
[سه‌باح عه‌رار/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] حکومه‌تی عێراق له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه رێگری بکات له په‌خشکردنی ئه‌و به‌رنامه ته‌له‌فزیۆنیانه‌ی هانی توندوتیژی و تیرۆر ده‌ده‌ن.
خالد ئه‌لتائی له به‌غدا – 24/2/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
حکومه‌تی عێراق هه‌ڵوێستێکی شێلگیرانه‌ی گرته‌به‌ر دژی ئه‌و که‌ناڵه ئاسمانییه ناوخۆیی و عه‌ره‌بیانه‌ی که هانی توندوتیژی و تیرۆر ده‌ده‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی توندوتیژی کرد له‌دژیان، له‌وانه لێسه‌ندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی کارکردن ئه‌گه‌ر پابه‌ندی یاسا نه‌بن.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حکومه‌ت هاوکاته له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌کانیدا بۆ فشارخستنه سه‌ر کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ ئه‌وه‌ی که‌ناڵه ئاسمانییه عه‌ره‌بیه‌کان ناچار بکه‌ن ئه‌و به‌رنامانه په‌خش نه‌که‌ن که هانی توندوتیژی و تایه‌فه‌گه‌ری ده‌ده‌ن له عێراقدا.
په‌رله‌مانتار سه‌فیه ئه‌لسوهه‌یل وتی "هه‌ندێك له که‌ناڵه ئاسمانیه‌کان به‌تایبه‌تی ناوخۆییه‌کان، پشت له‌هه‌موو خه‌سڵه‌تێکی ئه‌رێنی وڵات ده‌که‌ن و به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست پشتگوێ‌یان ده‌خه‌ن، ئه‌مه له‌لایه‌ك. له‌لایه‌کی تره‌وه، بێ هه‌ستکردن به به‌رپرسیارێتی، له‌کاتی بڵاوکردنه‌وه‌ی راپۆرته‌کانیاندا راستیه‌کان ده‌شێوێنن".
سوهه‌یل به‌رده‌وام بوو و وتی "ئه‌م که‌ناڵانه ته‌نها به‌مه‌سه‌له‌ی گه‌یاندنی په‌یامێکی راگه‌یاندنی شێوێنراو و دوور له‌راستییه‌وه ناوه‌ستن، به‌ڵکو هه‌وڵیش ده‌ده‌ن متمانه‌ی عێراقیه‌کان به ئه‌زمونی نوێ ی دیموکراسی نه‌هێڵن و ته‌نانه‌ت هاوسۆزی به‌رامبه‌ر به رژێمی حیزبی به‌عسیش ده‌رده‌بڕن". هه‌روه‌ها وتی "مه‌به‌ستیان لێره‌دا روخاندنی وره و چاندنی تۆوی نائومێدی و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانه له‌دڵی خه‌ڵکدا".
سوهه‌یل هه‌روه‌ها وتی ده‌بێت "هۆیه‌کانی راگه‌یاندنی دو‌ژمنکار" به‌رپرسیار بکرێن له‌بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامانه‌ی که "هیچیان که‌متر نییه له هێرشه تیرۆرستیه ترسنۆکه‌کان، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مان هانی توندوتیژی ده‌ده‌ن و تۆوی دوبه‌ره‌کی و دوژمنایه‌تی له‌ناو عێراقیه‌کاندا ده‌چێنن له‌پیناوی هێنانه کایه‌ی که‌شێکی ژه‌هراوی و هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شه‌ڕی تایه‌فه‌گه‌ری".
موفید ئه‌لجه‌زائیری، سه‌رۆکی لیژنه‌ی کلتور و راگه‌یاندن و گه‌شتوگوزار و که‌له‌پور له په‌رله‌مانی عێراقی وتی "ده‌ستوری وڵات هه‌ڵوێستێکی ئاشکرای هه‌یه سه‌باره‌ت به هاندانی توندوتیژی و تیرۆر ئیتر سه‌رچاوه‌که‌ی تاکه‌که‌س یا‌ن ده‌زگایه‌ك بێت، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتیش‌دا زه‌مانه‌تی ئازادی راده‌ربڕین ده‌کات".
ماده‌ی 7 ی ده‌ستوری عێراق ره‌گه‌زپه‌رستی و تیرۆر قه‌ده‌غه ده‌کات، له‌کاتێکدا ماده‌ی 38 زه‌مانه‌تی ئازادی راده‌ربڕین ده‌کات به‌مه‌رجێك "پێشێلکردنی مافه گشتیه‌کان و ئاکار و خووره‌وشت نه‌بێت".
موفید ئه‌لجه‌زائیری وتی "کێشه‌که له‌وه‌دایه تائێستا چوارچێوه‌یه‌کی یاسایی بۆ رێکخستنی راگه‌یاندن دانه‌ڕێژراوه به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌وتۆ که هه‌ر که‌ناڵێکی ئاسمانی یا‌ن ده‌زگایه‌کی راگه‌یاندن ناچار بکات له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و بنه‌ما ده‌ستورییه‌دا کاربکات که سنوردارێتی و به‌ربه‌ستکردن قه‌ده‌غه ده‌کات، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌و مه‌ودا سه‌ربه‌ستییه به‌جۆرێك ده‌ڕه‌تێنن که دووره له په‌یامی ئیتیکی پیشه‌که‌یانه‌وه".
جه‌زائیری هه‌روه‌ها وتی "په‌یماننامه عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تیه‌کان زۆرن که بڵاوکردنه‌وه و په‌خشکردنی هه‌ر بابه‌تێك قه‌ده‌غه ده‌که‌ن که هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی".
عه‌لی ئه‌لموسه‌وی، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میدیای نیشتیمانی عێراقی، وتی "به‌ڕاستی ره‌وا نیه بێده‌نگ بین به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره به‌کارهێنانه ناشایسته‌یه‌ی میدیاکان".
عه‌لی وتیشی "کاتێك که‌ناڵێکی ئاسمانی به‌شانوباڵی دیکتاتۆریه‌تدا هه‌ڵده‌دات، ئه‌وه هاندانی روخاندنی پایه‌کانی رژێمی نوێی وڵاته و تۆوی دوبه‌ره‌کی و شه‌ڕ له‌ناو خه‌ڵکیدا ده‌چێنێت. دوورتر له‌مه‌ش ده‌ڕوات کاتێك دیمه‌نه‌کانی چۆنێتی دروستکردنی بۆمب و ئوتومبێلی مینڕێژکراو پیشان ده‌دات. له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت ئه‌و که‌ناڵانه لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدابکرێت و سزابدرێن".
عه‌لی به‌رده‌وام بوو له وته‌کانی و وتی "له‌کاتی کۆبوونه‌وه نائاساییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی راگه‌یاندنی وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان که مانگی رابردوو له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر به‌سترا، عێراق داوای له کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب کرد هه‌نگاوێکی جیدی بنێن بۆ راگرتنی کاری ئه‌و که‌ناڵه ئاسمانیانه‌ی که هانی توندوتیژی ده‌ده‌ن و به‌ڕوویاندا بوه‌ستنه‌وه له‌و وڵاتانه‌ی رێگه به‌و جۆره که‌ناڵانه ده‌ده‌ن له خاك و ئاسمانیانه‌وه په‌خش بکرێت".
وه‌زیرانی راگه‌یاندن کۆمه‌ڵه بابه‌تێکی زۆریان له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێکرد، گرنگترینیان دامه‌زراندنی کۆمیسیۆنێك بوو بۆ میدیای عه‌ره‌بی، هه‌روه‌ها گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ره‌شنوسی بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی حکومه‌تی ئه‌مریکا که سزا ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر کۆمپانیاکانی که‌ناڵه ئاسمانییه‌کاندا که په‌خشی ئه‌و که‌ناڵانه ده‌که‌ن که په‌یوه‌ندیان به رێکخراوه تیرۆرستیه‌کانه‌وه هه‌یه.
هادی جه‌لۆ مه‌رعی وته‌بێژی روانگه‌ی عێراقی بۆ ئازادی میدیاکان وتی پێویسته کۆدێکی ئاکار بێته‌کایه‌وه که‌بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره بیرۆکه و زانیارییه‌ك قه‌ده‌غه بکات که هانی توندوتیژی ده‌دات.
هادی وتی "پێویسته له‌سه‌ر ده‌زگاکانی راگه‌یاندن به ستانداردێکی ئه‌خلاقی و پیشه‌گه‌رییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌کاندا بکه‌ن به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به کاروباری عێراقه‌وه هه‌یه".
وێنه: [سه‌باح عه‌رار/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] حکومه‌تی عێراق له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه رێگری بکات له په‌خشکردنی ئه‌و به‌رنامه ته‌له‌فزیۆنیانه‌ی هانی توندوتیژی و تیرۆر ده‌ده‌ن.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران