
[مه‌روان ئیبراهیم/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] زۆر که‌س سه‌رسام بوون به ژماره‌ی ئه‌و کاندیده ژنانه‌ی ده‌یانه‌وێت وێنه‌ی خۆیان له‌سه‌ر پۆسته‌ری هه‌ڵمه‌ته‌کان دابنێن.
سه‌عد فه‌خره‌دین له نه‌جه‌ف – 6/3/ 10
بۆ سایتی مه‌وتنی
کاندیده ژنه‌کان بۆ په‌رله‌مان له نه‌جه‌ف ده‌ڵێن ته‌نها بۆ خزمه‌تکردنی ژنان خۆیان هه‌ڵنه‌بژاردوه، به‌ڵکو بۆ خزمه‌تی هه‌موو دانیشتوانی عێراق.
عه‌زرا جه‌برین، کاندیدێکی ژن له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانێتی کار و رزگاریی نیشتمانی، وتی هه‌رگیز بیری له‌وه نه‌کردبۆوه خۆی هه‌ڵبژێرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ژنه، به‌ڵام ره‌وشی ئێستای عێراق وای لێکرد بۆچونی خۆی بگۆڕێت.
"من هاوڵاتیه‌کی عێراقیم و عێراقم خۆش ده‌وێت. ئه‌مه ئه‌و شته بوو وای لێکردم خۆم بپاڵێوم. ده‌بینم عێراق له مه‌ترسیدایه و هه‌وڵده‌ده‌م ئه‌و شتانه‌ی هه‌ڵه‌ن چاکیان بکه‌مه‌وه."
عه‌زرا په‌یمانده‌دات هه‌لی کار بۆ گه‌نجان دروست بکات له رێی که‌مکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی.
به‌ڵقیس عه‌بدوڵڵا، کاندیدێکی ژن له حیزبی شیوعی عێراق، په‌یمانده‌دات مافی ژنان بپارێزێت.
به‌ڵقیس وتی "ژماره‌ی بێوه‌ژنان و ته‌ڵاقدراوان و ژنانی کارکه‌ر له وڵاته‌که‌ماندا ئێستا زۆر زیادیکردوه. پێویسته هه‌وڵبده‌ین ئه‌و ژنانه به مافه‌کانیان شاد ببن و هه‌لی کار و سه‌رچاوه‌ی داهاتیان بۆ دابینبکه‌ین، هه‌روه‌ها یه‌که‌یه‌کی نیشته‌جێکردنی گونجاو."
به‌رنامه‌ی سیاسی کاندیده نێر و مێکان زۆربه‌ی جار هاوشێوه‌یه، به‌ڵام هه‌ڵمه‌ته‌کانیان جیاوازی به‌رچاویان هه‌یه.
بۆ نمونه، پۆسته‌ری هه‌ڵمه‌تی ژنانی کاندید هێنده‌ی ئه‌وه‌ی پیاوه‌کان به‌ربڵاو نییه له پارێزگایه‌کی کۆنه‌پارێزی وه‌ك نه‌جه‌ف. هه‌روه‌ها، زۆر له‌و پۆسته‌رانه هیچ وێنه‌ی ژنه کاندیدیان له‌سه‌ر نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پیاوه‌کان له‌سه‌ریانه.
له ماده‌ی 49، بڕگه‌ی 4، له ده‌ستوری عێراقدا هاتوه که پێویسته یاسای هه‌ڵبژاردن کۆتایه‌ک که که‌متر نه‌بێت له چاره‌ک بۆ نوێنه‌رانی ژنان له په‌رله‌مان فه‌راهه‌م بکات.
له ئیستادا زۆر کاندیدی ژن پێشوازی له سیستمی کۆتا ده‌که‌ن.
ساڵح ئه‌لعومێدی، پاڵێوراو له‌سه‌ر لیستی یه‌کێتی گه‌ل، وتی "له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه له قۆناغێکی ئینتیقالیداین، کۆتا شتێکی پێویسته بۆ زامنکردنی رێژه‌ی به‌شداری ژنان."
هه‌روه‌ها وتی "له ئاینده‌دا، کاتێك وشیاری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌خنه‌یی کۆمه‌ڵگا گه‌ڵاله‌ده‌بێت و کاتێك دیموکراسی سه‌قامگیر ده‌بێت، چیتر پێویست به کۆتا ناکات، وه‌ك له وڵاته گه‌شه‌سه‌ندوه‌کان هه‌یه. له‌م حاڵه‌ته‌دا، به‌شداری ژنان مسۆگه‌رده‌کرێت له رێی بینینی رۆڵی خۆیانه‌وه به بێ ئه‌وه‌ی جیاکارییان له‌گه‌ڵ پیاوان بکرێت."
سه‌نا ئه‌لموسه‌وی، کاندید له‌سه‌ر لیستی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی، وتی "پێویسته ژنانی عێراق رۆڵیان هه‌بێت وه‌ك چۆن له رابردودا رۆڵیان هه‌بوو چونکه قوربانیان دا به هه‌موو شتێک که هه‌یانبوو له ماوه‌ی جه‌نگه‌کاندا."
سه‌نا کاریشی کردوه وه‌ک ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌جه‌ف، که ئه‌م ئه‌زمونه هانیدا خۆی بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرێت.
"ئامانجی ئێمه بریتیه له باشکردنی ره‌وشی ژنانی عێراق، به تایبه‌تی له نه‌جه‌ف، چونکه نه‌جه‌ف خه‌ریکه ده‌بێته پایته‌ختی رۆشنبیری. بۆیه، رۆڵی ئێمه بریتیه له زیادکردنی گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری ژنان."
له‌ناو زیاتر له 260 کاندید،که 75 که‌سیان ژنن، کێبڕکێ له‌سه‌ر 12 کورسیه په‌رله‌مانیه‌که‌ی نه‌جه‌ف ده‌که‌ن. لای هه‌ندێک ده‌نگده‌ر، ره‌گه‌زی کاندیده‌که کار ناکاته سه‌ر ده‌نگدانیان.
سه‌حه‌ر غازی، 31 ساڵ، ژنی ماڵ، وتی "هیچ جیاوازییه‌ک نییه لای من ده‌نگ بده‌م به پیاو یان ژن. راسته ئێمه ژنین و هیوادارین ژنان رۆڵێکی گه‌وره‌تریان هه‌بێت، به‌ڵام هه‌ندێک پیاو هه‌ن که بانگه‌شه بۆ مافی ژنان ده‌که‌ن ته‌نانه‌ت له ژنان خۆیان زیاتر. له ماوه‌ی رابردودا ئه‌مه‌مان بینی، کاتێك ژنان رۆڵێکی رونیان نه‌بوو له په‌رله‌ماندا."
ناوبراو وتی "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هیوا هه‌یه و به‌ره‌وپێشچون هه‌یه. چه‌ند ساڵێک پێش ئێستا، سه‌یری کچه‌که‌مم ده‌کرد و بیرمده‌کرده‌وه که ئه‌ویش چاره‌نوسی وه‌ک خۆم ئه‌بێت – شوکردن و ئینجا وازهێنان له قوتابخانه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پێموایه ره‌نگه رۆژێك ببێت به سه‌رۆک وه‌زیران."
وێنه: [مه‌روان ئیبراهیم/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] زۆر که‌س سه‌رسام بوون به ژماره‌ی ئه‌و کاندیده ژنانه‌ی ده‌یانه‌وێت وێنه‌ی خۆیان له‌سه‌ر پۆسته‌ری هه‌ڵمه‌ته‌کان دابنێن.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران