
]ئەى ئێف پى/ گێتى ئیمجیز [سێ هێرشى یەک لە دواى یەک ژمارەیەک عێراقى دەکوژێت و بریندار دەکات و زیانى دارایى 500 ملیۆن دیناری لێدەکەوێتەوە.
محەمەد ئەلقەیسى لە دیالە – 5/3/10
بۆ سایتی مهوتنی
لە سێ هێرشى تیرۆریستیدا، کە چەند خولەکێکیان بهین بوو، نزیکەى 40 عێراقى کوژران و 60 ى دیکەش برینداربوون چوارشەممە (3 شوبات) لە بەعقوبەى سەر بە پارێزگاى دیالە. هێزەکانى ئاسایش توانیان رێگە لە چوارەم هێرش بگرن.
عەقید حوسێن ئەلشەمەرى لە پۆلیسى دیالە وتى "ئۆتۆمبیلێکى بەمینچێنراو،کە خۆکوژێک لێیدەخوڕى، باڵەخانەى بەڕێوەبەرایەتى نیشتەجێبونى نزیک فەوجى پۆلیسى فریاکەوتنى کردە ئامانج لە کاتێکدا کە پۆلیس و هاوڵاتیان گردببونەوە. تەقینەوەکە بوو بە هۆى کوژران و برینداربوونى 20 کەس."
شەمەرى وتیشى تەنها چەند خولەکێک پاش تەقینەوەى یەکەم، ئۆتۆمبێلێکى ترى بەمینچێنراو لە نزیک بارەگاى بزوتنەوەى چاکسازى نیشتیمانى تەقیەوە و 25 هاوڵاتی و پۆلیسی کوشت و بریندارکرد.
شەمەرى وتى، پاش ئەوەى قوربانیان گواسترانەوە نەخۆشخانەى گشتى شارەکە "خۆکوژێک بە پشتێنى مینڕێژکراوهوه توانى بێتە ناو نەخۆشخانەى گشتى بەعقوبەوه و لە ناوەڕاستى هۆڵى فریاکەوتندا خۆى بتەقێنێتەوە لەکاتێکدا کە بەڕێوەبەرى پۆلیسى پارێزگا لیوا عەبدولحوسێن ئەلشەمەرى و بەڕێوەبەرى تەندروستى پارێزگا د. عەلى ئەلتەمیمى سەردانى نەخۆشخانەکەیان دەکرد."
تەمیمی زۆر بە سەختى برینداربوو.
عەلى فارسیش، کە ئەندامێکى هێزەکانى کاردانەوەى خێرایە، لەم هێرشەدا برینداربوو.
عەلى فارس، کە لە نەخۆشخانەبوو چاوهڕێی چاکبونهوهی برینهکانی دهکرد، وتى "ئێمە خەریکى کارى رۆژانەى خۆمان بووین. هیچ ئاماژەیەکى ئەوە نەبوو کە تیرۆریستان هاتبنە ناو شار. ئوتۆمبیلەکان زۆر بە وردى پشکنینیان بۆ دەکرا."
فارس بەردەوام بوو له قسهکانی و وتی "لەگەڵ ئەوەشدا، یەکێک لە ئوتۆمبیلەکان، کە لە جۆرى سیدان بوو، هەوڵیدا بە زۆر بە خاڵێکى پشکنینى پۆلیسدا لە نزیک باڵەخانەى بەڕێوەبەرایەتى نیشتەجێکردن تێبپەڕێت. کاتێک پۆلیس هەوڵیاندابوو رێگەى لێبگرن خۆکوژەکە ئوتومبیلەکەى تەقاندۆتەوە و بوو بەهۆى کوشتنى ژمارەیەک لە هاوڕێکانمان و برینداربوونى ژمارەیەکى تر."
ئەو وتى "من دڵنیام کە تیرۆریستان بەمزوانە دەکەونە بەردەست دادگا و سزاکەشیان زۆر قورس دەبێت. ئەوەى گرنگە ئەوەیە کە ژیان هەر بەردەوامە و هەڵبژاردنەکەش لە کاتى دیاریکراوى خۆیدا ئەنجام دەدرێت."
د. عەبدولوەهاب ئەلعانى لە نەخۆشخانەى گشتى بەعقوبە وتى "کۆى مردوانى هەر سێ تەقینەوەکە 37 کەسە، 29 کهسیان مەدەنین کە لە نێوانیاندا 13 ژن و منداڵ هەن، 60 ى تریش برینداربوون، لە نێوانیاندا 34 کەسیان حاڵەتەکانیان مەترسیدارە و لە یەکەکانى چاودێرى ورد چارەسەردەکرێن."
عانى وتیشى ئەو هاوڵاتیانەى برینەکانیان زۆر سەخت بوو گواسترانهوه بۆ بەغدا بۆ چارهسهر.
چەند سەرچاوەیەک لە فەرماندەى ئۆپەراسیۆنەکانى دیالە رایانگەیاند زیاتر لە 15 ئەندامەکانی لەم هێرشانەدا کوژراون.
رائید جەبار ئەلدلێمی لە فەرماندەى ئۆپەراسیۆنەکانى دیالە وتى هێزەکانى ئاسایش توانیان هێرشى چوارەم پوچهڵبکهنهوه.
ئەو وتى "پۆلیس توانیان رێبگرن له هێرشى چوارەمى تەقینەوەى ئوتومبێلێکى تر لە هەمان کاتى رودانى سێ هێرشەکەى تردا. خۆکوژى چوارەم لە ناو ئوتۆمبیلێکى بە مینچێنراودا دەستگیرکرا لە کاتێکدا کە 200 مەتر لە دورى نەخۆشخانەى شار چاوەڕوانى دەکرد و پلانى ئەوەى هەبوو کە خۆى بەو ئوتۆمبێلانەى فریاکەوتندا بتەقێنێتەوە کە بریندارەکان هەڵدەگرن."
دلێمی وتیشى سێ تەقینەوەکە زیانى مادیان لە باڵەخانە و ئوتومبیلەکانى ئەو دەوروبەرە دا کە بە زیاتر لە 500 ملیۆن دینار مەزەندە دەکرێن.
نەقیب سەرحان ئەلعوبەیدى لە یەکەى دژە تیرۆر لە بەعقوبە وتى هێزەکانى ئاسایش حاڵەتى ئامادەباشى تەواویان راگەیاندوە و هاتوچۆشیان قەدەغە کردوە لە شارەکەدا.
ئەو وتى "ئەو هێرشە تیرۆریستیەى ئەمڕۆ رویدا بە یەکەمین هێرشى لەم جۆرە دادەنرێت لە ماوەى دوو ساڵدا. لە شێوهی پلان و داڕشتنەکەیدا شوێن پەنجەى رێکخراوى تیرۆریستى قاعیدەى پێوە دیارە."
ئەحمەد ئەلتەیار، بەڕێوەبەرى بنکەى راگەیاندنى دیالە، وتى هێرشەکان لە کاتێکدا رویاندا کە عێراقیەکان خەریکى بازاڕکردن و ئازوقهخستن بوون تا بەشیان بکات لەکاتى قەدەغهکردنى هاتوچۆدا کە بڕیارە لە ئێوارەى هەینیەوە دەست پێبکات وەک بەشێک لە پلانى ئەمنى هەڵبژاردن.
هاوکات، مزگەوتەکانى شارى بەعقوبە داوایان لە خەڵک کرد خوێن ببەخشن و هاوکارى هێزەکانى ئاسایش بکەن لە دەستنیشانکردنى ئەو تیرۆریستانەى لە پشتى ئەم هێرشانەوهن.
شێخ عودەى ئەلعەتەبى، ئیمامى مزگەوتى ئەلئەبرار لە بەعقوبە، وتى "ئیسلام هیچ پەیوەندییەکى بە تیرۆریزمەوە نیە کە بە چەقۆ پیسەکەى خەریکى کوشتنى خەڵکى بێتاوانە. لەگەڵ ئەوەشدا چاکترین کاردانەوە هاوکاریکردنی هێزە عێراقیەکانه تا مۆڵگەکانیان بدۆزنەوە و دەستگیریان بکەن. بەشداریکردن لە هەڵبژاردندا پەیامێکى بەهێزە بۆ قاعیدە، بەوەى کە عێراقیەکان تا هەتایە قۆناغى ترساندنیان تێپەڕاند."
دانیشتوان رەتیان کردەوە کە ئهم هێرشانە چاوترسێنی کردبن.
سەبرى جەواد، هاوڵاتیەکى 56 ساڵانى دانیشتوى بەعقوبه، وتى "تیرۆریستان مەبەستیانە کەشوهەوایەکى پڕ لە ترس دروست بکەن تا نەهێڵن ئێمە لە هەڵبژاردنەکەدا بەشداربین. چونکە هەڵبژاردن مەترسیەکى راستەقینەیە بۆ سەر ئەوان و ئەوان پێیانوایە دیموکراسى دەیانکوژێت. لەگەڵ ئەوەشدا، ئێمە دەنگ دەدەین و هەرچەندى ئەوان زیاتر خوێن بڕێژن ئێمە سوورتر دەبین لەسەر روبەڕوبونەوەى ئەوان."
ئەحلام عەبدوڵڵا، 33 ساڵ ، وتى "تەسلیمى پیاوکوژ و تاوانباران نابین. ئێمە بەردەوام دەبین لە روبەڕوبونەوە تا لە ناویان ببەین. ئەمە جەنگێکە بەسەرماندا سەپاوە و بە هەر شێوەیەک بێت دەبێت بیبەینەوە هەتا ئەگەر گیانى خۆشمانى لەسەر دابنێین."
وێنە: ]ئەى ئێف پى/ گێتى ئیمجیز [سێ هێرشى یەک لە دواى یەک ژمارەیەک عێراقى دەکوژێت و بریندار دەکات و زیانى دارایى 500 ملیۆن دیناری لێدەکەوێتەوە.
ئهم بابهته ههڵسهنگێنه
تکایه تێبینیهکانت دهربارهی ئهم بابهته بخهره ڕوو بۆ ئهوهی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وهرگرین بۆ پهرهپێدان به ماڵپهڕهکه
- رێساكانی مهوتنی لهبارهی سهرنجهكانهوه














سهرنجی خوێنهران