
[ئاوات عه‌لی] رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به بۆنه‌ی رۆژی نێوده‌وڵه‌تی ژنانه‌وه نمایشی مۆسیقی و شانۆگه‌رییان سازدا .
ئاوات عه‌لی له سلێمانی – 12/3/2010
بۆ سایتی مه‌وتنی
بۆ به‌رزڕاگرتنی رۆژی نێوده‌وڵه‌تی ژنان دوشه‌ممه (8 ئازار) رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئاهه‌نگێکیان سازکرد و داوایان له ده‌سه‌ڵاتداران کرد کاربکه‌ن له‌سه‌ر هه‌ندێک پڕۆژه بۆ رێگرتن له زه‌بروزه‌نگ دژی ژنان.
هارتلاند ئه‌لایه‌نس بۆ پێویستیه‌کانی مرۆڤ و مافه‌کانی مرۆڤ بۆنه‌یه‌کی هونه‌ری سازکرد له سلێمانی که وێنه‌کێشان و مۆسیقا و شیعر خوێندنه‌وه و کۆڕی له‌خۆگرت.
هارتلاند رێکخراوێکی ئه‌هلی ناحکومی قازانج نه‌ویسته، له 2004 دامه‌زراوه و له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی کوردستان و پارێزگاکانی تری عێراق کارده‌کات بۆ کۆتاییهێنان به زه‌بروزونگ دژی ژنان.
پارێزه‌ر رێزان دلێر، له رێکخراوی هارتلاند ئه‌لایه‌نس، وتی "ماوه‌ی دوو ساڵه پڕۆژه‌یه‌کمان ده‌ستپێکردوه بۆ که‌مکردنه‌وه و نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ژنان له‌ناو کۆمه‌ڵگه و خێزاندا."
رێزان وتی رێکخراوه‌که‌ی هاوکاری یاسایی و کۆمه‌ڵایه‌تی و پزیشکی پێشکه‌شی ئه‌و ژنانه ده‌کات که قوربانی زه‌بروزه‌نگن.
رێزان هه‌روه‌ها وتی "پیویسته له نێوان رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و لایه‌نه حکومی و په‌رله‌مانییه‌کاندا هه‌ماهه‌نگی زیاتر هه‌بێت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان."
له چالاکییه‌که‌ی هارتلاندا، شاعیری ناسراوی کورد شێرکۆ بێکه‌س شیعرێکی تایبه‌تی به رۆژی نێوده‌وڵه‌تیی ژنان پێشکه‌شکرد سه‌باره‌ت به ره‌فتاری شه‌ڕانگێزانه و توندوتیژ له به‌رامبه‌ر ژناندا.
به گوێره‌ی ئاماره حکومیه‌کان، له ئێستادا زه‌بروزه‌نگ له دژی ژنان له ئاستێکی به‌رزدایه.
حاڵه‌ته‌کانی خۆکوشتن، به تایبه‌تی خۆسوتاندن، له ئاستێکی به‌رزدایه که جێیداخه. رێکخراوی ئاسوده که باره‌گاکه‌ی له سلێمانییه، له 2008 دا 291 حاڵه‌تی سوتان و خۆسوتاندنی ژنانی له هه‌رێمی کوردستان تۆمارکردوه.
توانا عه‌لی وتارێکی پێشکه‌شکرد له‌جیاتی پاریزگاری سلێمانی بۆ پیرۆزبایکردن له ژنانی هه‌رێمی کوردستان به بۆنه‌ی رۆژی نێوده‌وڵه‌تی ژنانه‌وه.
توانا عه‌لی وتی "ئه‌مڕۆ له هه‌موو کاتێک زیاتر پێویستمان به هه‌ماهه‌نگی رێکخراوه‌کانی ژنان و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و لایه‌نه حکومییه‌کانه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌کان دژ به ژنان."
هه‌روه‌ها وتی "قۆناغی باشمان بڕیوه له که‌مکردنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌کان، به‌ڵام قۆناغی تر و ئه‌رکی قورسترمان له پێشه و ئاسته‌نگیشمان له‌به‌رده‌مه، بۆیه پێویستمان به هاریکاری یه‌کتره."
هه‌روه‌ها له بۆنه‌که‌دا چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنی پێشکه‌شکرا که ته‌رکیزیان کردبوه سه‌ر که‌مکردنه‌وه و کۆتایی هێنان به زه‌بروزه‌نگ دژی ژنان و رێگرتن له به‌شودانی به‌زۆر و جه‌ختکردنه‌وه له‌وه‌ی ئایین دژی به‌کارهێنانی زه‌بروزه‌نگه له به‌رامبه‌ر ژناندا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، گروپێک خوێندکاری زانکۆی ئه‌مریکا له عێراق له سلێمانی نمایشێکیان سه‌باره‌ت به زه‌بروزه‌نگی دژی ژنان پێشکه‌شکرد.
په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان خه‌ریکی ئاماده‌کردنی یاسایه‌که بۆ رێگرتن له زه‌بروزه‌نگی ناوماڵ دژی ژنان.
گه‌شه دارا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی داکۆکی له مافه‌کانی ژنان، به مه‌وتنی وت لیژنه‌که‌ی "سه‌رقاڵی ته‌واوکردنی یاسای به‌رگریکردن له توندوتیژی ژنانه له‌ناو خێزاندا و یاساکه له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه سه‌حب کراوه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی چاک بکرێت و لیژنه‌که‌ی ئێمه‌ش راپۆرتی خۆی له‌سه‌ر ئاماده کردووه."
چالاکوانانی مافه‌کانی ژنان داوایانکرد کاربکرێت بۆ به‌رفراوانکردنی ئاستی هۆشیاری سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌کانی ژنان و پاراستنی مافه‌کانیان له هه‌موو رۆژێکدا، نه‌ک ته‌نها له 8 ی ئازاردا.
به‌هار مونزیر، چالاکوانێکی مافه‌کانی ژنان، وتی "پێویسته هه‌موو رۆژه‌کانی ساڵ خه‌بات بکرێت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان، نه‌ک ته‌نها له 8 ی مارسدا توندوتیژییه‌کانمان بیربکه‌ویته‌وه. ئاماره‌کانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان له هه‌رێمی کوردستاندا زۆر ترسناکه و پیویستی به کاری به‌په‌له و جدی هه‌یه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی."
هه‌ر له رۆژی نێوده‌وڵه‌تی ژناندا، سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی په‌یامێکی پیرۆزبایی بۆ ژنانی عێراق نارد.
هه‌روه‌ها به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، رایگه‌یاند ئه‌نجومه‌نێکی باڵای ژنان پێکده‌هێنرێت بۆ داکۆکیکردن له مافه‌کانی ژنان له هه‌رێمدا.
وێنه: [ئاوات عه‌لی] رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به بۆنه‌ی رۆژی نێوده‌وڵه‌تی ژنانه‌وه نمایشی مۆسیقی و شانۆگه‌رییان سازدا.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران