
[ئه‌حمه‌د مازن] به‌رپرسان قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆیان له‌سه‌ر ئۆتۆمبیل هه‌ڵگرت له‌ناو پارێزگاکه‌دا به مه‌به‌ستی ئاسانکاری بۆ ده‌نگده‌ران له گه‌یشتن به وێستگه‌کانیان.
ئه‌حمه‌د مازن له ناسرییه - 9/3/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
یه‌کشه‌ممه (7 ئازار) به‌رپرسانی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن له زیقار جه‌ختیان له به‌شدارییه‌کی به‌رفراوان له سه‌رتاسه‌ری پارێزگاکه‌دا کرد، به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له‌به‌ر جێبه‌جێکردنی پلانی ئاسایشی پارێزگاکه به سه‌رکه‌وتوویی.
قاسم محه‌مه‌د ئه‌لشوایل، به‌رپرسی راگه‌یاندن له نوسینگه‌ی زیقاری کۆمیسیۆن، به مه‌وتنی وت، "به‌شداریی ده‌نگده‌ران له پارێزگای زیقار زۆر به‌رز بوو له پاشنیوه‌ڕۆ له زۆربه‌ی وێستگه‌کانی ده‌نگدان. هیچ جۆره ئاسته‌نگێک نه‌هاته پێش ده‌نگده‌ران، به تایبه‌تی دوای لابردنی قه‌ده‌غه‌کردنی هاتووچۆی ئۆتۆمبیل – که ئه‌مه‌ش ئاسانکاری بۆ ده‌نگده‌ران کرد له گه‌یشتنیان به وێستگه‌کانی ده‌نگدان."
پۆلیسی زیقار بڕیاریدا قه‌ده‌غه‌کردنه‌که لا ببات که له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا سه‌پێندرا بوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران به ئاسانی بگه‌نه وێستگه‌کانی ده‌نگدان.
له لێدوانێکدا یه‌کشه‌ممه له لایه‌ن لیوا روکن سه‌باح ئه‌لفه‌لتاوی، سه‌رۆکی لیژنه‌ی باڵای ئاسایش بۆ سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌که، بڵاوکرایه‌وه، وتی، "لیژنه‌ی باڵای ئاسایشی هه‌ڵبژاردن له زیقار بڕیاریدا قه‌ده‌غه‌کردنه‌که هه‌ڵبگرێت له سه‌رتاسه‌ری پارێزگاکه‌دا. به هه‌رحاڵ، پارێزگاکه له‌گه‌ڵ پارێزگا دراوسێکانی هه‌ر به داخراوی ده‌مێنێته‌وه."
فه‌لتاوی وتی، "بڕیاره‌که دوای دڵنیابوونه‌وه دێت له رێوشوێنه‌کانی ئاسایش."
پاریزگاکه چالاکیی ئاسایشی چڕوپڕی به خۆ‌وه بینی له شه‌قامه سه‌ره‌کییه‌کان و ده‌وروبه‌ری وێستگه‌کانی ده‌نگدان بۆ جه‌ختکردنه‌وه له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌که به‌بێ رووداو.
به هه‌رحاڵ، رێکخراوی ته‌موز بۆ گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، که رێکخراوێکی سه‌ربه‌خۆیه و تایبه‌ته به چاودێریکردنی هه‌ڵبژاردن، چه‌ند سه‌رپێچییه‌کی بواری هه‌ڵبژاردنی له سه‌رتاسه‌ری پارێزگاکه‌دا تۆمار کرد.
ره‌زاق عوبێد زاهیر، سه‌رۆکی لقی زیقاری ته‌موز، ئه‌وه‌ی بۆ مه‌وتنی پشتڕاستکرده‌وه که "چاودێرانی رێکخراوه‌که نزیکه‌ی 20 سه‌رپێچیی هه‌ڵبژار‌دنیان تۆمار کردووه له شاره‌کانی سه‌رتاسه‌ری پارێزگای زیقاردا، زۆربه‌ی له شاری ناسریه، له ناحیه‌ی ئه‌لقه‌لعه و ناحیه‌ی ئه‌لریفاعی."
هه‌روه‌ها وتی، "سه‌رپێچییه‌کان جۆراوجۆرن له هه‌وڵدان بۆ بانگه‌شه بۆ هه‌ندێک لیست که به‌شدارن له هه‌ڵبژاردن تا ده‌گاته هه‌وڵدان بۆ هاندانی ده‌نگده‌ر له نزیک وێستگه‌کانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی لیستێکی دیاریکراو. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، هه‌ندێک به‌رپرسی بنکه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌راندا چوونه‌ته ناو کابینه‌ی ده‌نگدان به بیانووی یارمه‌تیدانیان."
به وته‌ی ره‌زاق، به‌شداریی ده‌نگده‌ران له هه‌ڵبژاردن نزیکه‌ی 60% بوو. "هاوکات، به‌شداری ده‌نگده‌ران له ناحیه و شارۆچکه‌کانی پارێزگاکه به‌رزتر بوو وه‌ك له ناو شاری ناسرییه."
هاوکات، کازم ئه‌لعوبێدی، سه‌رۆکی لقی زیقاری یه‌کێتی رۆژنامه‌وانانی عێراق، وتی کاری رۆژنامه‌وانان له پارێزگاکه به هیچ شیوه‌یه‌ک ئاسته‌نگی نه‌هاتۆته پێش.
ناوبراو وتی، "هه‌موو په‌یامنێرانی که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی سه‌ته‌لایت و ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی هه‌واڵ، که ژماره‌یان له 250 رۆژنامه‌وان زیاتر بوو، کۆششیان کرد بۆ چاودێری به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌که و راپۆرتدان له‌سه‌ر ورده‌کاریه‌کانی به شێوه‌یه‌کی پیشه‌ییانه."
ئه‌فراح محه‌مه‌د، ژنی ماڵ، وتی "زۆر خۆشحاڵم به ده‌نگدانم."
هه‌روه‌ها وتی "له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌که‌ی پێشوو، هه‌لی ده‌نگدانم بۆ نه‌ڕه‌خسا له‌به‌ر هۆی تایبه‌تی. به هه‌رحاڵ، تامه‌زرۆ بووم بۆ چوون بۆ هه‌ڵبژارهدن ئه‌م جاره له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌م. ده‌نگی خۆم دا وه‌ك عێراقییه‌کانی تر."
فاتیمه نه‌جم، ژنێکی تر، وتی "من خۆشحاڵم که ئه‌مڕۆ هاوڵاتیانی عێراق ئه‌و که‌سه هه‌ڵده‌بژێرن که پێیان وایه شایسته‌یه به بێ هیچ کینه‌یه‌ک"
فاتیمه وتی له‌گه‌ڵ کوڕه‌کانیدا چووه بۆ وێستگه‌ی ده‌نگدان "و هه ریه‌کێکمان لیستێکی خۆش ده‌وێت."
عامر عه‌بدئه‌لعه‌باس، مامۆستا، هیوای خۆی ده‌ربڕی که "هه‌موو کاندیده‌کان به ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن قایل بن به گیانێکی دیمۆکراسییه‌وه. هیوادارم ئه‌نجامه‌کان له خزمه‌تی سه‌قامگیری و بوژانه‌وه‌نه‌ی عێراقدا بن."
وێنه: [ئه‌حمه‌د مازن] به‌رپرسان قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆیان له‌سه‌ر ئۆتۆمبیل هه‌ڵگرت له‌ناو پارێزگاکه‌دا به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی ده‌نگده‌ر له چوونی بۆ وێستگه‌کان.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران