print thisemail this
photo

[عەلى عەباس/ئەى ئێف پى/گێتى ئیمیجز] جێگرى سەرۆک کۆمار تاریق ئەلهاشمى لە هەڵبژاردنى پەرلەماندا دەنگ دەدات.

سیاسەتمەدارانى عێراق لە هەڵبژاردنی یەکشەممەدا دەنگدەدەن

فادى ئەلعیسا لە بەغدا – 9/3/10

بۆ سایتی مه‌وتنی

سیاسەتمەدارانى عێراق، لە سەروى هەموویانەوە سەرۆک وەزیران نورى ئه‌لمالیکى، یەکشەممە (7 شوبات) لە بنکەیەکى دەنگدان لە هۆتێلى ئەلرەشید لە بەغدا، بە ئامادەبوونێکى زۆر و گواستنەوەى راستەوخۆى کەناڵەکانى راگەیاندن، دەنگیان دا.

پاش جیهێشتنى وێستگەى دەنگدان، مالیکى وتى "عێراقیەکان هەنگاوى زۆریان ناوە بەرەو سەربەخۆیى و بنیاتنانى سەروەرى، ئەنجامەکانى هه‌ڵبژاردن بڕواى دەنگدەران بە پاڵێوراوان زیاتر دەکات. بۆمبە دەنگیەکان لە سوربوونیان لەسەر پێشکەوتن و وەدەستهێنانى سەرکەوتن ساردیان ناکاتەوە."

مالیکى لە قەبارەى هەوڵەکانى تیرۆریستانى کەمکردەوە کە بتوانن بنکەکان بکەنە ئامانج و نەهێڵلن دەنگدەران دەنگ بدەن.

مالیکى وتى "هەندێ لەو هێرشانەى کە ئه‌م بەیانیە ئەنجامدران بڕواى منى بە خەڵکى عێراق دووپاتکردەوە کە تا بەرەنگاریەکان گەورەتر بن خەڵک بەهێزتر دەبێت و سورتردەبێت لەسەر وەدەستهێنانى سەروەرى وڵات."

هەروەها مالیکى دەستخۆشى لە کارمەندانى ئاسایش کرد کە بڵاوببونەوە بۆ پاراستنى دەنگدەران و بنکەکانى دەنگدان و ئاسانکردنى هاتووچۆیان.

جێگرى سەرۆک وەزیرانیش، تاریق ئەلهاشمى، رۆژى یەکشەممە چوو بۆ دەنگدان.

پاش ئەوەى بەخۆى دەنگى دا وتى "من دڵخۆشم بەوەى وەکو هاوڵاتیەکى ئاسایى لە دەنگدانى ئەمڕۆ بەشدارم بۆ هەڵبژاردنى سەرکردەکانى داهاتووى وڵات. دڵشادم بەوەى بەشدارى دەکەم لە رەسمکردنى داهاتووى خەڵکى عێراق."

ئەو وتیشى "من دڵخۆشیشم بەم ئەزموونە دیموکراتیە، کە لە ساڵانى کەمى رابردووەوە دەستى پێکردووە و گەشەدەکات. دڵشادیشم بە هەوڵى عێراقیەکان لەم هەڵبژاردنە و ئەو ئیرادە راستەقینەیەى هەیانە بۆ بەشداریکردن."

بە ملیۆنان عێراقى چوون بۆ بنکەکانى دەنگدان، کە لە کاتژمێر 7ى بەیانی یەکشەممە کرابونەوە، بۆ ئەوەى دەنگى خۆیان بدەن و لە نێوان هەزاران پاڵێوراو و سەدان قه‌واره‌ی سیاسى و هاوپەیمانیدا 325 نوێنەر بۆ پەرلەمانى داهاتووى عێراق هەڵبژێرن.

لەو تەقینەوانەى کە لەناوچە جیاجیاکانى بەغدا روویاندا و ژمارەیەک بنکەى دەنگدان و دەنگدەرانیان کردە ئامانج، ژمارەیەک لە عێراقیەکان کوژران و بریندار بوون.

وته‌بێژی فەرمى فەرماندەى ئۆپەراسیۆنەکانى بەغدا، قاسم عەتا وتی "هێرشه‌کان ژمارەیەک شەهید و برینداریان لێکه‌وته‌وه‌. زۆربەى هێرشەکان بۆمبى دەنگى بوون، بەڵام هەندێکیان ساروخی کاتیوشا و بۆمبى دەستى بوون. لەگەڵ ئەوەشدا، من دەمەوێت دووپاتى بکەمەوە کە بارودۆخى ئەمنى زۆر باشە، هەروەکو لە ژمارەى ئەو دەنگدەرانەشدا ده‌رده‌که‌وێت کە بەرەو سەندوقەکانى دەنگدان دەچن و هەروەها لابردنی قەدەغەکردنى هاتووچۆش ئاماژەیە بە باشى بارى ئەمنى."

وتیشى "بڵاوکردنەوەى هێزەکانى ئاسایش لە هەموو ناوچە و شارەکاندا و جێبەجێکردنى پلانى ئەمنى هەڵبژاردن وایانکرد کە هەڵبژاردنەکە سەرکەوتو بێت و کۆتایى بەو تیرۆریزمە بێنێت کە لە هەوڵى ئەوەدا بوو سوربوونى عێراقیەکان لەسەر بەشداریکردن کەمبکاتەوە."

پاش ئەوەى دەنگى خۆى دا، سەرۆک وەزیرانى پێشوترى عێراق ئەیاد عەلاوى وتى "ئەم بەیانیە لەگەڵ دەنگى ئەو تەقینەوانە خەبەرمان بۆوە کە مەبەستیان رێگەگرتن بوو لە دەنگدەرانى عێراق لەوەى کە دەنگى خۆیان بدەن. لەگەڵ ئەوەشدا، هەموو کەسێک دەبێت رێز لە ئیرادەى خەڵک بگرێ و زەمینەیەکى لەبار بۆ هەڵبژاردن برەخسێنێت بۆ ئەوەى خەڵکی بتوانن دەنگ بدەن. هەموو کەسێک دەبێت گەشبین بێت و هەوڵەکانى خۆى چڕ بکاتەوە."

عەلاوى وتیشى "شێوازە تیرۆریستیەکان خەڵکى عێراق ناترسێنن. خەڵکى عێراق پاشەکشە ناکەن و مێژووش سەلماندوویەتى کە پاڵەوان و دەست واڵا و بەهێزن و ئەم هەڕەشانەش نایانترسێنێت. ئێمە بڕوایەکى زۆرمان بە خەڵکى عێراق هەیە کە بە دڵنیاییەوە دەنگى خۆیان بدەن بۆ ئەوەى بتوانن ئەو کەسانەى مه‌به‌ستیانه‌ بگه‌یه‌ننه‌ سەر حوکم."

سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى ئیسلامى عێراق عەمار ئەلحەکیم هەڵبژاردنەکەى بەراورد کرد بە "بۆنەیەکى مەزن و داستانێکی نیشتیمانى کە لەلایەن خەڵکى عێراق بە پەنجەى مۆرین و حەزى خۆیان و ئامادەبوون و بەشدارى فراوانیان هاتۆتە دى."

لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەوانان، ئەلحەکیم وتى "ئەمڕۆ رۆژى خەڵکى عێراقە، رۆژى هەژار و بێ دەرەتانانە، کاتێک هەر کەسێک قسەى خۆى دەکات ئەمە رۆڵ و کاریگەری و بەهاى دەبێت بۆ داهاتووى وڵات لە پەرەپێدانى نه‌ریتی دیموکراتی و ئازادى و شەرەفى ئەم گەلە مەزنە."

وەزیرى ناوخۆ جەواد ئەلبولانى باسى لە روماڵی میدیایى ئەم هەڵبژاردنەى کرد وەکو "دیاردەیەکى تەندروست لە هەڵبژاردنەکە و پەیامێکى خەڵکى عێراق بۆ جیهان."

ئەو وتى "ئەمڕۆ، عێراقیەکان پەیامێک بۆ جیهان دەنێرن، بەو ئاماژەیەى کە توانیوانە رابردوو تێپەڕێنن و هەنگاو بەرەو دیموکراسى بنێن بەوەى کە دیکتاتۆرى و کودەتاکانیان تێپەڕاندووە و بەرەو یەکسانى و هەمەلایەنى و ئیرادە هەنگاو دەنێن بە هەڵبژاردنى ئەندامانى پەرلەمانى داهاتوو."

وێنە: [عەلى عەباس/ئەى ئێف پى/گێتى ئیمیجز] جێگرى سەرۆک کۆمار تاریق ئەلهاشمى لە هەڵبژاردنى پەرلەماندا دەنگ دەدات.

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌  5.0/5 (1   ده‌نگه‌کان)

بیخه‌ لیستی خوازراوه‌کان
print thisemail this

سه‌رنجی خوێنه‌ران

عێراق ئه‌مڕۆ | زانیاری/پاداشت | گۆشه‌ی خێزان | وه‌رزش | هه‌مه‌ڕه‌نگ | ئه‌رشیف | ه‌رباره‌ی ئێمه‌ | ه‌یوه‌ندیمان پێوه ‌بکه‌ | خشته‌ی ماڵپه‌ر




verification image, type it in the box
ژماره‌کان داخڵ بکه‌

ليس بامكانك روية الارقام أعلاه؟

*بامكانك الأرسال بالبريد الالكتروني لخمسة أشخاص فقط في آن واحد