
[کریس هۆندرۆس/ گێتی ئیمیجز] به‌رپرسانی عێراقی کارده‌که‌ن له‌سه‌ر پاراستنی بودجه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدانی عێراق.
خالد ئه‌لتائی له به‌غدا – 13/2/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
حکومه‌تی عێراق مانگی داهاتو ره‌شنوسی راپۆرتێك پێشکه‌شده‌کات به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له‌گه‌ڵ پێشنیازێكدا بۆ به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی پاره‌کانی بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی عێراق (DFI).
ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌سه‌ر بودجه‌ی ناوبراودا له‌کۆتایی ئه‌مساڵدا به‌سه‌رده‌چێت و پێویسته حکومه‌تی عێراق به‌هاوکاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کاربکه‌ن له‌سه‌ر پاراستنی پاره‌کانی بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی عێراق له بانکه نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا.
لیژنه‌ی پاراستنی موڵکه‌کانی عێراق که له کانونی دوه‌می 2009 دامه‌زرا، له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردودا زنجیره کۆبونه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجامدا بۆ داڕشتنی پلانێك بۆ پاراستنی ئه‌م بودجه‌یه له فه‌وتان و زامنکردنی ئه‌وه‌ی که گواستنه‌وه‌که به‌شێوه‌یه‌کی رێکوپێك و له‌کاتی خۆیدا ده‌بێت.
سامی ئه‌تروشی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، وتی "ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌و بودجه‌یه‌دا هه‌ڵگیراوه بڕێکی ئێجگار زۆره و به ملیاره‌ها دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت".
ئه‌تروشی هۆشداریدا که لابردنی ئه‌و پاره‌یه له سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان مافی ئه‌وه ده‌دات به خه‌ڵکانێك و کۆمپانیاکان و وڵاتانی زیانلێکه‌وتوو به هۆی سیاسه‌ته‌کانی رژێمی پێشووی عێراقه‌وه داوای یاسایی له دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا تۆماربکه‌ن و ده‌ستیان به‌و بودجه‌یه‌دا رابگات.
ئه‌تروشی وتی "له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت میکانیزم و رێوشوێنی کاریگه‌ر بگیرێته‌به‌ر بۆ خۆئاماده‌کردن بۆ قۆناغی پاش بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی عێراق بۆ دڵنیابوبه‌وه له‌وه‌ی سه‌رفکردنی بودجه‌ی عێراق و داهاته‌کانی نه‌وت له لایه‌ن لیژنه‌یه‌کی حکومیه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت".
بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی عێراق ساڵی 2003 وه‌ك جێگره‌وه‌ی به‌رنامه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراك دامه‌زرا و له رێیه‌وه عێراق داهاتی نه‌وتی بۆ کڕینی پێداویسته مرۆییه‌کان سه‌رف ده‌کرد.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له کۆتای ساڵی پاردا بڕیاری ژماره 1905ی په‌سه‌ندکرد که بریتی بوو له درێژکردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی عێراق بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ، به‌و پێیه له 31 کانونی یه‌که‌می 2010 کۆتایی پێدێت.
یونادم که‌نا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابوری و وه‌به‌رهێنان و ئاوه‌دانکردنه‌وه له په‌رله‌مانی عێراق، وتی "عێراق پێویستی به بڕیارێکی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت بۆ زامنکردنی پاراستنی ته‌واوی بودجه‌که‌ی له ده‌ستی قه‌رزپێده‌ران و داواکارانی قه‌ره‌بوو. ئه‌مه له کاتێکدا ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاریدا به ده‌رهێنانی عێراق له به‌ندی حه‌وت".
یونادم که‌نا هه‌روه‌ها وتی "ده‌بێت بڕیارێکی له‌و جۆره دڵنیاکردنه‌وه‌شی تێدابێت بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی که داوای قه‌رزه‌کانیان ده‌که‌نه‌وه و ئه‌وانه‌ش که داوای قه‌ره‌بوو ده‌که‌ن تا پشتگیری هه‌وڵه‌کانمان بکه‌ن له رزگاربوون له‌و بڕیارانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش که له سه‌رده‌می داگیرکردنی کوێته‌وه ساڵی 1990 به‌سه‌ر وڵات‌دا سه‌پێنراون.
له پێناوی رزگارکردنی عێراق له‌و سزایانه‌ی به‌پێی به‌ندی 7 په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌پێنراوه، لیژنه‌که پلانێکیشی ئاماده‌کردوه بۆ لێوردبونه‌وه و دانوسان له‌سه‌ر یه‌کلاکردنه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانی عێراق که له رژێمی پێشوه‌وه ماونه‌ته‌وه.
عێراق قه‌رزاری وڵاتانی جیهانه به بڕی نزیکه‌ی 140 ملیار دۆلار، له‌وانه قه‌رزی یانه‌ی پاریس، قه‌رزی ده‌ره‌وه‌ی یانه‌ی پاریس، قه‌رزی بازرگانی، هه‌روه‌ها قه‌رزی وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان، به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی کوێت و سعودیه.
عێراق 120 ملیار دۆلاری تر قه‌رزار بوو به‌ڵام پاش زنجیره دانوسانێکی سه‌رکه‌وتوو له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له وڵاتاندا، ئه‌م قه‌رزانه سڕانه‌وه.
هه‌مام حه‌مودی، سه‌رۆکی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی عێراق، داوای‌کرد له وڵاتانی تر یارمه‌تی عێراق بده‌ن بۆ سڕینه‌وه‌ی سه‌رجه‌م قه‌رزه‌کانی.
هه‌مام حه‌مودی وتی "ئه‌م قه‌رزانه له‌مپه‌ر و کێشه‌ن له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌کاندا بۆ لابردنی سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان".
هه‌مام حه‌مودی ئومێدی خواست که گه‌شه‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان عێراق و کوێت یارمه‌تیده‌ربێت له یه‌کلاکردنه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانی نێوان عێراق و کوێتدا
باسم عه‌بدولهادی، که پسپۆڕێکی ئابوریه له بانکی ناوه‌ندی عێراقی، وتی "له‌وه ده‌چێت مه‌سه‌له‌ی قه‌رزه‌کان له مه‌سه‌له‌یه‌کی ئابوری پوخت ده‌رچووبێت و خه‌سڵه‌تێکی سیاسی وه‌رگرتبێت. له‌به‌رئه‌وه من له‌و بڕوایه‌دام ده‌بێت چاره‌سه‌ری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به ئاقارێکی تردا ببرێت نه‌ك به ئاقاری داواکردنه‌وه‌ی پاره یاخو‌د تۆمارکردنی داوای یاسایی".
باسم به‌رده‌وام بوو و وتی "ده‌کرێت قه‌رزه بیانیه‌کان بگۆڕدرێن به هێنانه‌کایه‌ی په‌یوه‌ندی بازرگانی و وه‌به‌رهێنانی ئابوری له‌نێوان عێراق و وڵاتانی خاوه‌ن قه‌رزدا."
وێنه: [کریس هۆندرۆس/ گێتی ئیمیجز] به‌رپرسانی عێراقی کار له‌سه‌ر پاراستنی بودجه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدانی عێراق ده‌که‌ن.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران