
[ئه‌زهار شه‌لال/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] ژماره‌یه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ر له دانیشتوانی ئه‌نبار یه‌کشه‌ممه چوون بۆ ده‌نگدان.
سه‌یف ئه‌حمه‌د له ئه‌نبار – 12/3/2010
بۆ سایتی مه‌وتنی
ده‌نگی ته‌قینه‌وه له چه‌ند گه‌ڕه‌کێکی ئه‌بنار ده‌بیسترا، به‌ڵام ئه‌مه رێگه‌ی له عێراقییه‌کان نه‌گرت پۆل پۆل بچن ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ی 7 ئازاردا.
هه‌یسه‌م عه‌بدولجه‌بار له ماڵه‌که‌ی خۆیه‌وه گوێی له ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌کان بوو کاتێک خۆی ئاماده‌ده‌کرد بچێت بۆ ده‌نگدان، به‌ڵام ئه‌مه ساردی نه‌کرده‌وه له ده‌نگدان.
هه‌یسه‌م وتی "هیوای من بۆ گۆڕان وای لێکردن بچم بۆ سندوقی ده‌نگدان ئه‌گه‌رچی گوێم له ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌کانیش بوو. ده‌زانم دوژمنانی عێراق له پشت ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌وه‌ن."
هه‌یسه‌م تاکه که‌سێك نه‌بوو روبه‌ڕوی هه‌ڕه‌شه‌ی قاعیده و گروپه چه‌کداره‌کانی تر ببێته‌وه که مه‌به‌ستیان ئه‌وه بوو که رێ له به‌شداری هاوڵاتیان بگرن له هه‌ڵبژاردندا. هه‌زاران که‌سی دانیشتوی ئه‌نبار یه‌کشه‌ممه رویان له سندوقه‌کانی ده‌نگدان کرد، که ئه‌مه ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له به‌رپرسانیشی سه‌رسامکرد.
خالید ره‌جه‌ب، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی ئه‌نباری کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن، وتی "هه‌موو بنکه‌کانی ده‌نگدان به‌شداری به‌رفراوانی ده‌نگده‌رانیان به خۆیانه‌وه بینی. رێنمایی درا بوو بۆ لابردنی قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆی ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی هاوڵاتیانی ده‌گواسته‌وه بۆ بنکه‌کانی ده‌نگدان."
هه‌روه‌ها وتی "هه‌ڵبژاردنه‌که به باشی به‌ڕێوه‌چوو و هیچ پێشێلکاریه‌ک له ده‌نگداندا روینه‌دا."
له هه‌ندێک شاری پارێزگاکه ، وه‌ك فه‌لوجه و ره‌مادی، گوێت له ده‌نگی ته‌قینه‌وه ده‌بوو، به‌ڵام هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق بایه‌خ و کاریگه‌ری ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌یان له‌سه‌ر ده‌نگده‌ران که‌مکرده‌وه
رائید ره‌حیم زبن، به‌رپرسی میدیا له فه‌رمانده‌یی پۆلیسی ئه‌نبار، وتی "لێپێچینه‌وه به‌راییه‌کان له‌و ته‌قینه‌وانه‌ی له شوێنی جۆراوجۆری شاره‌کانی ئه‌نبار رویاندا ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه که هه‌ندێكیان موشه‌ک و هاوه‌نی ده‌نگی بوون به مه‌به‌ستی تۆقاندنی هاوڵاتیان و رێگه‌گرتن له چوونیان بۆ بنکه‌کانی ده‌نگدان."
رائید ره‌حیم وتیشی "ئه‌و رێوشوێنانه‌ی له لایه‌ن ئاژانسه‌کانی ئاسایشه‌وه گیرانه‌به‌ر به‌رده‌وام بوون بۆ پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان. ژماره‌یه‌کی زۆری هاوڵاتیان له شوێنی خۆیانه‌وه گوێزرانه‌وه بۆ بنکه‌کانی ده‌نگدان."
نوفه عه‌بدولسه‌تار، 65 ساڵ، گوێی به ته‌قینه‌وه‌کان نه‌دا.
ناوبراو وتی "دوایین وه‌سیه‌تم بۆ هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌م ئه‌وه بوو بچن بۆ سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان و ئه‌و که‌سانه هه‌ڵبژێرن که پێیانوایه راستگۆ و دڵسۆزی هه‌موو عێراقییه‌کانن. من ژنم و هه‌رگیز نه‌ترساوم له ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌کان. به‌ڵکو، ئه‌وه ئه‌وانن که له خۆڕاگریی عێراقییه‌کان ده‌ترسن له به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی نایانه‌وێت به‌شداری له‌م ئاهه‌نگه جه‌ماوه‌رییه‌دا بکه‌ن."
قه‌یسه‌ر هیلال، 21 ساڵ، وتی "ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌کان راینه‌وه‌ستاندم چونکه سوربووم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ببم به یه‌کێک له هۆیه‌کانی گۆڕینی شێواز و کاری حکومه‌تی عێراق له ئاینده‌دا."
هه‌روه‌ها وتی "کرده‌وه تیرۆریستیه‌کان ته‌نها وامان لێده‌که‌ن که سوورتربین و زیاتر پێداگرین. هیچ شوێنێک نییه بۆ تیرۆریستان له نێو خه‌ڵکی عێراقدا. به یه‌ک جار و ئێجگاره‌کی ده‌رکران. ئاینده‌ی عێراق له‌مڕۆ باشترده‌بێت به هۆی پێداگیریی و ئازایی خه‌ڵکه‌که‌ی."
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێک هاوڵاتی روبه‌ڕوی گرفت بونه‌وه له ده‌نگداندا.
عه‌بدوڵڵا که‌ریم وتی یه‌کشه‌ممه چوو بۆ سێ بنکه‌ی جیاوازی ده‌نگدان و چه‌ندین کاتژمێر به دوای ناوی خۆی و ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌یدا گه‌ڕا له تۆماری ده‌نگده‌راندا.
عه‌بدوڵڵا وتی"به تامه‌زرۆییه‌وه چووم بۆ ده‌نگدان، به‌ڵام ناوی خۆم له تۆماری ده‌نگده‌راندا نه‌دۆزییه‌وه. ئومێدبڕاو بووم و گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵه‌وه بێ ئه‌وه‌ی بتوانم ئه‌وه بکه‌م که خۆم ده‌مویست."
کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان هاوڵاتیانی ئاگادارکردبوه‌وه له ئاکامه‌کانی نوێنه‌کردنه‌وه‌ی زانیاریه‌کانیان له تۆماری ده‌نگده‌راندا.
ره‌جه‌ب وتی "چه‌ند هاوڵاتییه‌ک هه‌ن که تۆماری ده‌نگدانی خۆیان نوێنه‌کردۆته‌وه. ئه‌مه خۆی له خۆیدا هه‌ڵه‌یه‌که له لایه‌ن هاوڵاتییه‌که‌وه سه‌رباری بانگه‌وازه‌کانمان، که بۆ دوو مانگ به‌رده‌وام بوو، تا بێن تۆماری ده‌نگده‌ران نوێبکه‌نه‌وه."
به وته‌ی نوسینگه‌ی ئه‌نباری کۆمسیۆن، هه‌ڵبژاردنه‌که به گشتی به رێک‌وپێکی به‌ڕێوه‌چوو له پارێزگاکه‌دا.
موقه‌ده‌م حه‌مید ئه‌لدلێمی له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نبار وتی "هه‌موو رێوشوێنێکی ئاسایش گیرابووه‌به‌ر بۆ پاراستنی بنکه‌کانی ده‌نگدان و ده‌نگده‌ران. سه‌دان ئه‌ندام به هه‌موو شاره‌کانی سه‌رتاسه‌ری پارێزگاکه‌دا بڵاوبوبونه‌وه. هیچ بوارێکیان نه‌هێشتبوه‌وه بۆ قاعیده تا هه‌ڵبژاردنه‌که شکست پێبهێنێت."
وێنه: [ئه‌زهار شه‌لال/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] ژماره‌یه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ر له دانیشتوانی ئه‌نبار یه‌کشه‌ممه چوون بۆ ده‌نگدان.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران