
[عه‌لی عه‌باس-پووڵ/گێتی ئیمیجز] سه‌رۆک وه‌زیران نوری ئه‌لمالیکی له گرین زۆن ده‌نگ ده‌دات.
محه‌مه‌د ئه‌لقه‌یسی له به‌غدا – 8/3/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
یه‌کشه‌ممه (7 ئازار) ملیۆنه‌ها ده‌نگده‌ری عێراقی له سه‌رتاسه‌ری وڵات چوون بۆ وێستگه‌کانی ده‌نگدان بۆ ده‌نگدان بۆ په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی حکومه‌تێک که رابه‌رایه‌تی وڵات بکات له‌م چوار ساڵه‌ی داهاتوودا.
به‌رپرسانی حکومه‌تی عێراق و سیاسییه‌کان داوایان له هاوڵاتیانی عێراق کرد له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ به‌شداری چالاکانه له هه‌ڵبژاردندا، به ره‌تکردنه‌وه‌ی تیرۆر و توندڕه‌وان له عێراق ناویان برد.
سه‌رۆک وه‌زیران نوری ئه‌لمالیکی وتی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا "ئه‌رکێکی گه‌وره و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه بۆ چه‌سپاندنی سیستمی دیمۆکراسی له عێراق و پته‌وکردنی بناغه و کۆڵه‌که‌کانی."
مالیکی له لێدوانێکدا که هه‌ینی (5 ئازار) ده‌رچووه وتی، "تۆ ئاگاداریت له‌وه‌ی که به‌سه‌ر وڵاته ئازیز و گه‌له‌که‌ماندا هات له کرده‌وه‌ی توندوتیژی و تیرۆر و هه‌ڕه‌شه له لایه‌ن هێزه شه‌ڕانگێزه‌کانه‌وه که په‌لاماری ئێوه‌یان ده‌دا و دووچاری ره‌وشێکی سه‌ختیان کردن. له کاتێكدا ئێمه خه‌ریکی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانین، داواتان لێده‌که‌ین به شیوه‌یه‌کی چالاک و په‌سه‌ند به‌شداری بکه‌یت له بنیاتنانی ئایینده‌ی گه‌له‌که‌مان و سیستمی سیاسی له رێی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانت له په‌رله‌مان، بۆ ته‌واوکردنی ئه‌و به‌شانه‌ی ده‌ستمان پێ‌کردبوو."
مالیکی هه‌روه‌ها به عێراقییه‌کانی هه‌نده‌رای وت، "به‌شداری تۆ و برایانت له‌ناو وڵات ده‌بێته مایه‌ی گۆڕین و چاکترکردنی بارودۆخی سیاسی، ئاسایش و ئابوری له عێراق. من به راستی داوات لێده‌که‌م رۆڵی خۆت ببینیت به ته‌واوه‌تی مافه ده‌ستوریه‌کانی خۆت بۆ ده‌نگدان پیاده بکه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی ئایینده‌یه‌کی گه‌شتر بۆ گه‌له‌که‌مان به‌دی بهێنینت و یه‌کێتی و سه‌قامگیری و ئاسایش له عێراقدا دابین بکه‌ین."
هاوکات، له وتارێکدا له ناوه‌ڕاستی که‌رکوک، سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی وتی، "پێویسته هه‌موو که‌س به تامه‌زرۆوه بچێت بۆ سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان و سه‌رچاوه‌یه‌کی تریش بۆ شانازی بۆ سه‌رچاوه‌کانی تری گه‌ل زیاد بکات."
تاڵه‌بانی هه‌روه‌ها وتی "هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌که سیستم و ئایینده‌ی عێراق دیاری ده‌کات."
سکرتێری گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، عه‌لی عه‌للاق، وتی "گرنگترین شت بۆ هاوڵاتیان ئه‌وه‌یه کاندیدی راست هه‌ڵبژێرن که وڵات بنیات بنێت و جه‌خت بکاته‌وه له‌وه‌ی پێگه‌یه‌کی به‌رزی هه‌بێت له جیهاندا. ئه‌نجامدانی ئه‌مه‌ش له رێی دیمۆکراسییه‌وه‌یه."
له وتارێکدا له کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک هۆز و هاوڵاتیان له پارێزگای زیقار، جێگری سه‌رۆک، عادل عه‌بدولمه‌هدی داوای کرد بۆ "به‌شدارییه‌کی به‌رفراوان له هه‌ڵبژاردندا و هه‌ڵبژاردنی لیستی راست و خه‌ڵکی شایسته که بتوانن ئه‌رکی به‌رگریکردن له نه‌ته‌وه و پره‌نسیپه ئایینییه‌کان له ئه‌ستۆ بگرن، به‌رنامه‌ی ریفۆرم و گه‌شه‌سه‌ندن و په‌ره‌سه‌ندنێکی هه‌مه‌لایه‌نه جێبه‌جێ بکه‌ن."
هه‌روه‌ها وتی " به پێی ده‌ستور،هه‌ڵبژاردن ئامرازێکه بۆ ئاڵوگۆڕکردنی ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌کی ئاشتییانه. له رێی کارتی ده‌نگدانه‌وه، ده‌نگده‌ران بڕیار له‌سه‌ر ئایینده‌ی وڵات ده‌ده‌ن. بۆیه، تۆ به‌رپرسیاریت له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی به دڵ و عه‌قڵ دڵنیای لێیان و بڕوات به مێژوو و نیشتمناپه‌روه‌رییان هه‌یه."
هه‌روه‌ها تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆک لێدوانێکی بڵاو کرده‌وه، که تێیدا هاتووه "پێویسته هه‌موو که‌سێك کارتی ده‌نگدان پڕ بکاته‌وه. به خۆی گیروگرفتی خۆی چاره‌سه‌ر بکات، له کارتی ده‌نگداندا تۆماری بکه. هه‌ڵبژارده‌یه‌ک بکه هه‌ڵه نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌تێکی بێ هه‌ڵه دروست بکرێت."
"ئه‌مڕۆ، ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و که‌سانه‌ی وه‌زیفه‌ی گشتییان هه‌یه، ئاخۆ ئه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بن، حکومه‌تی داهاتوو، ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی، یان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، خه‌ڵکانێک بن که به‌ها بۆ وڵاته‌که زیاد بکه‌ن."
وێنه: [عه‌لی عه‌باس-پووڵ/گێتی ئیمیجز] سه‌رۆک وه‌زیران نوری ئه‌لمالیکی له گرین زۆن ده‌نگ ده‌دات.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران