
[سه‌فین حامید/ ئه‌ی ئێف پی/ گێتی ئیمیجز] هه‌ولێر ره‌واجی هه‌یه لای گه‌شتیاران و وه‌به‌ر‌هێنه‌رانی بیانی و عێراقی.
فادی ئه‌لعیسا له هه‌ولێر – 13/3/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
پارێزگای هه‌ولێر له‌م ساڵانه‌ی دواییدا بووه به سه‌نته‌رێك بۆ گه‌شتوگوزاری ناوخۆیی و مه‌ڵبه‌ندێکی گه‌وره‌ی گه‌شه‌پێدانی شارستانی و بازرگانی.
زۆرێك له گه‌شتیا‌ره عێراقی و بیانیه‌کان، هه‌روه‌ها وه‌به‌رهێنه‌ره بیانیه‌کانیش، دێن بۆ هه‌ولێر به هۆی هه‌ڵکه‌وته جوگرافیه‌که‌یه‌وه، که له گه‌رمای هاوین و خۆڵباران ده‌یپارێزێت. که‌ڵکیش وه‌رده‌گرن له بارودۆخه ئارامه‌که‌ی.
ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له عێراقیه‌کان بڕیاری مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی ده‌ده‌ن له هه‌ولێر.
عادل عه‌بدولوه‌هاب عه‌ره‌بێکی عێراقیه و له ساڵی 2005 دا له هه‌ولێر نیشته‌جێ بوو پاش ئه‌وه‌ی کارێکی گونجاوی ده‌ستکه‌وت. ئه‌میش هه‌روه‌ك زۆر له‌و عه‌ره‌بانه‌ی که له هه‌ولێر و شاره کورده‌کانی تر نیشته‌جێن، فێری کوردی بووه.
عادل وتی "من ده‌رچوی ساڵی 2005 کۆلیژی ئه‌ندازیاری زانکۆی به‌غدام. بڕیارمدا یه‌که‌م هه‌نگاوم فێربونی زمانی کوردی بێت بۆئه‌وه‌ی بتوانم له شاری هه‌ولێر کارێك بۆ خۆم په‌یدابکه‌م. ئه‌مڕۆ به‌ته‌واوی زمانه‌که ده‌زانم و له‌پڕۆژه‌یه‌کی وه‌به‌رهێناندا وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر کارده‌که‌م. پڕۆژه‌که هی بازرگانێکی تورکه".
بازرگانه‌کانی ناوخۆی شاری هه‌ولێر باس له گه‌شه‌سه‌ندنی بازرگانی کاڵای تورکی و ئه‌وروپی ده‌که‌ن، ئه‌مه جگه له‌و که‌لوپه‌لانه‌ش که له‌لایه‌ن بازرگانه جومله‌فرۆشه‌کانی به‌غدا و شاره‌کانی تره‌وه دابینده‌کرێن.
ئایسن ته‌یفور وه‌به‌رهێنه‌رێکی تورکه و به‌ڕێوه‌به‌ری زنجیره بازاڕگه و رێستۆرانتێکه ده‌که‌وێته شه‌قامی گه‌شتوگوزاری سه‌ر رێگه‌ی شارۆچکه‌ی عه‌ینکاوه.
ئایسن وتی "پاش ئه‌وه‌ی ئه‌زمونی وه‌به‌رهێنه‌ره تورکه‌کانی پێش خۆمان بینی له هه‌ولێر، به تایبه‌تی له بواره‌کانی گه‌شتوگوزاریی و ئوتێلدا، ئه‌مه هانده‌رمان بوو بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌ولێردا".
ئایسن، که سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پڕۆژه‌که‌ی ده‌ستپێکرد، هه‌روه‌ها وتی "بارودۆخی سه‌قامگیر و قازانجی به‌بره‌وی بازاڕی عێراقی، که کۆمپانیا تورکیه‌کان ماوه‌یه‌کی دوورودرێژه وه‌به‌رهێنانی تێداده‌که‌ن، فاکته‌رێکی تری هانده‌ربوو بۆمان".
ئه‌ندازیار سه‌عید ئاسۆ رزگار، که بازرگانه، وتی "له‌گه‌ڵ سه‌قامگیربوونی بارودۆخی ئاسایش‌دا له عێراق، بارودۆخی گه‌شتوگوزاری و بازرگان‌یش به‌هه‌مان شێوه بوژانه‌وه. ئه‌مه‌ش هانده‌ر بوو بۆ بازرگانه عێراقیه‌کان کاڵاکان له رێگای باکوری عێراقه‌وه، له شاره‌کانی دهۆك و هه‌ولێره‌وه، هاورده‌بکه‌ن ئه‌ویش به‌هۆی ئاسانکاری ئیجرائاتی هێنانه‌ناوه‌وه".
به‌هۆی باشبونی بارودۆخی ئاسایشه‌وه له هه‌رێمه‌که‌دا، ژماره‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی له ناوچه جیاوازه‌کانی عێراقه‌وه سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌که‌ن له‌م دواییه‌دا زیادیان کردوه.
سه‌رتیپ حه‌مه ساڵح، که دانیشتوی شاری هه‌ولێره، وتی "قه‌ڵای هه‌ولێر، که 5,000 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دروستکراوه، هه‌روه‌ها ئه‌شکه‌وته دێرینه‌کان و که‌نیسه و دێره‌کان و دیمه‌نی سروشتی سه‌رنجڕاکێشی ناوچه‌که له‌و خه‌سڵه‌ته گرنگانه‌ی هه‌ولێرن که سه‌رچاوه‌ی راکێشانی گه‌شتیارانن ".
زۆربه‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی سه‌ردانی پارێزگاکانی باکور ده‌که‌ن خه‌ڵکی ناوچه‌کانی ناوه‌ڕاست و باشوری وڵاتن. له‌وه‌رزی هاویندا، سه‌دان هه‌زار له‌و گه‌شتیارانه ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێدێڵن بۆ به‌سه‌ربردنی کاتێکی خۆش له ناوچه شاخاویه فێنکه‌کاندا.
کردنه‌وه‌ی گه‌شتی فڕۆکه‌وانی ناوخۆیی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش کاریگه‌رییه‌کی ئیجابی هه‌بوه له‌سه‌ر که‌رتی گه‌شتیاری له شاره‌که‌دا و به‌گشتی له هه‌رێمه‌که‌دا.
وێنه: [سه‌فین حامید/ ئه‌ی ئێف پی/ گێتی ئیمیجز] هه‌ولێر ره‌واجی هه‌یه لای گه‌شتیاران و وه‌به‌ر‌هێنه‌رانی بیانی و عێراقی.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران