
[ساڵح زه‌یتون] نیهاد حه‌سه‌ن زه‌ینه‌ڵ، سه‌رۆکی لقی ئوردنی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن.
ساڵح زه‌یتون له عه‌ممان – 5/3/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
ئاماده‌کارییه‌کان له ئوردن ته‌واوکراون بۆ یارمه‌تیدانی 180,000 ده‌نگده‌ر به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2010 عێراق دا بکه‌ن. پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له ئوردن ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت له 5-7 ئازار. ده‌نگدان له عێراق 7 ی ئازار ده‌ستپێده‌کات.
مه‌وتنی چاویکه‌وت به نیهاد حه‌سه‌ن زه‌ینه‌ڵ ساز، به‌رپرسی لقی ئوردنی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان.
مه‌وتنی: ئه‌و ئاماده‌کارییانه کامانه‌ن که بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ئه‌نجامدراون؟
نیهاد حه‌سه‌ن زه‌ینه‌ڵ: ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه خه‌ریکی ئاماده‌کارین بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق. حکومه‌تی ئوردن ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر دابینکردنی ئاسانکاری بۆ زامنکردنی هه‌ڵبژاردنێکی رێکوپێک و ئارام و دادپه‌روه‌رانه، که بوار به هه‌موو گروپه سیاسییه‌کان بدات ئازادانه به‌شداری بکه‌ن و جه‌خت بکرێته‌وه له نهێنیپارێزیی ده‌نگده‌ر.
هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر خاکی ئوردن له 16 بنکه‌ی ده‌نگدان ئه‌نجام ده‌درێت به گوێره‌ی قه‌باره‌ی ره‌وه‌ندی عێراقی. 11 بنکه له عه‌ممان ده‌بێت (جه‌به‌ل عه‌ممان، جه‌به‌ل حسێن، گه‌ڕه‌کی نیزال، دێر غوبار، ته‌لاع عه‌لی، شمیسیانی، سوالح، ئه‌لهاشمی ئه‌لشمالی، مارکه)، دوو بنکه‌ش له زه‌رقا (23 کم باکوری عه‌ممان)، دوو بنکه له ئه‌ربه‌د (89 کم له باکوری عه‌ممان) و یه‌ک بنکه له مادبا (32 کم باشوری عه‌ممان). نزیکه‌ی 150 وێستگه‌ی ده‌نگدان ده‌که‌ینه‌وه که 1,000 کارمه‌ندی عێراقی سه‌رپه‌رشتییان ده‌که‌ن.
مه‌وتنی: هه‌موو کارمه‌نده‌کان عێراقیین؟
نیهاد: هه‌موو فه‌رمانبه‌ران عێراقیین و رۆڵی ئوردنییه‌کان سنورداره به دابینکردنی پشتگیری لۆجیستی و ئاسایش. له راستیدا، له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه، ئێمه ناوبه‌ناو وێرکشۆپمان ساز کردوه به مه‌به‌ستی وشیارکردنه‌وه‌ی عێراقییه‌کان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن سه‌ره‌ڕای خولی راهێنان بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ناو بنکه‌کانی ده‌نگدان سه‌رپه‌رشتی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌که‌ن.
مه‌وتنی: ئه‌رکی کۆمسیۆن له عه‌ممان چییه و په‌یوه‌ندیتان چییه به حکومه‌تی عێراقه‌وه؟
نیهاد: ئێمه کۆمسیۆنێکی باڵای سه‌ربه‌خۆین و له‌ژێر کۆنترۆڵی حکومه‌تدا نین. باره‌گای سه‌ره‌کی کۆمسیۆن له هه‌ولێره و بۆ هه‌موو ورده‌کارییه‌ک په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌وێ ده‌که‌ین. سه‌باره‌ت به ئه‌رکه‌کانمان، هه‌ر له به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه مرۆییه‌کان و مه‌شق و شایسته‌یی و ده‌رهێنانی داتا و ئاسایش و پشتگیری لۆجیستی ده‌گرێته‌وه تا چاودێریی میدیا و یاسایی.
بێگه‌ردیی هه‌ڵبژاردنه‌که به سه‌ربه‌خۆیی کۆمسیۆنه‌که مسۆگه‌ر ده‌کرێت و به هه‌بونی چاودێری نێوده‌وڵه‌تی که بریتین له نوێنه‌رایه‌تی رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و باڵیۆزخانه‌کان و نوێنه‌رانی گروپه سیاسییه‌کان که به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا ده‌که‌ن. ئه‌مانه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا ده‌که‌ن بۆئه‌وه‌ی چاودێری پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بکه‌ن له‌و کاته‌وه‌ی سندوقه‌کان وه‌رده‌گیرێت تا ئه‌و کاته‌ی ده‌نگه‌کان ده‌ژمێردرێن و ئه‌نجامه‌کان راده‌گه‌یه‌نرێن. رۆژنامه‌نوسان له بنکه‌کانی ده‌نگدان ئاماده‌ده‌بن بۆ چاودێری ره‌وشه‌که و زامنکردنی بێگه‌ردیی هه‌ڵبژاردن.
مه‌وتنی: جیاوازی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چیه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانی رابردو؟
نیهاد: له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشودا، ئه‌و عێراقییه ده‌نگده‌رانه‌ی له هه‌نده‌ران ده‌ژیان نه‌یانده‌توانی پاڵێوراوانی پارێزگاکه‌ی خۆیان هه‌ڵبژێرن، به‌ڵام ئه‌م جاره ئێمه بوار ده‌ڕه‌خسێنین بۆ ده‌نگده‌ر کاندیدی پارێزگاکه‌ی خۆی هه‌ڵبژێرێت به‌و مه‌رجه‌ی به‌ڵگه له‌سه‌ر شوێنی پارێزگای زێدی خۆیان پێشکه‌ش بکه‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن وردتره چونکه پێویسته ده‌نگده‌ر دوو ناسنامه‌ی که‌سی پێشکه‌ش بکات، یه‌کێکیان ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی، کۆپۆنی خۆراک، ناسنامه‌ی خێزان یان ناسنامه‌ی باری که‌سی. دووه‌میان ناسنامه‌ی نیشته‌جێبون یان هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی هاوشێوه وه‌ك ناسنامه‌ی په‌نابه‌ریی نێوده‌وڵه‌تی یان خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی. هه‌موو ئه‌مانه به به‌ڵگه داده‌نرێن له‌سه‌ر شایسته‌یی که‌سێك له بواری ره‌گه‌زنامه‌که‌ی و ناو و ته‌مه‌نیان؛ هه‌موو ئه‌و عێراقییانه‌ی پێش 31 کانونی یه‌که‌می 1992 له‌دایک بوون، ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌مان زیادکردوه که په‌نجه‌یان بخه‌نه نێو مره‌که‌به‌وه وه‌ك به‌شێک له پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ئه‌وه‌ی رێگه نه‌ده‌ین به دوباره ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌مان که‌س.
سه‌باره‌ت به نهێنیپارێزێتی ده‌نگده‌ران، کابینه‌یه‌کی داخراویان بۆ ئاماده کراوه بۆئه‌وه‌ی بتوانن به ئازادی پاڵێوراوه‌کانیان هه‌ڵبژێرن. ئنجا کارتی ده‌نگدانه‌که ده‌خه‌نه ناو زه‌رفێکی مۆرکراوه‌وه. له لای سندوقی ده‌نگدانه‌که زه‌رفه‌که ده‌خه‌نه ناو زه‌رفێکی تره‌وه که ده‌توانرێت ته‌نها بۆ یه‌ک جار به‌کاربهێنرێت و ئه‌مه ده‌خه‌نه ناو سندوقه‌که‌وه.
هه‌ر کارتێکی ده‌نگدان ئه‌م مه‌رجانه‌ی تێدا نه‌بێت په‌سه‌ندناکرێت، مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و کارتانه‌ی له یه‌ک زه‌رفدان یان بێ زه‌رفن په‌سه‌ند ناکرێن. هه‌روه‌ها، به بێ په‌نجه خستنه ناو مره‌که‌به‌وه، رێگه به ده‌نگدان نادرێت.
مه‌وتنی: جۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌رانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌که‌ن وه‌ك نه‌خوێنده‌وار یان کوێر و کێ ئه‌وه مسۆگه‌رده‌کات که ده‌نگه‌که‌یان بۆ ئه‌و که‌سه ده‌بێت که ده‌یانه‌وێت ده‌نگی پێبده‌ن؟
نیهاد: هه‌موو که‌سێک له‌م پۆلێنه‌دا ده‌توانێت که‌سێك که خۆی متمانه‌ی پێ‌بکات له‌گه‌ڵی بێت بۆئه‌وه‌ی له‌جیاتی خۆی هه‌ڵبژارده‌که‌ی بۆ نیشانه بکات، که‌سێك که له پڕۆسه‌که‌دا له‌گه‌ڵی ده‌بێت. به‌ڵام پێویسته ده‌نگده‌ره‌که خۆی په‌نجه‌مۆری کارتی ده‌نگدانه‌که بکات و ناوی خۆی تۆماربکات تا له‌وانه‌ی تر جیابکرێته‌وه. هه‌روه‌ها، ئه‌و که‌سه‌ی هاوکاری ده‌نگده‌ری تر بکات بۆی هه‌یه ته‌نها یارمه‌تی دوو که‌س بدات.
مه‌وتنی: ئایا ژماردنی ده‌نگه‌کان و راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان له نوسینگه‌ی عه‌ممانی کۆمسیۆن ده‌بێت؟
نیهاد: ژماردنه‌که لێره له عه‌ممان ئه‌نجام ده‌درێت به ئاماده‌بونی چاودێره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و گروپه سیاسییه‌کان و میدیا. پاشان، ئه‌م داتایانه ده‌خرێنه ناو کۆمپیوته‌ر و له رێی تۆڕی ناوه‌ندییه‌وه به نوسینگه‌ی سه‌ره‌کیی کۆمسیۆنه‌وه له هه‌ولێر ده‌به‌سترێنه‌وه بۆئه‌وه‌ی ساخ بکرێته‌وه له‌گه‌ڵ لیستی ده‌نگده‌رانی ئه‌وێ، ئنجا ده‌خرێنه سه‌ر ده‌نگه‌کانی تر، و پاشان به یه‌کجار و له یه‌ک کاتدا راده‌گه‌یه‌نرێت به گوێره‌ی رێوشوێنه یاساییه‌کان.
مه‌وتنی: ئایا پێشبینی به‌شدارییه‌کی به‌رفراوان ده‌که‌یت؟ ئایا بڕوات وایه هه‌وڵه‌کانی وشیارکردنه‌وه‌ی ئێوه به‌س بووه بۆ هاندانیان بۆ ده‌نگدان؟
نیهاد: ئێمه جه‌ختمان له چوار ئامانج کردۆته‌وه له هه‌ڵمه‌تی وشیارکردنه‌وه‌دا: فێرکردنی ده‌نگده‌ران که شایسته‌ی ده‌نگدانن، رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌که، بنکه و وێستگه‌کانی ده‌نگدان که ده‌توانن ده‌نگی لێ بده‌ن و رێوشوێنی ده‌نگدان. هه‌موو ئه‌مانه له ریکلام و کۆڕه‌کانماندا رونکراونه‌ته‌وه. بڕوام وایه کاری پێویست کراوه له روی وشیارکردنه‌وه‌وه. سه‌باره‌ت به ئاستی به‌شداریکردن، ئه‌مه بابه‌تێکی رێژه‌ییه، به‌ڵام گه‌شبینم له‌وه‌ی عێراقییه‌کان به ژماره‌یه‌کی زۆر به‌شداریده‌که‌ن تا مافی دیموکراسیی خۆیان پیاده‌بکه‌ن.
وێنه: [ساڵح زه‌یتون] نیهاد حه‌سه‌ن زه‌ینه‌ڵ، سه‌رۆکی لقی ئوردنی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران