
[که‌ریم حه‌سه‌ن] ته‌حسین عه‌بدولکه‌ریم له کورسییه پێچکه‌داره‌که‌یدا ده‌نگی دا له به‌سره.
که‌ریم حه‌سه‌ن له به‌سره -- 10/3/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
دوای ئه‌وه‌ی عێراقییه‌کان له پارێزگای به‌سره ده‌نگی خۆیان دا له هه‌لبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ی یه‌کشه‌ممه (7 ئازار)، چه‌ند هاولاتییه‌ک باسی به‌شداری و بۆچوونی خۆیان بۆ مه‌وتنی کرد.
باوکی محه‌ممه‌د له‌گه‌ڵ خێزانه شه‌ش که‌سییه‌که‌یدا چوو بۆ ده‌نگدان، که شایسته‌ی ده‌نگدان بوون.
باوکی محه‌ممه‌د وتی "ئه‌مڕۆ رۆژی ئاهه‌نگه بۆ عێراق. ئه‌مرۆ، ئیمه قه‌رزه‌که‌ی ئه‌م وڵاته ده‌ده‌ینه‌وه. ئه‌وه مافی عێراقه له سه‌رمان که به‌شداری له‌م ئاهه‌نگه‌دا بکه‌ین.'
باوکی محه‌ممه‌د وتی چه‌ند رۆژی پێش هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا خه‌ریکی تاوتوێی ئه‌و کاندید و قه‌واره سیاسییانه بوو که به‌شدارییان له هه‌لبژاردنه‌که‌دا کرد.
هه‌روه‌ها وتی "ئێمه تاوتوێیه‌کی گه‌رممان کرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کێ شایسته‌یه هه‌لبژێردرێت. به راشکاوی، ئێمه هه‌موومان له‌سه‌ر کاندیدێک یان لیستێکی دیاریکراو کۆک نه‌بووین. هه‌لبژارده‌ی جۆراوجۆر هه‌بوو. به هه‌رحاڵ، ئامانجه‌که ته‌نها بریتی بوو له به‌رژه‌وه‌ندیی وڵات."
خێزانه‌که‌ی، دایکی محه‌ممه‌د، 57 ساڵ، خوێندنی ته‌واو نه‌کردووه، به‌لام وتی تێگه‌یشتووه له بایه‌خی هه‌لبژاردن.
دایکی محه‌ممه‌د وتی "هیچ له سیاسه‌ت تێناگه‌م، به‌ڵام ده‌زانم هه‌ڵبژاردن چاره‌نووسی عێراق یه‌کلا ده‌کاته‌وه. ئێمه ته‌نها ده‌مانه‌وێت ببینین منداڵه‌کانمان و نه‌وه‌کانمان ژیانێکی خۆش به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ئاسایش، کاره‌با، و خزمه‌تگوزارییه‌کانی ترمان ده‌وێت."
هه‌زاران هاولاتی به‌سره چوون بۆ سندووقه‌کانی ده‌نگدان بۆ هه‌لبژاردنی کاندیده‌کان که 443 پاڵێوراون و کێبڕکێ ده‌که‌ن له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی 24 کورسییه‌که‌ی به‌سره له په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق.
مه‌زه‌نده نافه‌رمییه‌کان ئاماژه به به‌شداریی زیاتر له 60% ده‌که‌ن له شاری به‌سره.
هه‌ڵبژاردنه‌که به رێک‌وپێکی به‌ڕێوه‌چوو له پارێزگاکه به بێ هیچ رووداوێکی ئاسایش. هاوڵاتیان به ئاسانی گه‌یشتنه بنکه‌کان، به تایبه‌تی دوای هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه له‌سه‌ر هاتووچۆی ئۆتۆمبیل کاتێك فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی به‌سره رایگه‌یاند بارودۆخی ئاسایش له‌ژێر کۆنترۆڵدایه.
باسم محه‌ممه‌د شاکر، به‌ڕێوه‌به‌ری بنکه‌ی ده‌نگدان له ئاماده‌یی ئه‌لعه‌سار، وتی بنکه‌که‌ی یه‌کشه‌ممه زیاتر له 1000 ده‌نگده‌ر سه‌ردانی کرد.
باسم وتی "تێگه‌یشتنی خه‌ڵک له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دوای هه‌ر ئه‌زموونێك زیاتر ده‌بێت. ده‌بینین خه‌ڵک به باشی له شێوازی ده‌نگدان تێگه‌یشتوون."
ته‌حسین عه‌بدولکه‌ریم، 28 ساڵ، له‌سه‌ر کورسی پێچکه‌دار چوو بۆ بنکه‌ی ده‌نگدان به هاوکاری براکه‌ی له‌به‌ر په‌ککه‌وته‌یی قاچه‌کانی، ته‌حسین وتی "خزمه‌تکردنی عێراق ئه‌رکێکه له‌سه‌ر شانی هه‌موو که‌س و من ده‌نگم به که‌سی راست دا.'
پارێزه‌ر جه‌عفه‌ر حسێنیش له هه‌ڵبژاردنی یه‌کشه‌ممه‌دا ده‌نگی دا.
جه‌عفه‌ر وتی "عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ڕێکی مێژوویی ده‌کات. هه‌موو وڵاتانی جیهان ته‌ماشای عێراق ده‌که‌ن و بێگومان حه‌ز ده‌که‌ن وه‌ك ئێمه بن. هه‌موو هاوڵاتییه‌کی عێراق ئه‌مڕۆ بووه به سیاسه‌تمه‌دار و له مانای سیاسه‌ت تێده‌گات. دروشمه‌کان چیتر ئه‌و کاریگه‌ره‌یان نییه، به‌ڵکو، ئه‌وه‌ی گرنگه بریتییه له کار و به‌خشش."
دایکی سه‌فا، 45 ساڵ، له‌گه‌ڵ کچه 21 ساڵه‌که‌ی و کوڕه گه‌نجه‌که‌ی چوو بۆ بنکه‌ی ده‌نگدان.
دایکی سه‌فا وتی، 'ئه‌مڕۆ، خۆم و کچه‌که‌م زوو له خه‌و هه‌ستاین و ئیشی ماڵمان کرد پێش ئه‌وه‌ی بچین بۆ بنکه‌ی ده‌نگدان."
هه‌روه‌ها وتی، "هیوادارم ساڵانی داهاتوو ببن به ساڵانی بنیاتنان، ئاوه‌دانکردنه‌وه و ئارامی. ده‌مانه‌وێت حکومه‌تی داهاتوو مه‌حاڵیش بکات بۆ خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵکی عێراق."
دایکی سه‌فا له‌گه‌ڵ خوشکه‌که‌ی که له سوید ده‌ژی باسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌وێی کرد.
هه‌روه‌ها وتی "پێی وتم ئه‌و عێراقییانه‌ی له سوید ده‌ژین هه‌مان تامه‌زرۆیی ئه‌و عێراقییانه‌یان هه‌یه که له‌ناو وڵات ده‌ژین بۆ به‌شداری له هه‌لبژاردن. بۆیه، من زۆر گه‌شبینم، و پێم وایه ماوه‌ی داهاتوو باشترین سالانی عێراق ده‌بێت."
وێنه: [که‌ریم حه‌سه‌ن] ته‌حسین عه‌بدولکه‌ریم له کورسییه پێچکه‌داره‌که‌یدا ده‌نگی دا له به‌سره.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران