
[محه‌مه‌د سه‌واف/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] حکومه‌تی عێراق هه‌وڵده‌دات هه‌موو پاسپۆرته کۆنه‌کان بگۆڕێت به پاسپۆرتی نوێی جۆری "A".
ئه‌لبێر یوسف له به‌غدا – 2/3/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
گرفته‌کانی په‌یوه‌ست به پاسپۆرتی عێراقی جۆری " A " چاره‌سه‌ر کران، به وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پاسپۆرت، ره‌گه‌زنامه و نیشته‌جێبوون.
هاوڵاتیانی عێراقی له چه‌ند وڵاتێکی ئه‌وروپی و تورکیا گرفتیان تووش ببوو له به‌کارهێنانی پاسپۆرته نوێیه‌که چونکه حکومه‌ته بیانییه‌کان له ده‌ستکردن به کارپێکردنی پاسپۆرته نوێیه‌که ئاگادار نه‌کرابوونه‌وه.
له راگه‌یاندنێکدا حه‌فته‌ی رابردوو، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پاسپۆرت، ره‌گه‌زنامه و نیشته‌جێبوون وتی حکومه‌ته بیانییه‌کان ئێستا بابه‌ته‌که‌یان پێگه‌یشتووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که، لیوا یاسین ئه‌لیاسری، به مه‌وتنی وت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که وێنه‌ی پاسپۆرته نوێیه‌که‌ی بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ناردووه له هه‌وڵێکدا بۆ کارپێکردنی وه‌ک به‌ڵگه‌نامه‌ی سه‌فه‌رکردنی نوێی وڵات.
ناوبراو وتی "ئه‌و وڵاتانه‌ی وێنه‌ی پاسپۆرته نوێیه‌که‌ی عێراقیان بۆ ره‌وانه کراوه پێویستیان به هه‌ندێك کاته بۆ ساغکردنه‌وه‌ی کاروباره ته‌کنیکی و ئه‌منییه‌کانی، ئنجا رێگه ده‌ده‌ن خاڵه له سنوریه‌کان و فڕۆکه‌خانه‌کاندا به‌کاربهێنرێن. تا ئێستا، هیچ کام له‌و وڵاتانه‌ی پاسپۆرتی جۆری A بۆ چووه، سه‌رنجی له‌و باره‌یه‌وه ده‌رنه‌بڕیوه."
وه‌زیری ناوخۆی عێراق جه‌واد بۆڵانی نیسانی رابردوو رایگه‌یاند حکومه‌تی عێراقی ده‌ست به ده‌رکردنی پاسپۆرتێکی نوێ ده‌کات له جیاتی جۆری "G" که به ئاسانی ساخته ده‌کرێت.
پێش چه‌ند مانگێك رێگه به هه‌ندێک گه‌شتیارانی عێراق نه‌درا بچنه ناو هه‌ندێک وڵاتانی ئه‌وروپا و عه‌ره‌بی چونکه پاسپۆرته نوێیه‌که‌یان پێ‌بوو. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که کارکردن به پاسپۆرته نوێیه‌که‌ی راگرت بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته و داوای روونکردنه‌وه‌ی له وڵاته ناڕازییه‌کان کرد.
به وته‌ی یاسین یاسری، پاسپۆرته نوێیه‌که وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ی گه‌شتکردنی وڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندووه و به زه‌حمه‌ت ساخته ده‌کرێت.
حکومه‌تی عێراق ته‌کنه‌لۆجیای ئه‌ڵمانی به‌کارده‌هێنێت، که له رۆژێکدا ده‌توانێت 10,000 پاسپۆرت چاپ بکات.
پاسپۆرته نوێیه‌که زانيارییه‌کانی به زمانه‌کانی عه‌ره‌بی، کوردی و ئینگلیزی له‌سه‌ره.
یاسین وتی حکومه‌ت به نیازه هه‌موو پاسپۆرته کۆنه‌کان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
یاسین وتی، "به هه‌رحاڵ، ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه هه‌موو جۆره پاسپۆرته‌کانی تر هه‌ر له‌ئێستاداهه‌مووی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. جۆری "G" کاری پێده‌کرێت تا ئه‌و کاته‌ی شوێنه‌کانی ده‌رکردنی پاسپۆرته نوێیه‌که ده‌کرێنه‌وه."
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌که 13 وێستگه‌ی ته‌رخان کردووه بۆ ده‌رکردنی پاسپۆرتی A له به‌غدا و 17 پارێزگا. له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا 20 ویستگه‌ی ده‌رکردنی پاسپۆرت له باڵیۆزخانه‌کانی عێراق ده‌بێت.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه لوبێد عه‌باوی به مه‌وتنی وت "پاسپۆرتی نوێی عێراقی بریتییه له به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمیی سه‌فه‌رکدن بۆ گه‌شتیارانی عێراق. جۆری پێشووی 'G' هێشتاش هه‌ڵنه‌وه‌شێنراوه‌ته‌وه یان رانه‌گیراوه. به‌ڵکو، کاری پێده‌کرێت تا ئه‌و کاته‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی سه‌فه‌رکردن بۆ هه‌موو عێراقییه‌کان یه‌ک ده‌خرێت."
وێنه: [محه‌مه‌د سه‌واف/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] حکومه‌تی عێراق هه‌وڵده‌دات هه‌موو پاسپۆرته کۆنه‌کان بگۆڕێت به پاسپۆرتی نوێی جۆری "A".
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران