
[ئه‌حمه‌د مازن] ئه‌فسه‌رێکی ئاسایشی عێراقی له کاتی ده‌نگدانی تایبه‌تدا سه‌رله‌به‌یانی زوو ده‌نگ ده‌دات.
محه‌مه‌د ئه‌لقه‌یسی له به‌غدا و ئه‌حمه‌د مازن له زیقار – 5/3/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
هه‌زاران هاوڵاتی ده‌نگده‌ر له سه‌رانسه‌ری عێراقدا گه‌یشتنه وێستگه‌کانی ده‌نگدان تا ده‌نگ بده‌ن له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقیدا هه‌ر له کاتژمێر حه‌وتی سه‌رله‌به‌یانی پێنجشه‌ممه (4 ئازار)ه‌وه. پێنجشه‌ممه یه‌که‌م رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌ت بوو که تا شه‌ممه (6 ئازار) به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌ندامانی هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق و نه‌خۆشی نه‌خۆشخانه‌کان و ئه‌ندامانی یه‌که‌کانی فریاگوزاری و به‌ندکراوان مافی ده‌نگدانی پێشوه‌ختیان پێدراوه له‌م هه‌ڵبژاردنه تایبه‌ته‌دا.
ئه‌مه‌ل ئه‌لبه‌یره‌قدار، جێگری سه‌رۆکی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان، وتی "هه‌موو وێستگه‌کانی ده‌نگدانی تایبه‌ت و مه‌ڵبه‌نده‌کان سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه بۆ پێشوازیکردنی ده‌نگده‌ران له‌سه‌رانسه‌ری عێراقدا ده‌رگایان خسته‌سه‌رپشت".
لێپرسراوان پێشبینی ئه‌وه ده‌که‌ن نزیکه‌ی 800,000 عێراقی له‌سه‌رانسه‌ری عێراقدا له ده‌نگدانی تایبه‌تدا به‌شداری بکه‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانه به به‌شداری هه‌زاران سیاسه‌تمه‌داری عێراقی به نوێنه‌رایه‌تی 165 قه‌واره‌ی سیاسی سه‌ر به 12 هاوپه‌یمانێتی په‌رله‌مانی.
ئه‌حمه‌د ئه‌لقه‌یسی، که لێپرسراوێکی لیژنه‌ی کۆمیسارانی هه‌ڵبژاردنه له به‌غدا، پێشبینی ئه‌وه ده‌کات تا ئه‌و کاته‌ی سندوقه‌کانی ده‌نگدان داده‌خرێن رێژه‌ی ده‌نگده‌ران بگاته زیاتر له 70 %.
قه‌یسی وتی "هه‌ندێك له‌و ناوچانه‌ی به‌ده‌ست شانه تیرۆرستیه‌کانه‌وه ده‌ناڵێنن رێژه‌ی ده‌نگدان تێیدا زیاتر بوو له 90 % که ئه‌مه‌ش هه‌موانی سه‌رسام کرد. ئه‌مه‌ش به‌رهه‌ڵستکاریه‌کی ئاشکرایه له دژی گروپه تیرۆرستیه چه‌کداره‌کانی ئه‌و ناوچانه، به‌تایبه‌تی شاره‌کانی موسڵ و دیاله".
موقه‌ده‌م محه‌مه‌د عه‌لی، که لێپرسراوێکه له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به‌غدا له ره‌سافه، وتی که هه‌زاران جه‌نگاوه‌ری هێزه ئه‌منیه‌کان به‌ناو به‌غدا و پارێزگاکاندا بڵاوکراونه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی رێگریکردن له کاره تیرۆرستیه‌کان.
محه‌مه‌د وتی "ئه‌و هێرشه تیرۆرستیانه‌ی له به‌غدا و هه‌ندێك له شاره‌کانی تر روویدا رێگرنه‌بوو له‌به‌رده‌م پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تدا، له‌به‌رئه‌وه‌ی بارودۆخه‌که به‌ته‌واوی کۆنترۆڵکراوه".
لیوا روکن حه‌سه‌ن عه‌بود، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی به‌غدا، وتی "پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت له پایته‌ختدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت بێ ئه‌وه‌ی هیچ فشارێك بخرێته سه‌ر هه‌ر که‌سێك بۆ به‌شداربون له ده‌نگداندا".
هه‌روه‌ها وتی "ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و به‌شداربوان به شێوازێکی دیموکراسیانه و شه‌فافانه بێ پێویست بوون به وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له ئه‌فسه‌ران و لێپسراوانیان به‌ره‌و سه‌نته‌ره‌کانی ده‌نگدان چوون بۆ ده‌ربڕینی خواسته‌کانیان و هه‌ڵبژاردنی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌په‌رله‌مانی داهاتودا نوێنه‌رایه‌تیان ده‌کات".
لیوا روکن حه‌سه‌ن، که له مه‌ڵبه‌ندی عوقبه بن نافع له به‌غدا ده‌نگیدا، وتی "ئه‌م ئه‌زمونه هه‌وره بروسکه‌یه‌که عێراقیه‌کان ئاڕاسته‌ی تیرۆریزمی ده‌که‌ن".
کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان 495 مه‌ڵبه‌ندی ده‌نگدان و 1,742 وێستگه‌ی ده‌نگدانی بۆ پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت ته‌رخانکردوه، که 174 کابینه‌ی ده‌نگدانی ناو به‌ندیخانه و نه‌خۆشخانه‌کانی عێراقیش ده‌گرێته‌وه.
هاوکات، له پارێزگای زیقار، هێزه‌کانی ئاسایش به وردی چاودێری شاری ناسریه ده‌که‌ن. هێزه‌کان هه‌ندێك له رێگا سه‌ره‌کیه‌کانی مه‌ڵبه‌نده‌کانی ده‌نگدانیان داخستوه و به چوارده‌وری سه‌نته‌ره‌کانی ده‌نگداندا رێچکه‌ی چونه‌ژوره‌وه‌ی ده‌نگده‌رانیان به رایه‌ڵه شریت دیاریکردوه.
لیوا روکن سه‌باح ئه‌لفه‌تلاوی، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی زیقار، بۆ مه‌وتنی دوا و وتی "بارودۆخی ئه‌منی پارێزگا سه‌قامگیره و کۆنترۆڵکراوه. رێژه‌ی به‌شداریکردنیش له ده‌نگدانی تایبه‌تدا زۆر باشه".
هه‌روه‌ها وتی "ئه‌مڕۆ لای سه‌رجه‌م عێراقیه‌کان به بۆنه‌یه‌کی نیشتیمانی ده‌ژمێردرێت. پێشبینی ئه‌وه ده‌که‌ین پارێزگای زیقار یه‌کێك بێت له‌و شاره عێراقیانه‌ی به‌رزترین رێژه‌ی به‌شداری ده‌نگده‌ران به‌خۆوه ببینێت".
ده‌نگدانی تایبه‌ت له پارێزگای ناسریه نزیکه‌ی 28,000 ده‌نگده‌ری گرته‌وه که دابه‌شببون به‌سه‌ر 28 وێستگه‌ی ده‌نگداندا.
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی پارێزگای زیقار، به‌در ئه‌لڕیاحی، وتی "پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له نه‌خۆشخانه‌کاندا به شێوه‌یه‌کی رێکوپێك و دوور له هه‌موو جۆره ئاسته‌نگێك به‌ڕێوه‌چو. ئه‌مه‌ش به‌ره‌نجامی هه‌مئاهه‌نگی و هاوکاری ته‌واوی نێوان فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی و نوسینگه‌ی پارێزگای کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌کان و ده‌زگاکانی ئاسایشی پارێزگاکه‌یه".
عه‌لی ئه‌لده‌باغ، وته‌بێژی ره‌سمی حکومه‌تی عێراق، سه‌رله‌به‌یانی پێنجشه‌ممه له لێدوانێکی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند که "حکومه‌ت داوا له‌سه‌رجه‌م هاوڵاتیان ده‌کات به‌چڕی به‌شداری هه‌ڵبژاردن بکه‌ن تا داهاتویه‌کی باشتر بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بکه‌ن. ئه‌مه‌ش وایان لێبکات پشتگیری هه‌وڵه‌کانی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی عادیلانه و شه‌فاف به‌ڕێوه بچێت و رێگری بکه‌ن له هه‌ر هه‌وڵێکی ساخته‌کاری یان کڕینی ده‌نگه‌کان که ئامانجی له‌باربردنی پڕۆسه‌ی دیموکراسیه له عێراقدا".
وێنه: [ئه‌حمه‌د مازن] ئه‌فسه‌رێکی ئاسایشی عێراقی له کاتی ده‌نگدانی تایبه‌تدا سه‌رله‌به‌یانی زوو ده‌نگ ده‌دات.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران