
[عیسام ئه‌لسودانی/ ئه‌ی ئێف پی/ گێتی ئیمیجز] سه‌ربازێکی عێراقی به رووی که‌شتی ده‌ریایی عێراقی ناسردا ده‌ڕوانێت.
محه‌مه‌د ئه‌لقه‌یسی له به‌غدا – 13/3/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
پاش ده‌یان ساڵ را‌گرتن، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی که‌شتی عێراقی ناسر بۆ به‌نده‌ری به‌سره دووشه‌ممه (15 ئازار)، حکومه‌تی عێراق ئاهه‌نگی گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌له‌که‌شتی وڵات ده‌گێڕێت.
که‌شتیه‌که له میسره‌وه گه‌شته‌که‌ی ده‌ستپێکرد به‌ره‌و مالیزیا و ئێستاش له ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌یدایه بۆ عێراق.
عیسمه‌ت عامر جیاد، که راوێژکاری گواستنه‌وه‌ی ده‌ریاییه له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق، به مه‌وتنی وت "ئه‌مه یه‌که‌مجاره که‌شتیه عێراقیه‌کان به‌چوارده‌وری جیهاندا گه‌شت ده‌که‌ن پاش زیاتر له 10 ساڵ راوه‌ستان به‌هۆی ئه‌و جه‌نگانه‌ی رژێمی پێشوو که له دژی وڵاتانی دراوسێ هه‌ڵیده‌گیرساند و بوونه مایه‌ی له‌ده‌ستدانی توانای ده‌ریایی عێراق."
گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌شتی ناسر هاوکاته له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی پڕۆژه‌ی فاو ئه‌لکه‌بیر، که به‌نده‌ره‌کانی عێراق فراوانده‌کات، ئه‌مه‌ش رێده‌دات ئه‌و که‌شتیه گه‌ورانه‌ی له وڵاتانی که‌نداوه‌وه دێن بتوانن تێیاندا له‌نگه‌ربگرن.
عیسمه‌ت وتی "عێراق به‌م کاره‌ی بازدانێكی گرنگی له‌رووی جۆرێتیه‌وه له ئاستی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایدا ئه‌نجامداوه". هه‌روه‌ها وتی "ئه‌مه‌ش ئابوری عێراق زیاتر ده‌بوژێنێته‌وه و یارمه‌تیده‌رده‌بێت له گواستنه‌وه‌ی کاڵا گرنگه‌کان که له بواری بیناسازی و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌دا به‌کاردێن".
عیسمه‌ت ئه‌وه‌شی وت که دوو که‌شتی تری عێراقی به‌مزوانه ده‌ستبه‌کار ده‌که‌ن. له‌پلانی حکومه‌تیشدایه دوو که‌شتی نوێ بکڕێت که به "هاوچه‌رخترین جۆری که‌شتی له هه‌رێمه‌که‌دا" وه‌سفی کرد.
ئه‌ندازیاری ده‌ریایی عه‌لی حسێن وتی "عێراق به‌ره‌و یه‌کخستنه‌وه‌ی هێزی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی هه‌نگاو ده‌نێت. ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م پێداویستیه‌کان دابینده‌کرێن بۆ گێڕانه‌وه‌ی عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌تێکی سه‌ر ده‌ریای که به‌سه‌ر که‌نداودا ده‌ڕوانێت. که‌شتیه عێراقیه‌کانیش ده‌بن به یه‌کێك له سه‌رچاوه هه‌ره گرنگه‌کانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتاندا".
محه‌مه‌د سه‌عید ئه‌لئیسکافی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی عێراق، به مه‌وتنی وت "عێراق به‌م ده‌ستکه‌وته‌ی چوه‌ته ریزی وڵاتانی پێشکه‌وتوه‌وه له بواری گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایدا".
محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی وت که کۆمپانیاکه‌ی نوسینگه‌یه‌کی راوێژکاری له پارێزگای به‌سره دامه‌زراندوه بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رجه‌م پشکنینه ده‌ریاییه‌کان بۆ ئه‌و که‌شتیانه‌ی ده‌گه‌نه به‌نده‌ره‌کانی عێراق، هه‌روه‌ها بۆ ئاسانکاری خزمه‌تگوزارییه‌کانی ئیدامه و چاکردنه‌وه‌ی که‌شتیه‌کان. به‌هه‌مان شێوه، نوسینگه‌که راوێژکاری پێشکه‌ش ده‌کات به که‌شتیه‌کان و کۆمپانیاکانی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
محه‌مه‌د وتی هه‌رچه‌نده هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق یارمه‌تیده‌ربوون له چاکردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له که‌شتیه عێراقیه‌کان و شۆسته‌کانی به‌نده‌ره‌کانی به‌سره‌شیان نۆژه‌ن کردوه‌ته‌وه به‌ڵام "ئێستا سه‌رجه‌م کاره‌کان ته‌نها به‌ده‌ست و ئه‌زمونی عێراقیه‌کان خۆیان ئه‌نجام ده‌درێن".
به‌رپرسانی عێراقی پێشبینی ئه‌وه ده‌که‌ن بوژانه‌وه‌ی که‌شتیگه‌لی عێراقی هه‌لی کارکردن بۆ عێراقیه‌کان زیادده‌کات.
فوئاد خاسوك، به‌ڕێوه‌به‌ری لیژنه‌ی بێ‌کاری له باشوری عێراق که ده‌زگایه‌کی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه، وتی "هیوادارین زیاتر له 1,200 گه‌نجی عێراقی له بواره‌کانی داگرتن و گواستنه‌وه و ئیدامه‌کردندا کاریا‌ن بۆ ده‌سته‌به‌ربێت".
فوئاد به مه‌وتنی وت "پێشبینی ئه‌وه ده‌که‌ین عێراق به رووی وڵاتانی که‌نداو و ئه‌وروپادا زیاتر بکرێته‌وه. عێراق بۆ دابینکردنی کاڵاکان، چیتر به‌ته‌نها پشت نابه‌ستێت به سنوره‌کانی سوریا و ئه‌رده‌ن و تورکیا. ئێمه ئێستا ده‌رچه‌یه‌کی نوێمان هه‌یه که توانای هاورده‌ی مه‌زنه".
جه‌عفه‌ر ئه‌لسه‌مان، سه‌رۆکی ده‌زگای په‌ره‌پێدانی "له‌نالغه‌د"، به مه‌وتنی وت "که‌وتنه‌وه‌گه‌ڕی که‌شتیگه‌لی عێراقی نیشانه‌ی ته‌واوبوونی سێکوچکه‌ی ئابوری عێراقه، که بریتین له گواستنه‌وه‌ی سه‌رزه‌وی و ئاسمانی و ده‌ریایی. ئه‌مه‌ش فاکته‌رێکی به‌رچاو ده‌بێت له گه‌شه‌سه‌ندنی عێراق و به‌ستنه‌وه‌ی به جیهانه‌وه له بواره‌کانی ئابوری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوریدا".
جه‌عفه‌ر وتی کردنه‌وه‌ی ده‌رچه‌ی نوێی بازرگانی یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له دابه‌زاندنی نرخ له بازاڕه‌کانی عێراقدا.
هاوکاتیش، به‌رپرسانی عێراقی وتیان که ناسر دیاری له وڵاتانی جیهانه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت بۆ گه‌لی عێراق، له‌وانه ئه‌ده‌ب و ده‌رمان و خۆراك.
وێنه: [عیسام ئه‌لسودانی/ ئه‌ی ئێف پی/ گێتی ئیمیجز] سه‌ربازێکی عێراقی به‌رووی که‌شتی ده‌ریایی عێراقی ناسردا ده‌ڕوانێت.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران