
[عه‌لی ئه‌لسه‌عدی/ ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] کورده‌کانی عێراق له سلێمانی ده‌نگ ده‌ده‌ن
ئاوات عه‌لی له سلێمانی – 14/3/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
به‌گوێره‌ی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان، هه‌رێمی کوردستان به‌رزترین رێژه‌ی به‌شداربونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی تێداتۆمارکرا.
رۆژی 7 ئازار ملیۆنه‌ها که‌س به‌شداریانکرد له پڕۆسه‌ی ده‌نگداندا بۆ هه‌ڵبژاردنی 325 ئه‌ندام په‌رله‌مان که بۆ ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوو له په‌رله‌مانی عێراقدا خزمه‌ت ده‌که‌ن.
تاهیر محه‌مه‌د ئه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵا، وتی "رێژەى بەشداربونى هاوڵاتیان لە شارى سلێمانى گەیشتە 72% لە رۆژى دەنگدانى گشتى دا". هه‌روه‌ها وتی "پڕۆسەکە لە پارێزگاى سلێمانى بە شێوەیەکى رێکوپێک بەڕێوەچوو و هیچ کێشەیەکى ئەمنیش روینەدا."
ئاماره‌کانی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ریخست که به‌رزترین رێژه‌ی به‌شداربون له هه‌ڵبژاردندا له پارێزگاکانی عێراقدا گه‌یشته 76% له هه‌ولێر و 80% له دهۆک.
نزمترین رێژه‌ی به‌شداربون له هه‌ڵبژاردندا له پارێزگای میسان تۆمارکرا که بریتی بوو له 50%، به‌دوایدا به‌غدا 53% و پاشان به‌سره 57%.
شیروان سه‌عید، که دانیشتوی شاری سلێمانیه، وتی "بەشداریکردن لەهەڵبژاردندا ئەرکێکى نەتەوایەتیە، بە دەنگێک دەتوانیت بەشداربیت لە دروستکردنى بڕیاردا."
هه‌روه‌ها وتی "هەڵبژاردنەکە بە شێوەیەکى ئازادانە و بەبێ گرفت بەڕێوەچوو، هیچ سانسۆرێک لەسەر دەنگدەران نەبوو و هەموو کەسێک بە ئازادانە دەنگى خۆی دا."
به‌ڵام هه‌ندێك له هاوڵاتیان، بۆ نمونه شارا مه‌حمودی 26 ساڵ، ده‌نگی نه‌دا.
شارا وتی "باوەڕم بە هەڵبژاردن و دەنگدان نییە، گەر منیش دەنگ بدەم هیچ لە مەسەلەکە ناگۆڕێت."شارا وتیشى "کە هاوڕێکانم ئەمبینن پەنجەم مۆرنەبووە ئەزانن کە دەنگم نەداوە و یەکسەر ئەو پرسیارەم لێدەکەن، ئەڵێن 'بۆ نەچوویت بۆ دەنگدان؟'"
به‌ڵام زۆرینه‌ی هاوڵاتیان هاوڕانین له‌گه‌ڵ شارادا.
روبار خالید،21 ساڵ، وتی "هەرچەندە ئێمە و هاوتەمەنەکانمان لەناو زەبروزەنگى بەعسییەکان نەژیاوین، بەڵام پێشتر باوکمان و کەسوکارمان خەباتیان کردوە و ئەزانین کە ئەم هەڵبژاردنە بەشێکە لە بەرهەمى خەباتى ئەوان، بۆیە پیرۆزە لامان و بەشداریمان تیاداکرد".
به بۆچونی چاودێره سیاسیه‌کان، رێژه‌ی به‌رزی به‌شداربونی ده‌نگده‌ران له هه‌رێمی کوردستاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌قامگیری بارودۆخی ئه‌منی و هه‌بونی بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی چالاك له هه‌رێمه‌که‌دا.
نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس توانا عوسمان به مه‌وتنی وت "لە هەرێمى کوردستاندا هێزێکی سیاسى نوێ و ئۆپۆزسیۆن دەرکەوت، کە ئەمەش وایکرد کێبڕکێى هەڵبژاردنەکان زۆر گەرم بێت و ژماریەکى زۆریش لە هاوڵاتیان بەشدارى تیادابکەن."
توانا وتی "سەقامگیرى بارى ئەمنى لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستاندا، بە تایبەتى لە رۆژى هەڵبژاردندا، یەکێکى ترە لە هۆکارەکانى بەشداربونى ژمارەیەکى زۆر لە هاوڵاتیان لە پڕۆسەکەدا".
به بۆنه‌ی ته‌واوبونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه، سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی له 8 ئازاردا وته‌یه‌کی پێشکه‌شکرد.
بارزانی وتی "سوپاسی بێ پایان بۆ جەماوەری کوردستان و هەموو برایانی خۆشەویست لە پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایش وهەموو دەزگاکانی پەیوەندار بە پاراستنی ئەمن و ئاسایش لە هەرێم کە توانیان کەشێکی سەقامگیر بۆ هاوڵاتیان دابین بکەن تا بەوپەڕی ئازادی و دڵنیاییەوە دەنگی خۆیان بدەن."
هه‌روه‌ها وتی "لەسەر ئاستی عێراقیشدا ئومێدەوارم کە هەموومان بەخۆماندا بچینەوە و روو لەبرایەتی و هاوکاریکردنی یەکتربکەین و پێکەوە عێراقێکی فیدراڵ و دیموکرات بنیادبنێین و پابەندی دەستوور بین و یاساش سەروەر بێت لە عێراقدا."
وێنه: [عه‌لی ئه‌لسه‌عدی/ ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] کورده‌کانی عێراق له سلێمانی ده‌نگ ده‌ده‌ن
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران