
[مو‌هه‌ننه‌د فه‌لاح/ گێتی ئیمیجز] عێراقیه‌کان بۆ پشتگیری‌کردن له پاڵێوراوانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتو رێپێوان ده‌که‌ن.
محه‌مه‌د ئه‌لقه‌یسی له به‌غدا – 5/3/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
له‌گه‌ڵ نزیکبونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سێهه‌می په‌رله‌مانی عێراق دا، سیاسه‌تمه‌داران و رۆژنامه‌نوسان و رۆشنبیرانی عێراقی به‌راوردی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داها‌توی وڵات ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانی وڵاتانی ناوچه‌که‌دا، به‌تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی ئێران که حوزه‌یرانی رابردو ئه‌نجامدرا.
سه‌روتاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌فته‌نامه‌ی "ئه‌لقه‌له‌م" بۆچونێکی میدیای ئێرانی ره‌تکرده‌وه که گوایه عێراق ده‌یه‌وێت لاسایی نمونه‌ی هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆکایه‌تیه به‌ناو سه‌رکه‌وتوه‌که‌ی ئێران بکاته‌وه.
عاسم ئه‌لخه‌یات، سه‌رنوسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی ئه‌لقه‌له‌م، نوسیویه‌تی که "عێراق خوازیاری ئه‌وه نیه و نایه‌وێت هه‌ڵبژاردنی وڵاته‌که‌یان له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی ئێران بچێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێکی ناته‌واو بوو". هه‌روه‌ها وتی "ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی عێراق نمونه‌یه‌ك بێت وڵاتانی تر چاوی لێبکه‌ن. ئه‌مه ده‌بێته ئه‌زمونێکی سه‌رکه‌وتو کاتێك ده‌سه‌ڵات بێ کاریگه‌ری پیاوانی ئاینی ده‌ستاوده‌ست ده‌کات.عێراق به سیستمی ئاینی به‌ڕیوه‌ناچێت و ته‌نها ده‌ستور و یاسا حوکمڕانن".
رۆژنامه‌ی سه‌وت ئه‌لئه‌نباریش سه‌روتارێکی له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت بڵاوکرده‌وه.
له‌سه‌روتاره‌که‌دا هاتوه که "ئه‌و پشێویانه‌ی له ئێران‌دا پاش راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن رویدا، ئه‌وه ده‌خاته‌رو که ساخته‌کاریه‌کانی هه‌ڵبژاردنی ئێرانی به پله‌یه‌کی ئه‌وتۆ بوو هاوڵاتیانی ناچارکرد بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و ته‌نانه‌ت بوو به مایه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له هاوڵاتیانیش گیان له‌ده‌ستبده‌ن".
ئه‌یاد ئه‌لفه‌یلی، پڕۆفیسۆری زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی به‌غدا، وتی "رژێمی ئێران ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی خۆیان به هه‌ڵبژاردنی عێراق بشوبهێنن، ئه‌مه‌ش بۆچونێکی زۆر گه‌وجانه‌یه. ئاڵۆزی پڕۆسه‌که و کاریگه‌ری پیاوانی ئاینی له هه‌ڵبژاردنی ئێرانی‌دا و ده‌ستێوه‌ردانیان له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا به‌ڕونی دیاربوو".
هه‌روه‌ها وتی هه‌ڵبژاردنی عێراق ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که "سه‌رجه‌م کێشه‌کانی عێراق نزیکه چاره‌سه‌ربێت. ئه‌مه بۆمبێکی کات بۆدانراوه به ڕوی رژێمه دیکتاتۆریه‌کاندا که به‌سه‌ر سنگی گه‌لانی ناوچه‌که‌وه‌ن".
ئه‌یاد ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئایه‌توڵا خامنه‌ئی، رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئێران، ماوه‌یه‌کی که‌م به‌ر له‌ده‌ستپێکردنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئێران هاته سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و پشتگیری خۆی بۆ سه‌رۆك ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئاشکراکرد. هێزه‌کانی به‌سیج و پاسدار به‌هه‌مان شێوه پشتگیری ئه‌حمه‌دی نه‌ژادیان کرد.
ئه‌یاد هه‌روه‌ها وتی "بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت ته‌نها له خزمه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادا بووه به‌ده‌ر له هه‌ر پاڵێوراوێکی تر. ته‌نانه‌ت وێنه‌ی هه‌ندێك له پاڵێوراوانیان له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك لابردبوو و وێنه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادیان له‌بری دانابوو". ئه‌یاد به‌رده‌وام بوو و وتی "به‌ڵام کاری له‌و جۆره لێره رونادات، ده‌بینیت وێنه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ت له ته‌نیشت وێنه‌ی بچوکترین پاڵێوراودا هه‌ڵده‌واسرێت؛ هه‌ردوکیان بێ ده‌ستێوه‌ردانی پۆلیس و سوپا، کێبڕکێده‌که‌ن له‌سه‌ر هه‌مان کورسی په‌رله‌مان له بچوکتری گوندی عێراقدا".
محه‌مه‌د ئه‌لهندی، سه‌رۆکی له‌نا ئه‌لغه‌د، که رێکخراوێکی تایبه‌ته به کاروباری هه‌ڵبژاردن له عێراق، وتی پیاوانی ئاینی عێراق فشار ناخه‌نه سه‌ر عێراقیه‌کان بۆئه‌وه‌ی ده‌نگ به پاڵێوراوێکی دیاریکراو بده‌ن.
محه‌مه‌د وتیشی "هه‌ڵبژاردنی عێراق خۆی له‌خۆیدا سه‌رکه‌وتوه. ئێمه نه‌مانبیست سه‌ید سیستانی داوا له عێراقیه‌کان بکات ده‌نگ بده‌ن به پارتێك یان پاڵێوراوێکی دیاریکراو. ئه‌و ته‌نها داوای‌کرد له هاوڵاتیان به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا بکه‌ن و له‌وه زیاتری داوا نه‌کرد. له‌هه‌مان کاتیش‌دا، زانایانی ئاینی سوننه له عێراق وتیان که ده‌بێت هاوڵاتیان باشترین پاڵێوراو هه‌ڵبژێرن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و پاڵێوراوه مو‌سڵمان یان سونیش نه‌بێت".
پسپۆری یاسایی عێراقی تارق حه‌رب وتی به‌راوردکردنی پڕۆسه‌ی سیاسی له عێراق و رژێمه حوکمڕانه‌کانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر نیمچه موسته‌حیله.
تارق وتی "ده‌توانین بڵێین عێراق ئێستا رێچکه‌ی وڵاتانی پێشکه‌وتو و رۆژئاوایی گرتۆته‌به‌ر له هێنانه کایه‌ی ژیانێکی دیموکراسیدا، به‌ڵام هێشتا له‌سه‌ره‌تادایه". هه‌روه‌ها وتی "به‌ڵام ئه‌م ئه‌زمونه به تێپه‌ڕینی کات گه‌شه‌ده‌کات. کارێكی هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر عێراق به‌و هه‌موو قوربانیه‌ی له پێناوی سه‌ربه‌ستیدا داوێتی، بخرێته خانه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی که دیموکراسیه‌که‌یان ته‌نها دروشم و قسه‌یه و له‌راستیدا هیچیان نه‌کردوه".
هاوکات، ساڵح موتله‌گ، سه‌رۆکی به‌ره‌ی عێراقی بۆ دایه‌لۆگی نیشتیمانی، که له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی داد و لێپرسینه‌وه‌وه له هه‌ڵبژاردن دورخراوه‌ته‌وه، ئاگاداریدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی وه‌سفی ده‌کات به "ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له کاروباری ناوخۆی عێراق به مه‌به‌ستی کارکردنه سه‌ر هه‌ڵبژاردنی عێراقی".
موتله‌گ وتی "گومان له‌وه‌دا نیه که رژێمی حوکمڕانی ئێران هه‌موو ده‌سه‌ڵات و توانای خۆی له عێراقدا له پێناوی لێسه‌ندنه‌وه‌ی شیاوێتی هه‌ر عێراقیه‌كدا ده‌خاته‌گه‌ڕ که بۆ به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی سیاسی‌دا به به‌رهه‌ڵستکاری خۆی بزانێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره که‌سانه به مه‌ترسی ده‌زانن بۆ سه‌ر ناوبانگی نا‌وخۆییان له شه‌قامی ئێرانی‌دا".
هه‌روه‌ها وتی "له ئێستادا،عێراق ته‌نها روبه‌ڕوی دوو کێشه ده‌بێته‌وه. یه‌که‌میان کێشه‌ی تیرۆریزم، که نزیکین له‌وه‌ی رایبگه‌ینین که سه‌رکه‌وتوین به‌سه‌ریاندا و له‌ناومانبردون. دووه‌میش ده‌ستێوه‌ردانی ئێران و پشتگیریی دارایی تیرۆرستانه به مه‌به‌ستی له‌باربردنی پڕۆژه‌ی دیموکراسی. هه‌رچۆنێك بێت، هه‌وڵه‌کانیان له عێراقدا شکست ده‌هێنێت له‌به‌رئه‌وه‌ی عێراقیه‌کان سندوقه‌کانی ده‌نگدانیان بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانکاری هه‌ڵبژاردوه".
وێنه: [مو‌هه‌ننه‌د فه‌لاح/ گێتی ئیمیجز] عێراقیه‌کان بۆ پشتگیری‌کردن له پاڵێوراوانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتو رێپێوان ده‌که‌ن.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران