
[زیکرا ته‌وفیق] موفید ئه‌لجه‌زائیری له پۆستی په‌رله‌مانتاری خانه‌نشین ده‌کرێت به‌ڵام له بواری رۆشنبیری و سیاسه‌تدا به چالاکی ده‌مێنێته‌وه.
چاوپێکه‌وتن له‌لایه‌ن زیکرا ته‌وفیق له به‌غدا – 15/3/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
موفید ئه‌لجه‌زائیری له کۆتایی ساڵی 2003 بوو به وه‌زیری رۆشنبیری عێراق. هه‌رچه‌نده ته‌نها بۆ ماوه‌ی 20 مانگ له‌و پۆسته‌دا مایه‌وه، به‌ڵام هێشتا له بواره رۆشنبیریه‌کاندا چالاکه.
موفید ئه‌لجه‌زائیری ئێستا ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراقه له‌سه‌ر لیستی حیزبی شیو‌عی عێراقی و سه‌رۆکی لیژنه‌ی رۆشنبیری و میدیا و گه‌شتوگوزار و پاشماوه دێرینه‌کانه له په‌رله‌مانی عێراقی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه موفید ئه‌مساڵ خۆی نه‌پاڵاوته‌وه بۆ ئه‌ندامێتی په‌رله‌مان.
مه‌وتنی دیدارێکی له‌گه‌ڵ موفید ئه‌لجه‌زائیری سازکرد له به‌غدا.
مه‌وتنی: بۆچی بۆ خولی په‌رله‌مانی داهاتوو خۆتان نه‌پاڵاوت؟
موفید ئه‌لجه‌زائیری: من ئێستا ته‌مه‌نم 71 ساڵه و له‌و بڕوایه‌دام نه‌توانم به‌رپرسیارێتیه‌کانم به‌شێوه‌یه‌کی نمونه‌یی ئه‌نجام بده‌م. کۆمه‌ڵگاکه‌مان به‌م ئه‌زمونی نوێیه‌ی په‌رله‌مان رانه‌هاتووه. له‌به‌رئه‌وه به‌بۆچوونی من ئه‌ندامی په‌رله‌مان پێویستی به توانای جه‌سته‌یی و فیکری زیاد له‌پێویسته و وزه‌یه‌کی زیاتری ده‌وێت، ئه‌مه و هه‌بوونی توانایه‌کی ئه‌وتۆ که بیکات به ئه‌ندامێکی کاریگه‌ر. من ئێستا وا هه‌ست ده‌که‌م له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا هه‌ندێك له‌و وزه‌یه‌م له‌ده‌ستداوه. هه‌رچۆنێك بێت، بڕیارمداوه ئه‌زمون و پسپۆریم بخه‌مه خزمه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتوو.
مه‌وتنی: په‌رله‌مانی عێراق چی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی کاریگه‌ر بێت؟
موفید ئه‌لجه‌زائیری: هه‌موو شتێکی نوقسانه. نه‌ریتی ئه‌م په‌رله‌مانه جیاوازه له په‌رله‌مانی پێشوو. په‌رله‌مانی رژێمی پێشووی عێراق له فه‌رمانگه‌یه‌کی حکومی زیاتر هیچی تر نه‌بوو. ئێمه پێویستمان به هێنانه‌کایه‌ی نه‌ریتی په‌رله‌مانیه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێت له سفره‌وه ده‌ست پێبکه‌ین و که‌سێك نیه له ئێمه ئه‌زمونی په‌رله‌ما‌نتارێتی پێشتری هه‌بووبێت.
ده‌کرێت په‌یوه‌ندی نێوان په‌رله‌مان و حکومه‌ت یه‌کێك بێت له هۆیه هه‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی شکستهێنان. له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا جگه له ململانێ، هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی هاوکاری له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته‌کانی یاسادانان و جێبه‌جێکردندا نه‌بووه. ئه‌م ململانێیانه‌ش له‌کاتی ده‌نگدان له‌سه‌ر لیسته‌کان به‌روونی ده‌بینرا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌نگدانه‌که په‌یوه‌ندی به میزاجی ئه‌ندامه‌کانه‌وه هه‌بوو. ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌که‌ین که هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی رابردوو له بارودۆخێکی سه‌ختدا ئه‌نجامدرا، ئه‌وه بوو سیستمی هه‌ڵبژاردنه‌که داخراو بوو و سه‌رۆکی لیسته‌کان باشترینی ئه‌و که‌سانه‌یان هه‌ڵنه‌بژارد که هه‌یانبوو.
مه‌وتنی: ئایا پێشبینی ئه‌وه ده‌که‌ن دابه‌شکردنی کورسیه‌کانی وه‌زاره‌ته‌کان له خولی داهاتووی په‌رله‌ماندا به سیستمی رێژه‌یی بێت؟
موفید ئه‌لجه‌زائیری: سیستمی رێژه‌یی له زۆربه‌ی وڵاته ئه‌وروپیه‌کاندا په‌یڕه‌وده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌م سیستمه رێژه‌ییه له ئاستی حیزب‌دا ده‌بێت کاتێك تاکه حیزبێك نابێت زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست بهێنێت. له‌م حاڵه‌ته‌دا، ناچارده‌بن چه‌ند لیستێك به‌یه‌که‌وه حکومه‌تێکی هاوپه‌یمانی پێکبهێنن به‌مه‌به‌ستی دروستکردنی کابینه‌ی حکومه‌تی نوێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌وڵاتی ئێمه رویدا په‌یره‌وکردنی سیستمی رێژه‌یی له‌سه‌ر بنه‌مای تایه‌فه‌گه‌ری و نه‌ته‌وه‌یی بوو، که ده‌بوایه وانه‌بێت و ئه‌م یان ئه‌و وه‌زاره‌ته له‌سه‌ر بنه‌مای تایه‌فه‌گه‌ری و ڕه‌گه‌زی به‌و سیستمی رێژه‌ییه نه‌درێت.
من پێشبینی ئه‌وه ده‌که‌م ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو هه‌نگاوێك به‌ره‌و پێشمان به‌رێت، به‌ڵام پێشبینی ئه‌وه ناکه‌م گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی روبدات.
مه‌وتنی: پلانتان بۆ داهاتوو چییه؟
موفید ئه‌لجه‌زائیری: من ئێستا سه‌رقاڵی کاراکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی پشتگیری رۆشنبیریم که خۆم سه‌رۆکایه‌تی ده‌که‌م. ده‌شێت ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه رۆلی کۆمه‌ڵگا له بواری رۆشنبیری‌دا کاراتر بکات. وا هه‌ست ده‌که‌م قه‌واره سیاسیه‌کانمان و حکومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌که‌کان گرنگی ته‌واو ناده‌ن به لایه‌نی رۆشنبیری. ئه‌مه‌ش به‌و بودجه که‌مه‌دا ده‌رده‌که‌وێت که بۆ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ته‌رخانکراوه، هه‌روه‌ها به به‌رچاوگرتنی ئه‌و راستیه‌ی که ده‌زگا رۆشنبیریه هه‌ڵوه‌شاوه‌کان وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه، بۆ نمونه شانۆی ئه‌لڕه‌شید. که‌می بڕی ئه‌و کۆمه‌کانه‌ی بۆ پرۆژه رۆشنبیریه‌کان ته‌رخان ده‌کرێن به‌ڵگه‌یه‌کی تره له‌م باره‌یه‌وه. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر که‌سێك کتێبێكی هه‌بێت ناتوانێت به چاپی بگه‌یه‌نێت.
دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر، کۆمه‌ڵه‌که‌مان ئاهه‌نگێک رێزلێنانی گێڕا بۆ هه‌ندێك له‌و به‌هره‌مه‌نده عێراقیانه‌ی که له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ته‌نها به هه‌وڵی خۆیان توانیان خه‌ڵاته عه‌ره‌بی و جیهانیه‌کانیان به‌ده‌ست بێنن. زیاتر له 40 که‌س له‌و به‌هره‌مه‌ندانه ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌که بوون. من پێشبینی ئه‌وه ده‌که‌م ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌هره‌مه‌ندانه به‌پێی پێویست پشتگیری بکرێن، ئه‌وا ژماره‌یان دوو هێنده زیاد ده‌کات.
وێنه: [زیکرا ته‌وفیق] موفید ئه‌لجه‌زائیری له پۆستی په‌رله‌مانتاری خانه‌نشین ده‌کرێت به‌ڵام له بواری رۆشنبیری و سیاسه‌تدا به چالاکی ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه













سه‌رنجی خوێنه‌ران