print thisemail this
photo

[سەلام ئەلدلەیمى] بەڕێوەبەرى گشتى پۆلیسى کەرکوک لیوا جەمال بەکر تاهیر دەستگیرکردنى چوار تیرۆریستى راگەیاند.

پۆلیس پلانێکى تیرۆریستیى هەڵبژاردنی پوچەڵدەکەنەوە

سەلام ئەلدلێمى لە کەرکوک – 10/3/10

بۆ سایتی مه‌وتنی

بەڕێوەبەرى گشتى پۆلیسى کەرکوک لیوا جەمال تاهیر بەکر هەینى (5ى شوبات) رایگەیاند پۆلیسى پارێزگا چوار ئەندامى دەوڵەتى ئیسلامى عێراقى دەستگیرکردووە کە پلانى ئەوەیان دانابوو هێرش بکەنە سەر بنکەکانى دەنگدان لە باشورى کەرکوک.

لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا لە بارەگاى پۆلیس، لیوا جەمال وتى، "هێزيَکى بنکەى ئەلعروبە بە هاوکارى ئاژانسەکانى هەواڵگرى زانیارى تەواوى دەربارەى چوار ئەندامى تۆڕێکى تیرۆریستى لە باشورى کەرکوک بەدەست هێنا کە هەوڵى شێواندنی دۆخه‌که‌ ده‌دا به‌ تەقاندنەوەى ئوتومبێلى مینڕێژکراویان لە بنکەکانى دەنگدان."

وتی "لە کاتى لێکۆڵینەوەدا، دانیان بەوەشدا نا کە تەقینەوەکەى 30ى حوزەیرانى کەرکوکیش ئەوان ئەنجامیان داوە، کە تیایدا 32 کەس كوژران و 88ى دیکەش بریندار بوون."

لیوا جەمال وتیشى لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لەگەڵ تیرۆریستە دەستگیرکراوەکاندا ئاماژە بەوە دەدەن کە خەڵکى تەلەعفەرى سەر بە موسڵن.

جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى پۆلیسى کەرکوک لیوا تورهان عەبدولڕەحمان وتى، "ئەمە دەستکەوتێکى مەزنە. پۆلیس تۆڕێکى گەورەیان دەستگیرکردووە کە بەتەمابوون ژمارەیەکى زۆر منداڵ و گەنج لە کەرکوک بکوژن."

وتیشى "هاوڵاتیان ده‌بێت بە بەردەوامى خه‌به‌ر لە گومانلێکراوان بدەن بۆ ئەوەى دەزگاکانى ئاسایش لە کەرکوک و هەموو شارەکانى تر بتوانن هەر باندێک دەستگیر بکەن کە خەریکى جێبەجێکردنى پلانى تێکدانى شار بن."

لیوا عەبدولئەمیر ئەلزەیدى، فەرماندەى فرقەى 12، کە یەکەکەى لە دەرەوەى سنورەکانى کەرکوک بڵاو کراوەتەوە، دووپاتیکردەوە کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵانى پێشوو هێزەکانى ئاسایش توانیویانە سەقامگیری ئەمنى به‌رچاو بەدەست بهێنن.

زەیدى بە مەوتنى راگەیاند "ئەمڕۆ هێزەکانى پۆلیس و سوپا کۆنترۆلى هەموو ناوچەکانى سەر بە پارێزگاى کەرکوکیان کردووە، گەیشتونەتە دوورترین خاڵى ئەم پارێزگایە. ئەمەش وایکردووە جوڵە و پلانەکانى تیرۆریستان پووچەڵ ببنه‌وه‌."

زۆرێک لە هاوڵاتیانى کەرکوک پێیان وایە کە ئاسایشى ئەم پارێزگایە باشتر بووە، بۆ ئەمەش دەبێت سوپاسى هێزەکانى پۆلیس بکرێت.

غەفور شێرزاد عومەر، کە دوکاندارێکە لە بازاڕى گەورەى کەرکوک، وتى "باشبوونى بارى ئەمنى کەرکوک روون و ئاشکرایە و زۆر گرینگیشە. راگەیاندنى دەستگیرکردنى تیرۆریستانیش بەڵگەیەکى ترە لەسەر سەرکەوتنیان لە کۆنترۆڵکردنى کەرکوک و خزمەتکردنى خەڵکەکەى."

ئەحمەد ساڵح کە شۆفێرى تەکسیە وتى "من ئەمە بە دەستکەوتێکى گەورە دادەنێنم لە پاراستنى ئاسایشى هاوڵاتیان. ئەمڕۆ ئێمە بڵاوبوونەوەیەکى چاکى هێزەکانى پۆلیس و سوپا لە ناو شارەکان دەبینین، ئەمەش هەنگاوێکى چاکە بۆ پاراستنى هاوڵاتیان."

لە هەمانکاتدا، شێخ عەبدوڵا سامى ئەلعاسى، سەرۆکى لێژنەى ئاسایش لە ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، وتى ئەداى هێزەکانى ئاسایش "بۆ هەموو چین و توێژەکان باش و سەرکەوتو بوو. بەڵگەش ئەم ئاسایشە به‌رچاوه‌ی لە چەند مانگى رابردوودا دەستەبەرکراوە، هەروەها ئاسانى هاتووچۆ و هاوکارى نێوان هێزەکانى ئاسایش و خەڵکە."

ئەلعاسى وتى "ئێمە پشتیوانى لەو رێوشوێنانە دەکەین کە لەلایەن هێزەکانى ئاسایشەوە دەگیرێنەبەر بۆ راوەدوونانى تاوانکاران و تیرۆریستان چونکە ئەمانە دوژمنى هەموو کەسێکن. ئەوانە دەیانەوێت خۆێنى خەڵکانى بێ گوناه بڕێژن و ئاژاوە بنێنەوە."

وێنە: [سەلام ئەلدلێمى] بەڕێوەبەرى گشتى پۆلیسى کەرکوک لیوا جەمال بەکر تاهیر دەستگیرکدنى چوار تیرۆریستى راگەیاند.

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌  5.0/5 (3   ده‌نگه‌کان)

بیخه‌ لیستی خوازراوه‌کان
print thisemail this

سه‌رنجی خوێنه‌ران

عێراق ئه‌مڕۆ | زانیاری/پاداشت | گۆشه‌ی خێزان | وه‌رزش | هه‌مه‌ڕه‌نگ | ئه‌رشیف | ه‌رباره‌ی ئێمه‌ | ه‌یوه‌ندیمان پێوه ‌بکه‌ | خشته‌ی ماڵپه‌ر




verification image, type it in the box
ژماره‌کان داخڵ بکه‌

ليس بامكانك روية الارقام أعلاه؟

*بامكانك الأرسال بالبريد الالكتروني لخمسة أشخاص فقط في آن واحد