
[سه‌فین حه‌مید/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] پێشێلکاری له دژی رۆژنامه‌نوسان له هه‌رێمی کوردستان له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردودا زیادیکردوه
ئاوات عه‌لی له سلێمانی – 26/2/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
به گوێره‌ی ئامارێک که سه‌نته‌ری مێترۆ بۆ راوێژ و داکۆکی له رۆژنامه‌نوسان بڵاویکردۆته‌وه، پێشێلکاریه‌کان له دژی رۆژنامه‌نوسان له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا زیادیکردوه.
ره‌حمان غه‌ریب، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری مێترۆ، به مه‌وتنی وت "پاش ده‌ستپێکردنی بانگه‌شه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له رۆژی 12 ی شوباتدا، چه‌ندین پێشێلکاری به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان له پارێزگاکانی ژێر ده‌سه‌لاتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا تۆمارکراون."
سه‌نته‌ری مێترۆ له ئابی 2009 دا دامه‌زراوه و رێکخراوێکی قازانج نه‌ویستی سه‌ربه‌خۆیه بۆ به‌رگریکردن له رۆژنامه‌نوسان و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی کوردستاندا.
له ئاماره‌که‌دا 13 حاڵه‌تی پێشێلکاری تۆمارکراوه له نێوان رۆژی ده‌ستپێکردنی هه‌ڵمه‌ته‌که له 12 شوباتدا تا 21 شوبات، که ئه‌مانه له‌خۆده‌گرن په‌لاماردان، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی کامێرا، رێگه‌گرتن له رۆژنامه‌نوسان له ئه‌نجامدانی کاره‌که‌یان و په‌لاماردانی ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی که رۆژنامه‌نوسان به‌کاریده‌هێنن.
به وته‌ی سه‌نته‌ری مێترۆ، پێشێلکارییه‌کان له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایش و به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه حکومییه‌کان و خه‌ڵکانێکی نه‌ناسراوه‌وه ئه‌نجامدراون.
ره‌حمان غه‌ریب وتی "داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌که‌ین که سنورێک بۆ ئه‌و ده‌ستدرێژییانه دابنێن و تۆمه‌تباران راپێچی دادگا بکه‌ن. پێویسته به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نوسان بتوانن له سایه‌ی ئه‌م حکومه‌ته‌دا به ئازادترین شێوه کاره‌کانی خۆیان راپه‌ڕێنن."
یه‌کێك له پێشێلکارییه‌کان په‌لاماردانی ئۆتۆمبیله‌که‌ی مسته‌فا ساڵح که‌ریم، جێگری سکرتێری گشتیی سه‌ندیکای رۆژنامه‌نوسانی کوردستان، بوو.
ره‌حمان غه‌ریب وتی "سه‌نته‌ری مێترۆ بۆ راوێژ و داکۆکی له رۆژنامه‌نوسان بڕیاریدا که بۆ ماوه‌ی مانگێك هه‌موو 10 رۆژ جارێك راپۆرتێک له‌سه‌ر ئه‌و روداوانه بڵاوبکاته‌وه که کاریگه‌رییان له‌سه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی کوردستاندا ده‌بێت."
هه‌روه‌ها وتی سه‌نته‌ره‌که ته‌نها پێشێلکارییه‌کان تۆمارناکات، به‌ڵکو هه‌روه‌ها "هه‌وڵی ئاشته‌وایی" ده‌دات و کار ده‌کات وه‌ک ناوبژیوان له نێوان رۆژنامه‌نوسان و هێزه‌کانی ئاسایش‌دا و هه‌وڵده‌دات ئه‌و که‌لوپه‌لانه بۆ رۆژنامه‌نوسان بگه‌ڕێنێته‌وه که ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
ره‌حمان وتی "ئه‌مانه ئه‌و روداوانه‌ن که سه‌نته‌ری مێترۆ لێیان ئاگادارکراوه‌ته‌وه، ره‌نگه پێشێلکاری و روداوی تر هه‌بن که سه‌نته‌ری مێترۆ لێیان ئاگادارنه‌بێت، بۆیه داوا له هه‌موو رۆژنامه‌نوسان و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن ده‌که‌ین که هاوکاری سه‌نته‌ری مێترۆ بکه‌ن بۆ تۆمارکردنی هه‌ر پێشێلکارییه‌ک که به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن ده‌کرێن."
هه‌ندێك له‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی که به شێوه‌یه‌کی ناشرین مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ کراوه، سکاڵای یاساییان له دادگا تۆمارکردوه.
حاکم قادر حه‌مه‌جان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هێزه‌کانی ئاسایش له سلێمانی، وتی "ئێمه به‌دواداچون بۆ ئه‌و پێشێلکارییانه ده‌که‌ین که به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان کراون و لێکۆڵینه‌وه‌مان ده‌ستپێکردوه."
سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی که‌لوپه‌له‌کانی رۆژنامه‌نوسان له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه، قادر حه‌مه‌جان وتی "هه‌ندێك له‌و پێشێلکارییانه که لێسه‌ندنی کامێرا بووه، به هۆی نه‌زانینه‌وه بووه، که نه‌یانزانیوه رۆژنامه‌نوسه، چونکه ئێستا ژماره‌یه‌کی زۆر له هاوڵاتیان کامێرایان پێیه و له کاتی روداوه‌کاندا فۆتۆده‌گرن."
به گوێره‌ی راپۆرتێكی لیژنه‌ی داکۆکی له ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و مافی رۆژنامه‌وانان له سه‌ندیکای رۆژنامه‌نوسانی کوردستان، که له کۆتایی 2009 دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، پێش ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن، پێشێلکاریه‌کان له دژی رۆژنامه‌نوسان روو له کزی بوو.
وێنه: [سه‌فین حه‌مید/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] پێشێلکاری له دژی رۆژنامه‌نوسان له هه‌رێمی کوردستان له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردودا زیادیکردوه
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران