
[محه‌مه‌د سه‌واف/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] شێخ عه‌بدولمه‌هدی که‌ربه‌لائی له جیاتی سه‌ید سیستانی وتار ده‌خوێنێته‌وه و هانی عێراقییه‌کان ده‌دات ده‌نگ بده‌ن.
ئه‌لبیر یوسف له به‌غدا – 5/3/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
سه‌ره‌ڕای بڕیاره‌که‌ی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و داد به دورخستنه‌وه‌ی هه‌ندێک پاڵێوراوان له به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌دا، هه‌موو پاڵێوراوه‌کان - ئه‌وانه‌ی به‌شدارن و ئه‌وانه‌ی دورخراونه‌ته‌وه - هه‌روه‌ها رابه‌رانی ئاینی هانی عێراقیه‌کان ده‌ده‌ن له 7 ئازاردا ده‌نگ بده‌ن.
له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا پاڵێوراوه‌کان به‌رنامه و به‌ڵێنه‌کانیان به ده‌نگده‌ران گه‌یاند و ئێستاش سیاسه‌تمه‌داره‌کان بڕوایان وایه ده‌نگده‌ران ئاماده‌ن بۆ ده‌رکردنی بڕیاری هۆشمه‌ندانه.
جه‌مال ئه‌لبه‌تیخ، ئه‌ندامی لیستی عێراقیه، وتی "ئه‌و قه‌وارانه‌ی کێبڕکێ ده‌که‌ن بۆ بردنه‌وه‌ی کورسیه‌کانی په‌رله‌مانی داهاتوو ئێستا ته‌واو دڵنیان له‌وه‌ی ده‌نگده‌رانی عێراقی گۆڕاون و فریو و به‌ڵێنی هه‌ندێک قه‌واره رایان ناکێشێت."
له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ مه‌وتنی، ئه‌لبه‌تیخ وتیشی "چوار ساڵ دوای هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی پێشوو، ده‌نگده‌رانی عێراقی ئێستا وریای پڕۆسه سیاسیه‌که‌ن و بڕیاری یه‌کجاره‌کی پێکهێنانی ده‌زگاکانی جێبه‌جێکاری و یاسادانان له عێراق لای ئه‌وانه."
مه‌رجه‌عی شیعه‌کان سه‌ید عه‌لی سیستانی و پیاوانی ئاینی تر هانی عێراقییه‌کان ده‌ده‌ن ده‌نگ بده‌ن.
شێخ عه‌بدولمه‌هدی که‌ربه‌لائی، وته‌بێژی فه‌رمی سیستانی، وتی "سه‌ماحه‌تی سیستانی هۆشداریداوه له به‌شدارینه‌کردنی هاوڵاتیان له‌به‌ر گوێپێنه‌دان به هه‌ڵبژاردن، چونکه ئه‌مه ده‌رفه‌تێك به‌و خه‌ڵکانه ده‌دات که رێگه‌ی دیموکراسییانه‌ی راده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری وڵات ره‌تده‌که‌نه‌وه و په‌نا بۆ زه‌بروزه‌نگ و شێوازی نایاسایی ده‌به‌ن وه‌ک رێگه‌یه‌ک بۆ گۆڕینی واقیع و گه‌شتن به ده‌سه‌ڵات و سه‌پاندنی لۆژیکی خۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵکی تردا."
شێخ عه‌بدولمه‌هدی که‌ربه‌لائی وتی "بۆ راگرتنی هه‌وڵه‌کانی ئه‌و خه‌ڵکانه و رێگه‌نه‌دان به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی عێراق بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌که‌م، پێویسته هه‌موو که‌سێك به‌شداری له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بکات. ئامانجی هه‌موو ئه‌مه بریتییه له دامه‌زراندنی شێوازێكی دیموکرات بۆ راده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات و سڕینه‌وه‌ی تارمایی زه‌بروزه‌نگ و کوده‌تای سه‌ربازی به‌سه‌ر وڵاته‌وه."
که‌ربه‌لائی وتی مه‌رجه‌عی ئاینی له عێراقدا پشتگیری لیستێک یان پاڵێوراوێکی دیاریکراو ناکات.
هاوکات، ساڵح موتڵه‌گ، سه‌رۆکی به‌ره‌ی عێراقی بۆ دایه‌لۆگی نیشتمانی و یه‌کێك له کاندیده دورخراوه‌کان به بڕیاری ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و داد، وتی "هاندانی هاوڵاتیان بۆ به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا شتێکی زۆر پێویسته له قۆناغی ئێستادا چونکه به بێ به‌شداری ئه‌وان هه‌ڵبژاردنه‌که شکست ده‌هێنێت."
له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ل مه‌وتنی، موتڵه‌گ هه‌روه‌ها وتی "قه‌واره سیاسیه‌کان ترسێکی راسته‌قینه‌یان هه‌یه له قۆناغی پاش هه‌ڵبژاردن ئه‌گه‌ر ئه‌و قه‌وارانه شکست بێنن. بۆیه، ئێمه هه‌م قه‌واره سیاسییه‌کانی به‌شدار و هه‌م دوورخراوه جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه له پێویستبوونی به‌شداری عێراقییه‌کان له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا. چونکه به‌شدارینه‌کردن و رێژه‌ی گوێپێنه‌دانی به‌رزی هاوڵاتیان له به‌رامبه‌ر ده‌نگداندا، مانای شکستی هه‌ڵبژاردنه‌که‌یه و ئه‌نجامه‌که‌ی کاره‌سات ده‌بێت چونکه زه‌بروزه‌نگ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق."
شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی هادی چالو ماری وتی قه‌واره سیاسیه‌کان ئێستا ئه‌وه ده‌زانن که هێزه ده‌ره‌کییه‌کان ناتوانن به فریایان بکه‌ون بۆ بردنه‌وه‌ی ده‌نگی عێراقیه‌کان.
"ئه‌و قه‌واره سیاسییانه‌ی پشتیان به لایه‌نه ده‌ره‌کییه‌کان به‌ستبوو بۆ گه‌یشتنیان به په‌رله‌مان له هه‌ڵبژاردنی رابردودا ئێستا دڵنیان له‌وه‌ی وڵاتانی بیانی ناتوانن ئه‌م جاره هاوکارییان بکه‌ن بیبه‌نه‌وه. ئه‌مه بۆته مایه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ری عێراقی تاکه بڕیارده‌رێک بێت که بڕیار بدات کام قه‌واره یان پارت ده‌گاته په‌رله‌مان و کورسی له په‌رله‌مانی داهاتودا ده‌باته‌وه."
وێنه: [محه‌مه‌د سه‌واف/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] شێخ عه‌بدولمه‌هدی که‌ربه‌لائی له جیاتی سه‌ید سیستانی وتار ده‌خوێنێته‌وه و هانی عێراقییه‌کان ده‌دات ده‌نگ بده‌ن.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران