
[محه‌مه‌د ئه‌لقه‌یسی] عێراقیه‌کان ئاهه‌نگی هه‌ڵبژاردنه مێژوویی یه‌که ده‌گێڕن.
محه‌مه‌د ئه‌لقه‌یسی له به‌غدا – 10/3/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
پاش ئه‌وه‌ی ملیۆنه‌ها عێراقی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا ده‌نگی خۆیاندا، بازاڕ و گه‌ڕه‌که‌کانی هه‌ندێك له پارێزگاکانی عێراق سه‌رله‌به‌یانی دووشه‌ممه (8 ئازار) ئاهه‌نگی خۆڕه‌سیان به‌خۆوه دی.
عه‌بدولڕه‌حیم جاسم 51 ساڵ، که دانیشتوی به‌غدایه وتی "خۆشحاڵی ئه‌مڕۆمان وه‌سف ناکرێت. ئێمه له‌وه ده‌ترساین هه‌ڵبژاردنه‌که بشێوێت یان شکست بهێنێت یاخود عێراقیه‌کان بایکۆتی بکه‌ن. به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت، پاش ئه‌وه‌ی راگه‌یه‌نرا که رێژه‌ی به‌شداربوون زۆر باشه (62.4%) و سه‌رکه‌وتنێکی به‌رچاو بوو و سه‌رجه‌م عێراقیه‌کان به سوننه و شیعه و کورد و مه‌سیحیه‌وه به‌شداریان تێداکرد، ئیتر کاتی ئه‌وه هاتووه ئاهه‌نگ بگێڕین و خۆشحاڵ بین، له‌به‌رئه‌وه‌ی قۆناغێکی مه‌زنمان بڕیوه به‌ره‌و سه‌قامگیری و ئارامی.
دووشه‌ممه (8 ئازار) به‌سه‌دان عێراقی رژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی به‌غدا پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراق بڕیاریدا ئابڵوقه‌ی هاتوچۆکردن هه‌ڵبگرێت. هاوڵاتیان سه‌مایان ده‌کردو گۆرانیان ده‌چڕی و له‌دژی تیرۆر و له ستایشی عێراقدا دروشمه نیشتیمانیه‌کانیان به ئاوازه‌وه ده‌ووته‌وه. زۆرێك له ژنانیش له‌و ئاهه‌نگانه‌ی که له‌ناوچه‌کانی عامریه و غه‌زالیه و سه‌یدیه و جامیعه و عه‌دل و یه‌رموك سازکران و چه‌ند کاژێرێکی خایاند، به‌شداریانکرد.
هاوکات، هاوشێوه‌ی شاره‌کانی موسڵ و فه‌لوجه و سامه‌ڕا و دیاله، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق فه‌رمانیدا به هێزه‌کانی پۆلیس له سه‌رجه‌م پارێزگاکاندا ئاسانکاری بکه‌ن بۆ بزاڤی ئاهه‌نگ گێڕان.
فه‌ریق ڕوکن ئایدن خالد، فه‌رمانده‌ی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی هه‌ڵبژاردنه‌کان وتی "هیوامان وایه رۆژانی داهاتوو هه‌مووی خۆشی و شادی بێت بۆ عێراقیه‌کان".
ئایدن هه‌روه‌ها وتی "هه‌ندێك له عێراقیه‌کان رژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ ده‌ربڕینی خۆشحاڵیان به‌بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی لیسته‌کانیانه‌وه، هه‌ندێکی تریشیان به‌بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌وه به گشتی ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا".
دوکانداره‌کانی که‌ڕاده و ئه‌عزه‌میه شه‌ربه‌ت و شیرینیان به‌سه‌ر رێبواراندا ده‌به‌خشیه‌وه و بڵندگۆی دوکانه‌کانیان گۆرانیه نیشتیمانیه‌که‌ی فه‌یروز "بغداد والشعراء والصور"، هه‌روه‌ها گۆرانیه نیشتیمانیه‌کانی تری لێوه ده‌بیسترا. هه‌ندێکیان ئاڵاکانی عێراق و ئه‌و وێنانه‌یان هه‌ڵواسیبوو سه‌ربازه عێراقیه‌کان پیشان ده‌ده‌ن ماره‌کان پان ده‌که‌نه‌وه که ته‌شبیهێکه بۆ تیرۆر له عێراقدا.
سه‌میر عه‌لی 34 ساڵ، له‌کاتێکدا له ئه‌عزه‌میه شیرینی ده‌به‌خشیه‌وه وتی "گرنگ نیه کێ ده‌یباته‌وه یاخود کێ حوکمڕانی له عێراقدا ده‌گرێته ده‌ست، گرنگ ئه‌وه‌یه عێراقیه‌کان هه‌ڵیانبژاردوون. ئێمه ده‌بێت پێیان رازی بین له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه بڕوامان وایه سه‌رجه‌م عێراقیه‌کان له‌هه‌مان که‌شتیدان و خه‌ون و هیواکانمان یه‌که."
سه‌میر وتی "گرنگترین شت ئه‌وه‌یه ئێمه به‌شداریمانکرد و یارمه‌تی سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ماندا".
هاوکات پارێزگای دیاله‌ش که‌وته ئاهه‌نگ گێڕان کاتێك عێراقیه‌کان به گۆرانی و سه‌ماوه رژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان.
زیکرا حه‌داد، 18 ساڵ، وتی "ئه‌مه یه‌که‌مجاره به‌شداری بکه‌م له هه‌ڵبژاردندا. من ده‌نگم به یه‌کێك داوه له‌و بڕوایه‌دام کێشه‌ی لاوان و بێ‌کاری چاره‌سه‌ر ده‌کات و له‌سه‌ر بنه‌مای ئاینی و تایه‌فه‌گه‌ری جیاوازی ناکات له‌نێوان عێراقیه‌کاندا".
زیکرا وتی "من دڵنیام له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن حکومه‌ت و په‌رله‌مانێکی عێراقی دێنێته کایه‌وه که به گوێره‌ی میکانیزمێکی ئازاد له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵبژێرابێت".
پاش ئه‌وه‌ی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان ئاشکرایکرد که رێژه‌ی ئاماده بوونی جه‌ماوه‌ری بۆ ده‌نگدان زۆر به‌رز بوو، شاره‌کانی تارمیه و فه‌لوجه و مه‌دائینیش ئاهه‌نگی میللیان به‌خۆوه دی. ئیتر تیپه میللیه‌کان له‌و ناوچانه له‌سه‌ر له‌به‌یانیه‌وه ده‌ستیانکرد به ئاهه‌نگی هه‌ڵپه‌ڕکێ و ده‌هۆڵ لێدان. سه‌رۆك هۆزه‌کانیش ماڵئاواییانکرد له هێزه‌کانی سوپا که له جێگه‌کانیان له‌ناو شاره‌کان کشانه‌وه پاش ئه‌وه‌ی ئه‌رکی پاراستنی ده‌نگده‌ران و مه‌ڵبه‌نده‌کانی ده‌نگدانیان به‌جێ هێنا.
حکومه‌تی عێراق زیاتر له 900,000 له پیاوانی ئاسایشی به‌سه‌رجه‌م شار و گونده‌کانی عێراقدا بڵاوکردبووه‌وه به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتی کردنی پلانی ئه‌منی هه‌ڵبژاردنه‌که.
شێخ جه‌بار عه‌بدوڵا سه‌رۆك هۆزی ئه‌لموشاهه‌ده وتی "ئێمه به‌کوێرایی چاوی تیرۆرستان ئاهه‌نگ ده‌گێڕین. ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین و که‌سیش ناتوانێت ئه‌م خۆشیه‌مان لێ زه‌وت بکات".
هه‌روه‌ها وتی "ئێمه سوپاسی هێزه‌کانی سوپا ده‌که‌ین که بڵاوبونه‌وه به ناوچه‌که‌دا و نه‌یانهێشت پیاوکوژان خوێنی رۆڵه‌کانمان بڕێژن. ئێمه هه‌روه‌ها سوپاسی پیاوانی ئاینی ده‌که‌ین که یارمه‌تیده‌ر بوون له‌سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا کاتێك داوایانکرد له هاوڵاتیان بچن بۆ ده‌نگدان".
شیخ جه‌بار وتی "هه‌ڵبژاردنی پێشوو جیاواز بوو له‌وه‌ی ئه‌مساڵ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌لقاعیده ده‌یچه‌وساندینه‌وه و رێگری لێده‌کردین به‌دڵی خۆمان بژین و ده‌نگه‌کانمانی کپکردبوو. به‌ڵام ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م عێراقیه‌کان به‌شداریانکرد له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا".
سه‌عدیه ئه‌لوه‌لید 77 ساڵ، که دانیشتوی سامه‌ڕایه وتی "من بڕیارمدا له پێناوی نه‌وه‌کانمدا به‌شداری بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به ئاشتی و ئارامی له عێراقێکی نوێ‌دا ژیان به‌سه‌ربه‌رن، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ویژدانی خۆم ئاسوده بکه‌م که به‌و ده‌نگدانه‌م دژی تیرۆر جه‌نگاوم".
وێنه: [محه‌مه‌د ئه‌لقه‌یسی] عێراقیه‌کان ئاهه‌نگی هه‌ڵبژاردنه مێژووییه‌که ده‌گێڕن.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه













سه‌رنجی خوێنه‌ران