
[محه‌مه‌د ئه‌لقه‌یسی] هێزه‌کانی عێراق ئۆتۆمبیل راده‌گرن له خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی سنوریی ترێبیل.
محه‌مه‌د ئه‌لقه‌یسی له ئه‌نبار – 16/3/2010
بۆ سایتی مه‌وتنی
حکومه‌ت شه‌ممه (13 ئازار) رایگه‌یاند هێزه‌کانی عێراق به‌رپرسیارێتی خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی سنوریی ترێبیلیان گرته ئه‌ستۆ وه‌ک به‌شێک له رێککه‌وتننامه‌ی ئاسایش له نێوان عێراق و واشنتۆن.
خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی ترێبیل یه‌کێكه له گرنگترین خاڵه سنورییه‌کانی عێراق.
له رێوره‌سمێکدا که ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسان ئاماده‌ی بوون، وه‌ک سه‌میر حه‌داد، نوێنه‌ری حکومه‌تی عیراق، مولازمی یه‌که‌م له سوپای ئه‌مریکی جۆزیف سیمۆنس، و به‌رپرسانی ناوخۆیی ئه‌نبار، به‌رپرسیارێتی ئه‌و خاڵی په‌ڕینه‌وه‌یه به فه‌رمی راده‌ستی هێزه‌کانی عێراق کرا.
حکومه‌تی عێراق لێدوانێکی بڵاوکرده‌وه که تێیدا هاتووه هێزه‌کانی عێراق "پێنجشه‌ممه به‌رپرسیاریتی په‌ڕینه‌وه‌ی ترێبلیان له‌سه‌ر سنوری عێراق-ئوردن گرته ده‌ست، که خاڵێکی گرنگی په‌یوه‌ندییه له‌گه‌ڵ وڵاتان - به تایبه‌تی ئوردن - و بۆ هاتوچۆی شتومه‌ک و خه‌ڵک."
له لێدوانه‌که‌دا هاتووه "به‌رپرسیارێتی خاڵی په‌رینه‌وه‌ی سنور له خۆرئاوای عیراق دراوه‌ته ده‌ست حکومه‌تی عێراق پاش ئه‌وه‌ی ئاسایش له ناوچه‌که سه‌قامگیر بوو، و له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌زمون و گه‌شه‌یه‌ی تواناکانی هێزه‌کانی عێراق به‌خۆیانه‌وه بینیوه."
هه‌روه‌ها له لێدوانه‌که ده‌ڵێت که "به گوێره‌ی رێککه‌وتننامه‌ی ئاسایشی نێوان ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان و عێراق، و له چوارچێوه‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان له باره‌گا و ده‌ستگاکانی عێراق، کۆنترۆڵ و به‌رپرسیارێتی ئه‌م باره‌گا و ده‌ستگایانه یان راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری عێراقی ده‌کرێن یان له چه‌ک خاڵی کراون و داده‌خرێن."
ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانیش لێدوانێکی بڵاوکرده‌وه له‌سه‌ر زار‌ی سه‌میر حه‌داد، که ده‌ڵێت "راده‌ستکردنه‌که، که رێکه‌وته له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کان، به‌ڵگه‌یه‌کی تره بۆ ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه‌ی خه‌ڵکی عێراق هه‌موو رۆژێك به‌ده‌ستی ده‌هێنن."
حه‌داد هه‌روه‌ها وتی "ترێبیل دوایین بنکه‌یه له لایه‌ن هێزه‌کانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانه‌وه بدرێته ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له پارێزگای ئه‌نبار. بنکه‌که‌یان له کامپی ته‌قه‌دوم له 15 ی کانونی دووه‌مدا راده‌ست کرد، له‌گه‌ڵ بنکه‌کانی تری نزیک قائیم، حه‌دیسه، فه‌لوجه، ئه‌لوه‌لید، و چه‌ندین کامپی تر و شوێنی بچوک له ناوچه‌ی جۆراوجۆری ئه‌نبار."
جێگری پارێزگای ئه‌بار حیکمه‌ت زه‌یدان وتی، "راده‌ستکردنی به‌رپرسیارێتی ئیداره‌ی ترێبیل دوای ئه‌وه هات که دڵنیا بوون له شایسته‌یی هیزه‌کانی عێراق و توانایان له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسیارێتیه‌کانی ئاسایشی وڵاته‌که."
حیکمه‌ت وتی "هێزه‌کانی عێراق ئه‌مرۆ له ئاستێکی به‌رزی پیشه‌ییدان. راده‌ستکردنی دوایین بنکه له خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی ترێبیل له لایه‌ن هیزه‌کانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانه‌وه مایه‌ی شانازییه بۆ ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه‌ی حکومه‌ت به‌خۆیه‌وه بینیوه."
له هه‌واڵێکی تری ئاسایش‌دا، لیوا روکن به‌هاء ئه‌لقه‌یسی سه‌رۆکی پۆلیسی ئه‌نبار دابه‌زینێکی به‌رچاوی له ئاستی توانای ئه‌لقاعیده‌ی راگه‌یاند له ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستیی گه‌وره له عێراق.
لیوا روکن به‌هاء وتی "ئه‌و زانيارییانه‌ی له‌به‌رده‌ستی پۆلیسی عێراق و ئاژانسه‌کانی هه‌واڵگریین جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه که قاعیده توانای نه‌ماوه هێرشی گه‌وره ئه‌نجام بدات. ئه‌مهش له‌به‌ر گورزی ده‌ستپێشخه‌ریی هێزه‌کانی عێراق که له رێکخراوه‌که‌ی وه‌شاندوه له سێ مانگی رابردوودا."
هه‌روه‌ها وتی "به پێچه‌وانه‌ی جارانه‌وه، ئێستا ته‌قه‌مه‌نی ده‌گمه‌نن و ده‌ست قاعیده ناکه‌وێت. له ئێستادا، ئه‌ندامانی ئه‌و رێکخراوه بۆ به‌دیلی ته‌قینه‌وه ده‌گه‌ڕێن. به هه‌رحاڵ، له‌مه‌شدا شکست ده‌هێنن، به تایبه‌تی چونکه عێراقیه‌کان هیچ پشتگیری‌یان ناکه‌ن."
وێنه: [محه‌مه‌د ئه‌لقه‌یسی] هێزه‌کانی عێراق ئۆتۆمبیل راده‌گرن له خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی سنوریی ترێبیل.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران