‌روه‌ها ده‌رودراوسێ و شایه‌تحاڵه‌کان یارمه‌تیده‌ری پۆلیس بوون له لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا.
پۆلیس له‌کاتی ئێستادا نایه‌وێت ناوی قوربانیه‌کان ئاشکرابکات، هه‌تا که‌سوکاریان لێ ئاگادار ده‌کرێته‌وه و رێوڕه‌سمی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌کا‌ن له‌نه‌خۆشخانه ته‌واو ده‌بێت.
ئه‌حمه‌د شه‌هاب 34 ساڵ که دانیشتوی ئه‌لمه‌دائنه وتی "به‌ڕاستی ئه‌مه هه‌واڵێكی دڵته‌زێن بوو بۆمان". هه‌روه‌ها وتی "کاتێك سه‌رله‌به‌یانی ده‌چووین بۆسه‌رکار، بینیمان پۆلیس چوارده‌وری ماڵه‌که‌ی دابوو و ئوتومبیله‌کانی فریاکه‌وتنیش قوربانیه‌کانیان ده‌گواسته‌وه".
ئه‌حمه‌د وتی "یه‌کێك له منداڵه‌کان قوتابی هه‌مان قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییه که کوڕه چوار ساڵه‌که‌می لێ ده‌خوێنێت". هه‌روه‌ها وتی "وابزانم تیرۆرستان به‌م کاره دڕنده و گڵاوه‌یان ده‌یانه‌وێت تۆوی ترس و دڵه‌ڕاوکێ له‌ناخماندا بچێنن. به‌ڵام ئه‌وان له‌مه‌دا سه‌رکه‌وتوو نابن، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رچه‌نده له ئه‌نجامدانی تاوانه‌که‌یاندا سه‌رکه‌وتوو بوون، به‌ڵام نه‌یانتوانی هه‌ڵبێن".
شێخ عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لعه‌تیه، ئیمامی مزگه‌وتی ئه‌لمه‌دائن، وتی "ئه‌م خێزانه‌ی له‌ناوبرا پێکهاتبوو له سێ برا و باوکێکی به‌ته‌مه‌ن، هه‌روه‌ها ئافره‌تێك و سێ منداڵ. ئه‌مانه به‌جۆرێکی ئه‌وتۆ له‌ناوبران که به‌بیری که‌سدا نه‌هاتووه، مه‌گه‌ر ته‌نها له فه‌رهه‌نگی تیرۆرستاندا هه‌بێت. ئێمه دوعا بۆ قوربانیه‌کان ده‌که‌ین و له‌خوا ده‌پاڕێینه‌وه به‌زه‌یی پێیاندا‌بێته‌وه و هیواشمان وایه هێزه ئه‌منیه‌کان به‌زووترین کات تۆڵه‌یان بستێنن".
شێخ عه‌بدولڕه‌حمان به‌رده‌وام بوو و وتی "تا ئێستا هۆی ئه‌م تاوانه نازانین. هه‌ندێك که‌س ده‌ڵێن تیرۆرستان له‌به‌ر پێویستیان بۆ پاره به‌هۆی وشك بوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌کانی داراییان ئه‌م تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه".
هه‌ندێکی تر ده‌ڵێن ئه‌م تاوانه ده‌رهه‌ق به سه‌رۆکی خێزانه‌که ئه‌نجام دراوه له‌به‌رئه‌وه‌ی پشتگیری سه‌حوه و هێزه ئه‌منیه‌کانی ناوخۆی کردووه.
شێخ عه‌بدولڕه‌حمان وتیشی "هه‌رچۆنێك بێت ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕاست بێت، ئه‌وا ده‌بێت سه‌رجه‌م دانیشتوانی شاره‌که به ئاژه‌ڵه‌کانیشه‌وه له‌ناوبه‌رن، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌مووکه‌سێك رقیان لێیانه و ره‌فزی بوونیان ده‌که‌ن له‌عێراقدا".
شێخ عه‌بدولڕه‌حمان به‌رده‌وام بوو و وتی "خه‌م و په‌ژاره باڵی کێشاوه به‌سه‌ر شاره‌که‌دا. ئێمه هه‌موومان به‌م حاڵه‌ته په‌ستین و جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه له‌سه‌ر دادگایی کردنێکی ئاشکرای تاوانباران له‌به‌رچاوی هه‌مووان بۆ ئه‌وه‌ی دادگا رۆڵی خۆی ببینێت و بۆیان بسه‌لمێنێت که سه‌رده‌می ئاژاوه‌گێڕی به‌سه‌رچوو و که‌س ناتوانێت له‌ده‌ستی یاسا هه‌ڵبێت".
وێنه: [ئه‌حمه‌د ئه‌لڕوبێعی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] چه‌کداره گومانلێکراوه عێراقیه‌کان به ده‌ست و چاو به‌ستراوی له یه‌کێك له بنکه‌کانی پۆلیس له به‌غدا.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران