
]مەروان ئیبراهیم/ ئەى ئێف پى/ گێتى ئیمیجز[ سەرکردەکانى بەرەى عێراقى بۆ دایەلۆگى نیشتیمانى داوا لە لایەنگرانیان دەکەن دەنگ بە پاڵێوراوانى لیستى عێراقیە بدەن.
موحەمەد ئەلقەیسى لە بەغدا – 26/ 2 /10
بۆ سایتی مهوتنی
لیستى عێراقیە لیژنهیەکى بەرگرى داناوە کە پێکهاتوە لە 100 پارێزەر و یاساناسى خۆبەخش بۆئەوەى بەرگرى لەو پاڵێوراوانە بکەن کە دەستەى لێپرسینەوە و داد رێیان پێنادات بەشداری بکهن لە هەڵبژاردنه پەرلەمانیهکهدا.
قسەکەرى لیستى عێراقیە حەیدەر ئەلمولا بە مەوتنى راگەیاند لیژنهکە داکۆکى لە ساڵح موتڵەگ و زافر عانى و پاڵێوراوەکانى ترى بەرەى عێراقى بۆ دایەلۆگى نیشتیمانى دەکات که دەستەى لێپرسینەوە و داد به تۆمهتی پهیوهندی لهگهڵ حیزبی بهعسی ههڵوهشاوهدا رێنادات بهشداری بکهن له ههڵبژاردنهکهدا.
ئەلمولا وتى لیژنهى بەرگرییەکە لەسەر ئەم بنەمایە نوێنەرایەتى پاڵێوراوەکان دەکات کە بەبێ بوونى هیچ بنەمایەکى یاسایى و دەستورى دورخراونەتەوە.
لیژنهى بەرگرییەکە ههندێک له دیارترین پارێزەر و پسپۆڕانى عێراقى لەخۆدەگرێت، ئێستاش خەریکى ئامادەکردنى بۆچونەکانى خۆیان و داواکارییە یاساییهکانیانن - که بهرپهرچی بڕیارەکانى دەستەى لێپرسینەوە و داد دهداتهوه- تا ئاراستەى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى و دادگاى فیدراڵى بکەن .
ئەلمولا وتیشى کە ئەو پێیوایە بڕیارەکانى دەستەکە لە ئەجێنداى بێگانەوە سەرچاوە دەگرن و پێچەوانەى بەرژەوەندییەکانى خەڵکى عێراقن. ئەو وتیشى لیستى عێراقیە واز لەم فایلە ناهێنێت تا "مافەکان وەرنەگیرێنەوە".
ئەلمولا وتى "بەشداریکردن لە هەڵبژاردندا شتێکە دەبێت لەلایەن دەنگدەرانى عێراقەوە دیاریبکرێت. هیچ کیانێکى سیاسى مافى ئەوەى نیە هاوڵاتیان لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردن قەدەغەبکات."
ئەو داواشى لە لایەنگرانى بەرەى عێراقى بۆ دایەلۆگى نیشتمانى کرد کە لە 7 ئازاردا دەنگ بە لیستى عێراقیە بدەن.
ئەو وتى "لە هەڵبژاردنی داهاتودا، بە تەواوى پشتگیرى لیستى عێراقیە دهکەین کە لەلایەن سەرەک وەزیرانى پێشو ئەیاد عەلاوییهوه سەرۆکایەتى دەکرێت تا لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى داهاتودا زۆرترین ژمارەى دەنگەکان ببەینەوە."
عەباس ئەلحەمدانى، پسپۆڕى یاسایى لە لیژنهى بەرگریکردنەکە، وتى داواکردن بۆ گێڕانەوەى پاڵێوراوە دورخراوەکان کێشەیەکى یاساییە چونکە دەستەى لێپرسینەوە و داد بە گوێرەى دەستورى عێراق پێکنەهێنراوە."
ئەلحەمدانى وتى "دەستەى لێپرسینەوە و داد بە گوێرەى میکانیزمەکانى یاساى لێپرسینەوە و دادى ژمارە 110 ى ساڵى 2008 پێکنەهێنراوە. بە گوێرەى ئەم یاسایە، دەبێت سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران سەرۆک و ئەندامانى دەستەکە دەستنیشان بکات و پاشان پەرلەمانى عێراقى پەسەندى بکات."
ئەو وتیشى "بەڵام ئەمە روینهدا، چونکە پەرلەمان قایلبونی خۆی پیشاننهدا. ئەمە دەستێوەردانێکى گەورە بوو و مۆرکێکی نایاسایى، واته سیاسى، وهرگرت، بههۆی نهبونی یاسای حیزبی عێراقهوه."
پارێزەر سوفیان عەباس، سکرتێرى گشتى کۆمەڵەى مافپەروەرانى سەربەخۆ و سەرۆکى لیژنهى بەرگرى لە پاڵێوراوە دورخراوەکان، وتى پارێزەرەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە کردوە و تانهی یاسایى تۆماردەکەن.
لە هەمانکاتدا، موستەفا ئەلهیتى، یەکێک لە سەرکردەکانى بەرەى عێراقى بۆ دایەلۆگى نیشتیمانى، بەڵێنیدا کە رێکخراوەکەى بەردەوام دەبێت لە تێکۆشان.
وتى "بەرە گۆڕەپانى سیاسى یان پەرلەمانى داهاتو جێناهێڵێت، هەر لەبەر ئەمەش دەرگاى بە کراوەیى بۆ پاڵێوراوەکانى هێشتۆتهوه تا لە هەڵبژاردنى داهاتودا بەشداریبکەن."
ئەلهیتى وتیشى "پەرلەمانى داهاتو پێویستى بە بونى ئەندامى یاساناسى بەرە هەیە بۆئەوەى لەگەڵ هێزەکانى تردا بتوانن واقیعەکە بگۆڕن و هێزى دیموکراتى نیشتیمانى پێکبێنن و بزوتنەوەیەکى سیاسى لە وڵاتدا بە شێوەیەکى راست و دروست پێکبهێنن بەبێ گەڕانەوە بۆ حوکمى تاکە کەس و تاکە حیزب."
ئەو وتیشى "ئەمە سەرەڕاى هەوڵدان بۆ گۆڕینى بڕگەکانى ئەم دەستورەى ئێستا بە شێوەیەک لەگەڵ ئامانج و هیواکانى عێراقیهکان بگونجێن و ببینن وڵاتەکەیان بووە بە هێزێکى دیموکراتى گرنگ لە ناوچەکەدا و بووە بە نمونەیەک کە دەکرێت چاوى لێبکرێت."
وێنە: ]مەروان ئیبراهیم/ ئەى ئێف پى/ گێتى ئیمیجز[ سەرکردەکانى بەرەى عێراقى بۆ دایەلۆگى نیشتیمانى داوا لە لایەنگرانیان دەکەن دەنگ بە پاڵێوراوانى لیستى عێراقیە بدەن.
ئهم بابهته ههڵسهنگێنه
تکایه تێبینیهکانت دهربارهی ئهم بابهته بخهره ڕوو بۆ ئهوهی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وهرگرین بۆ پهرهپێدان به ماڵپهڕهکه
- رێساكانی مهوتنی لهبارهی سهرنجهكانهوه














سهرنجی خوێنهران