
[موعته‌ز مه‌شهه‌دانی] دانیشتوانی که‌ربه‌لا ده‌نگیان به‌و کاندیدانه دا که به‌ڵێنی چاککردنی ئاسایش و ئاستی ژیانیان دابوو.
موعته‌ز ئه‌لمه‌شهه‌دانی له که‌ربه‌لا – 10/3/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
دانیشتوانی که‌ربه‌لا ده‌ڵێن له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ی 7 ئازاردا ده‌نگ ده‌ده‌ن چونکه ده‌یانه‌وێت ره‌وشی ئاسایش و ئاستی ژیان باشتر بکرێت، وه‌ك دابینکردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌کیه‌کانی وه‌ک ئاو و کاره‌با.
دایکی محه‌مه‌د، دانیشتوویه‌کی که‌ربه‌لا، له‌گه‌ڵ نه‌وه‌کانی چوو بۆ بنکه‌ی ده‌نگدان و زیاتر له یه‌ک کاژێر چاوه‌ڕێی کرد بۆ ده‌نگدان.
دایکی محه‌مه‌د وتی "له هه‌ڵبژاردن به‌شدارییم کرد چونکه پێویسته که‌سی راسته‌قینه هه‌ڵبژێرین که خاوه‌نی ئه‌زمونه بۆ چاکترکردنی باری ژیانمان و نوێنه‌رایه‌تی کردنمان له په‌رله‌مان. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای دابینکردنی هه‌لی کار بۆ بێکاران."
حه‌مید موحسین، دانیشتوویه‌کی ناحیه‌ی ئه‌لحسێنییه، وتی "هاتووم بۆ بنکه‌ی ده‌نگدان بۆ ده‌نگدان چونکه ئه‌مه ئه‌رکێکی ئایینییه وه‌ک مه‌رجه‌عی ئایینی داوای لێ کردووین."
حه‌مید وتیشی "هه‌روه‌ها به‌شداریم کرد چونکه ئه‌مه ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌ییه بۆ پاراستنی سه‌قامگیری عێراق و رزگاکردنی له‌م ره‌وشه‌ی ئێستا تێیدا ده‌ژی و بۆ پاراستنی دیموکراسی."
ده‌نگده‌رانی پارێزگاکه چوون بۆ 233 بنکه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی 10 نوێنه‌ر له نێو زیاتر له 230 پاڵێوراودا. دوازده تیم له‌رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و قه‌واره سیاسیه‌کان چاودێری پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که ده‌که‌ن.
هه‌نا کازم، که چوار منداله‌که‌ی خۆی بۆ بنکه‌ی ده‌نگدان هێنا بوو، وتی "ئه‌مڕۆ به راستی رۆژی ئاهه‌نگه بۆ هه‌موو عێراقیه‌کان بۆ به‌شداری له بنیاتنانی عێراقێکی دیمۆکراتی دوور له دیکتاتۆرییه‌ت، سته‌م، یان چه‌وسانه‌وه که عێراق چه‌ندین ساڵ به‌ده‌ستیه‌وه ده‌یناڵاند."
منداڵه‌کانی سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دایکیان بچن و په‌نجه‌یان مره‌که‌باوی بکه‌ن به مره‌که‌بی مۆر.
یه‌كێک له کوڕه‌کانی، حسێن، وتی "پێویست بوو له‌گه‌ڵ دایکم بچم چونکه ویستم به‌شداری بکه‌م له ئاهه‌نگه‌که له‌گه‌ڵ خێزان و دراوسێکانمان."
زۆر که‌سی ئاواره‌ی پارێزگاکانی تر ئێستا له که‌ربه‌لا ده‌ژین، و توانیان ده‌نگ بۆ پاڵێوراوه‌کانی خۆیان بده‌ن له شاره‌که‌ی زێدی خۆیان له بنکه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تدا.
ئیخلاس ئه‌لخالیسی، کارمه‌ندێک که له پارێزگای دیاله‌وه پێش چوار ساڵ ئاواره بووه، وتی "به‌شداریم له‌م هه‌ڵبژاردنه کرد بۆ ئه‌وه‌ی کاندیده‌کانی دیاله هه‌ڵبژێرم که داوایان لێ ده‌که‌ین، دوای ئه‌وه‌ی بردیانه‌وه، بارودۆخی ئاسایش چاکتر بکه‌ن و خیزانه ئاواره‌کان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌ر زێدی خۆیان دوای پاککردنه‌وه‌یان له تیرۆر."
دوای راگه‌یاندنی سه‌قامگیری ره‌وشی ئاسایش، پۆلیسی که‌ربه‌لا قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆی سه‌ر ئۆتۆمبیلی بچووکیان لابرد بۆ یارمه‌تیدانی ده‌نگده‌ران بۆ چوون بۆ بنکه‌کان به ئازادی.
دایکی حه‌یده‌ر، که کۆرپه‌له‌یه‌ک به‌سه‌ر شانیه‌وه بوو، وتی "ئێمه داوا له په‌رله‌مانی داهاتوو ده‌که‌ین ئاستی ژیانی هاوڵاتی عێراقی باشتر بکه‌ن له رێی دروستکردنی هه‌لی کار، به‌رزکردنه‌وه‌ی مووچه‌ی کارمه‌ندان و چاکترکردنی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی."
هه‌روه‌ها وتی، "چونکه هه‌ر وڵاتێک بیه‌وێت گه‌شه بکات پێویسته ئاستی ژیان، ئابوری و هه‌لومه‌رجی کار بۆ هاوڵاتیانی به شێوه‌یه‌کی ئاشتیخوازانه باشتر بکات." جه‌فات رازی، دانیشتوویه‌کی گه‌ڕه‌کی هندییه، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی ده‌نگیدا، وتی "ئه‌مه که‌شێکی دیمۆکراسییه."
جه‌فات هه‌روه‌ها وتی، "ئه‌م هه‌ڵبژاردنه زۆر گرنگه له بواری نوێنه‌رایه‌تی کردنی بۆ ئایینده‌ی عێراق و هاندانی ئه‌و دیمۆکراسییه‌ی له‌م حه‌وت ساڵه‌ی دواییدا له ئارادا بووه لێره. پێم وایه هه‌ڵبژاردنه‌که خه‌ڵکانی نیشتمانپه‌روه‌ری ئه‌وتۆ ده‌هینێته ئاراوه که بتوانن له‌م بارودۆخه‌دا وڵات به‌رن به‌ڕێوه."
وێنه: [موعته‌ز مه‌شهه‌دانی] دانیشتوانی که‌ربه‌لا ده‌نگیان به‌و کاندیدانه دا که به‌ڵێنی چاککردنی ئاسایش و ئاستی ژیانیان دابوو.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران