
[ماکسیم ما‌رمور/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] سه‌رۆکی لیژنه‌ی نه‌زاهه له په‌رله‌مان سه‌باح ئه‌لساعدی ده‌ڵێت گه‌نده‌ڵی له عێراق له دابه‌زینێکی خێرادایه.
محه‌مه‌د ئه‌لقه‌یسی له به‌غدا – 24/2/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
حاڵه‌ته‌کانی گه‌نده‌ڵی ورده ورده که‌م ده‌بنه‌وه، به وته‌ی سه‌رۆکی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی عێراقی، قازی ره‌حیم ئه‌لعوکێلی.
ره‌حیم عوکێلی وتی "چه‌ندین گرفت هه‌بوون له پێش که‌مبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له عێراق، به‌ڵام ئێمه له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی رابردوودا به‌سه‌ر ئه‌م گرفتانه‌دا زاڵ بووین، که بوونه‌ته مایه‌ی که‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی له وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌تی عێراق."
ئه‌و ژمارانه‌ی لیژنه‌که پیشانی ده‌دات ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که دابه‌زینێکی روون روویداوه له حاله‌ته‌کانی به‌رتیل له سه‌رتاسه‌ری عێراق له 2009 دا. تا کانونی یه‌که‌می پار، رێژه‌که له 20.65% ه‌وه بۆ 10.35% دابه‌زی.
له به‌غدا، رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی 37.79% بوو له سه‌ره‌تای 2009 دا، به‌ڵام تا کۆتایی ساڵه‌که بۆ 4.97% دابه‌زی.
به وته‌ی عوکێلی، هه‌ره گه‌وره‌ترین هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بریتییه له به‌هێزی دادوه‌ری له سه‌پاندنی رێساکاندا له‌دژی گه‌نده‌ڵی و ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی له‌وانه‌ی که تۆمه‌تبارن به گه‌نده‌ڵی.
ناوبراو وتی زیاتر له 1,500 کارمه‌ند بۆ زیندان ره‌وانه کراون دوای سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی به‌رتیلیان وه‌رگرتووه یان ده‌ستکاری تۆماره‌کانی ده‌وڵه‌تیان کردووه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی که‌سیی.
سه‌باح ئه‌لساعدی، سه‌رۆکی لیژنه‌ی نه‌زاهه له په‌رله‌مانی عێراق، وتی "گه‌نده‌ڵی له سه‌ره‌مه‌رگدایه له عێراق. ئێمه جددین له درێژه‌دان به زنجیره‌ی لێپێچینه‌وه له په‌رله‌مان. که‌س بۆی نییه ده‌ستکاری پاره‌ی ده‌وڵه‌ت بکات وه‌ك جاران. عێراق ئێستا له شه‌ڕدایه له دوو به‌ره‌وه: تیرۆر و گه‌نده‌ڵی، و له هه‌ردووکیاندا به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت."
په‌رله‌مانتار سامی ئه‌لعه‌سکه‌ری ستایشی گه‌شه‌ی عێراقی کرد له ریشه‌کێشکردنی گه‌نده‌ڵیدا.
عه‌سکه‌ری وتی "هه‌وڵه‌کانی حکومه‌ت له‌م بواره‌دا ئه‌نجامی گه‌وره و ئه‌رێنییان هه‌یه. سه‌دان که‌سی گه‌نده‌ڵ ئێستا له زیندانه‌کانن."
پارێزه‌ر محه‌مه‌د حسێن له لیژنه‌ی دژه-گه‌نده‌ڵی که له لایه‌ن حکومه‌تی عێراقییه‌وه پێک هێنراوه وتی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی به‌رتیل له زیندانه‌کانن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی و کارمه‌ندی به‌رپرسیان تێدایه.
به وته‌ی محه‌مه‌د، چه‌ند هۆکارێک بوونه‌ته مایه‌ی که‌مبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له عێراق. یه‌که‌م، حکومه‌ت خولی مه‌شق و راهێنانی له‌سه‌ر مه‌ترسیه‌کانی گه‌نده‌ڵی کرده‌وه. ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانیش هه‌روه‌ها هاوکاری عێراقی کرد بۆ داڕشتنی ستراتیژی دژه-گه‌نده‌ڵی. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، ئاشکراکردنی ناوی ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌ستیان له گه‌نده‌ڵیدا هه‌بووه فشارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خاته سه‌ر هاوڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان دوور بگرن له گه‌نده‌ڵی.
په‌رله‌مانتار عه‌بدوڵا ئه‌لشامی، ئه‌ندام له لیژنه‌ی نه‌زاهه، وتی "کاری لیژنه‌ی نه‌زاهه له‌م دواییه‌دا به‌رفراوان بوو و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی هاتوچۆ و په‌روه‌رده‌ش ده‌گرێته‌وه. ئه‌و ده‌زگایانه چاودێری کراون و چه‌ند به‌رپرسێکیان بۆ زیندان ره‌وانه کران دوای ئه‌وه‌ی سه‌لمێندرا که پاره‌ی نایاساییان وه‌رگرتووه بۆ به‌ڕێکردنی مامه‌ڵه‌ی نایاسایی."
سامی ئه‌لکوبێسی، که له بانکی حکومی ئه‌لرافیدێن له به‌غدا کار ده‌کات، وتی "ده‌توانیت به خۆت بیبینیت و بپشکنی که گه‌نده‌ڵی له عێراق دابه‌زیوه یان ته‌نانه‌ت له چه‌ندین فه‌رمانگه هه‌ر نه‌ماوه."
هه‌ندێک عێراقی تریش بڕوایان به هه‌مان هه‌ڵسه‌نگاندنه.
عه‌بدولره‌زاق ئیسماعیل، 45 ساڵ، کارمه‌ندێکی حکومی، وتی "ئێمه گه‌نده‌ڵی داراییمان له سه‌دام حسێنه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه. ئه‌وه ئه‌و بوو که به سیاسه‌ته گه‌مژه‌کانی تۆوی گه‌نده‌ڵی چاند له ده‌روونی هه‌ندێك که‌سدا و یارمه‌تیدان له‌و کاره‌دا."
هه‌روه‌ها وتی "ناڕه‌وایه ئه‌گه‌ر بڵێین ئه‌مانه له‌م دواییه‌دا فێری به‌رتیل یان گه‌نده‌ڵی بوون – هه‌ر که‌سێک دوێنێ دزی کردبێت هه‌ر ئه‌وه که ئه‌مڕۆ دزی ده‌کات. به‌ره‌وپێشچوون له شه‌ڕی ئه‌م ئاریشه‌دا واته به‌ره‌وپێشچوونی ئاستی ئابوری و ئاسایش"
وێنه: [ماکسیم ما‌رمور/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] سه‌رۆکی لیژنه‌ی نه‌زاهه له په‌رله‌مان سه‌باح ئه‌لساعدی ده‌ڵێت گه‌نده‌ڵی له عێراق له دابه‌زینێکی خێرادایه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران