
وێنه: [ره‌مزی حه‌یده‌ر/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] خێزانێکی ئاواره‌ی عێراقی له به‌یروت ده‌نگ ده‌ده‌ن.
مالیک محه‌مه‌د میسباح له به‌یروت – 5/3/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
عێراقییه‌کانی نیشته‌جێی لوبنان بۆچونیان جیاوازه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژارنه په‌رله‌مانییه‌که‌ی 7 ئازار.
ئه‌کره‌م کازم، 32 ساڵ، زۆر تامه‌زرۆتره له هاوڕێکانی ئه‌حمه‌د عه‌لی، 33 ساڵ، و حه‌یده‌ر ساڵح، 25 ساڵ.
ئه‌کره‌م هه‌ر که بیستی نوسینگه‌ی هه‌ڵبژاردن له گه‌ڕه‌کی حه‌مرا کراوه‌ته‌وه، چوو ناوی خۆی تۆماربکات و چاوه‌ڕێی هاتنی رۆژی هه‌ڵبژاردن ده‌کات. چه‌ند وێستگه‌یه‌کی ده‌نگدان له ناوچه جۆراوخۆره‌کانی لوبنان ده‌کرێنه‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
ئه‌کره‌م وتی "مه‌رجه‌عمان سه‌ید سیستانییه. ئه‌و پێیوتین به‌شداری بکه‌ین له هه‌ڵبژاردندا، بۆیه به‌شداری ده‌که‌ین." هه‌روه‌ها وتی له نزیکه‌وه له رێی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی له کوت ئاگاداری پاڵێوراوه‌کانه، که پێیان وت ده‌نگ به کام پارت بدات.
ئه‌کره‌م له 2003 عێراقی به‌ره‌و ئوردن به‌جێهێشت، له‌وێ ئه‌و کاته له هه‌ڵبژاردنه‌کانی حکومه‌تی ئینتقالیدا ده‌نگی دا. ئنجا له 2005 چوو بۆ لوبنان و له وێستگه‌یه‌کی ده‌نگدان که له شه‌قامی سه‌ید هادی نه‌سره‌ڵڵایه، له باشوری به‌یروت، ده‌نگی دا.
"به‌شداریکردنه‌که به‌رفراوان بوو، پێموایه زیاتر له 1,300 که‌س له‌و وێستگه‌یه ده‌نگیان دا."
له ناوچه‌کانی تر وێستگه‌ی زیاتر کرانه‌وه، وه‌ك گه‌ڕه‌کی سلیم و حه‌مرا و سه‌عد بوشێری. ئه‌کره‌م وتی "هه‌موو سندوقه‌کانی ده‌نگدان مۆرکرابوون و ره‌وانه‌ی ئوردن کران بۆ ژماردنیان."
ئه‌کره‌م وتی که هیواداره له رێی ئه‌م به‌شدارییه‌وه شته‌کان به‌ره‌و باشتر بگۆڕێن، به ره‌چاوکردنی ئه‌وه‌ی ره‌وشی ئێستای عێراق زۆر باشتره له ساڵانی رابردوو که پاشاگه‌ردانی بوو.
"خه‌ڵکی پارێزگاکه‌مان حه‌وتی ئێواره ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌وه. ئێستا، ئاسایش زیاتره و خه‌ڵک تا نیوه‌شه‌و له ده‌ره‌وه‌ن. ئه‌مه به‌ره‌وپێشچوونێکی گه‌وره‌یه و هیوادارین ره‌وشه‌که باشتریش ببێت."
هه‌رچی ئه‌حمه‌ده، نه ناکۆکه له‌گه‌ڵ تامه‌زرۆییه‌که‌ی ئه‌کره‌می هاوڕێی و نه دژییه‌تی، به‌ڵام پێده‌چێت توڕه‌تر بێت له ره‌وشه‌که.
ئه‌حمه‌د، که 2003 ناسرییه‌ی به‌ره‌و لوبنان به‌جێهێشتوه، به‌س بۆ پرسیار له‌سه‌ر باری خێزانه‌که‌ی ته‌له‌فۆن بۆ عێراق ده‌کات و خۆی له باس و خواسی هه‌ڵبژاردنه‌کان لاده‌دات.
به‌ڵام، حه‌یده‌ری براده‌ریان هێشتا بڕیاری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌که نه‌داوه و ده‌ڵێت هێشتا خۆی یه‌کلانه‌کردۆته‌وه.
"هه‌ندێک جار، ده‌ڵێم ده‌نگ ناده‌م، هه‌ندێك جاری تر ده‌ڵێم ده‌نگ ده‌ده‌م، ئنجاش به خۆم ده‌ڵێم 'بزانم سبه‌ینێ چۆن ده‌بێت'".
سێ گه‌نجه‌که نازانن چه‌ند عێراقی له لوبنانن، به‌ڵام به هه‌زاران مه‌زه‌نده ده‌کرێت. وتیان زۆر که‌س لوبنان به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌جێده‌هێڵێت، هه‌روه‌ها بۆ که‌نه‌دا و ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان به هاوکاری کۆمیسیۆنی باڵای کاروباری په‌نابه‌ران (UNHCR).
به گوێره‌ی ئامارێکی ئه‌نجومه‌نی په‌نابه‌رانی دانیمارکی، ژماره‌ی ئه‌و عێراقییانه‌ی له لوبنان ده‌ژین به 50,000 مه‌زه‌نده ده‌کرێت، که زۆربه‌یان له گه‌ڕه‌ک و ناوچه هه‌ژاره‌کان ده‌ژین.
کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن له عێراق بڕیاریداوه وێستگه‌ی ده‌نگدان بۆ عێراقییه په‌نابه‌ر و نیشته‌جێبوه‌کانی چه‌ند وڵاتێك له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا بکاته‌وه.
[ره‌مزی حه‌یده‌ر/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] خێزانێکی ئاواره‌ی عێراقی له به‌یروت ده‌نگ ده‌ده‌ن.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران