
[ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] سه‌ربازانی عێراق زیانه‌کانی ئۆتۆمبیله مینڕێژکراوه‌که هه‌ڵده‌سه‌نگێنن.
عه‌لی ئه‌لجبوری له ئه‌نبار – 16/3/2010
بۆ سایتی مه‌وتنی
هه‌شت عێراقی کوژران و 14 ی تر بریندار بوون سه‌رله‌به‌یانی دووشه‌ممه (15 ئازار) له هێرشێکی خۆکوژی‌دا بۆ سه‌ر دوڕیانێکی قه‌ره‌باڵغ له فه‌لوجه.
رائید حه‌مید ئه‌لجه‌میلی، به‌ڕێوه‌به‌ری بنکه‌ی پۆلیسی فه‌لوجه، وتی ئێسپیرۆیه‌کی سپی که خۆکوژێک لێی ده‌خوڕی له دوڕیانی فولکه‌ی ئوردندا ته‌قیه‌وه کاتێک هاوڵاتیان به‌ره‌و کار و قوتابخانه ده‌ڕۆیشتن.
جه‌میل وتی "هه‌شت هاوڵاتی سڤیل، له‌نێویاندا دایکێک به خۆی و کوڕ و کچه منداڵه‌که‌یه‌وه که ده‌یبردن بۆ قوتابخانه، له هێرشه‌که‌دا کوژران."
پۆلیسی عێراقی ته‌رمی خۆکوژه‌که‌ی له دووری 20 مه‌تر له شوێنی هێرشه‌که دۆزییه‌وه. برینداره‌کان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه سه‌ره‌کییه‌که‌ی شاره‌که کران.
فه‌یسه‌ل کامیل، 30 ساڵ، شایه‌تحاڵ و خاوه‌نی سه‌مونخانه‌یه‌ک له نزیک شوێنی ته‌قینه‌وه‌که، باسی هێرشه‌که‌ی کرد.
"ئۆتۆمبیله‌که زۆر به خاوی ده‌ڕۆشت، ئه‌گه‌رچی ئۆتۆمبیله‌کانی پشته‌وه‌ی هۆشدارییان به شۆفێره‌که ده‌دا. له ناکاو، توانی بگاته ناوه‌ندی هاوڵاتییه‌کان و ئۆتۆمبیله‌که بته‌قێنێته‌وه. ئاگر و ته‌پوتۆز تێکه‌ڵاو بوو به قیژه‌ی قوربانییه‌کان، و فریا نه‌که‌وتین هه‌موویان رزگار بکه‌ین."
تۆفیق سابیر، خاوه‌نی نوسینگه‌ی پاره گۆڕینه‌وه چه‌ند مه‌ترێک دوور له شوێنی ته‌قینه‌وه‌که، وتی "سه‌ره‌ڕای ته‌قینه‌وه تۆقێنه‌ره‌که و ده‌نگه‌که‌ی که په‌نجه‌ره‌کانی به‌سه‌رماندا ورد و خاش کرد، ئێمه رامان کرد بۆ ده‌ره‌وه بۆ رزگاکردنی هه‌ر که‌سێک بتوانین فریای بکه‌وین."
تۆفیق وتی "کاتێک گه‌یشتمه شوێنه‌که، وامزانی بوومه‌له‌رزه له‌و شوێنه‌ی داوه."
موقه‌ده‌م عه‌زیز ئه‌لدلێمی، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی پۆلیسی فه‌لوجه، وتی ته‌قینه‌وه‌که 17 ئۆتۆمبیلی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی تێک داوه و بۆته مایه‌ی زیانی ماددی له بینا و دوکانه نزیکه‌کان.
عه‌زیز وتی "هیج کارمه‌ندێکی هێزه‌کانی ئاسایش له ته‌قینه‌وه‌که‌دا نه‌کوژران. هه‌موو خه‌ڵکه په‌لاماردراوه‌که سڤیل و بێ‌تاوان بوون. هێرشه‌که ره‌نگدانه‌وه‌ی شه‌ڕانگێزی و تاوانکاریی پێکهاته گڵاوه‌کانی تیرۆریستانه. ئێستا له‌و شوێنانه په‌لاماری هاوڵاتی سڤیل ده‌ده‌ن که هیچ هێزێکی عێراقی لێ نییه. ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌که له‌سه‌ر شکست و به‌د ره‌وشتییان."
عه‌زیز په‌یمانیدا ده‌ستگیریان بکات "به زووترین کات و راده‌ستی دادی عێراقییان بکات بۆ ئه‌وه‌ی سزای خۆیان وه‌ربگرن."
هاوکات، له نه‌خۆشخانه‌ی فه‌لوجه، ئه‌حمه‌د ئه‌لفه‌لاحی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی فه‌لوجه، وتی حاڵه‌تی ئاماده‌باشی بۆ ستافی پزیشکی له شاره‌که راگه‌یه‌ندراوه، و ژماره‌یه‌ک دکتۆر هه‌ر زوو له پشووه‌کانیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ رزگاکردنی برینداره‌کان.
ناوبراو هه‌روه‌ها وتی "به لای که‌مه‌وه شه‌ش که‌س باری ته‌ندروستییان سه‌خته. دکتۆره‌کان باشترین هه‌وڵی خۆیان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له قۆناغی شلۆقی ده‌رباز ببن."
له روداوی تری ئاسایش‌دا، سه‌رۆکی پۆلیسی ئه‌نبار فه‌ریقی یه‌که‌م به‌هاء ئه‌لقه‌یسی دووشه‌ممه وتی هێزه‌کانی عێراق هێرشێکی تیرۆریستییان پووچه‌ڵ کرده‌وه و چوار تیرۆریستیان ده‌ستگیرکرد.
به‌هاء وتی "هێزه‌کانی پۆلیس چوار تیرۆریستیان له خۆرهه‌ڵاتی فه‌لوجه ده‌ستگیر کرد له به‌یانییه‌کی زوودا له‌کاتێکدا که خه‌ریکی چاندنی ته‌قه‌مه‌نی بوون له قه‌راغ شه‌قامه‌کانی به‌ره‌و ناوه‌ڕاستی شار."
فه‌ریقی یه‌که‌م به‌هاء وتی "ده‌ستگیرکراوه‌کان دانیان ناوه به پلاندانان بۆ په‌لاماردانی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی ئاهه‌نگی سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژاردن ده‌گێڕن. هه‌وڵ ده‌ده‌ن سزای عێراقییه‌کان بده‌ن چونکه گوێیان له هه‌ڕه‌شه‌کانی قاعیده نه‌گرتووه که داوای لێده‌کردن به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردن نه‌که‌ن."
فه‌ریقی یه‌که‌م به‌هاء سه‌رکۆنه‌ی هێرشه خۆکوژییه‌که‌ی فه‌لوجه‌ی کرد و وتی "ئه‌وه کارێکی زۆر ترسنۆکانه‌یه و هێرشێکی سووکه له دژی خه‌ڵی بێ تاوان، به منداڵانیشه‌وه. ئێمه چاومان له تیرۆر غافڵ ناکه‌ین، و په‌یمان ده‌ده‌ین به هه‌مووان که پۆلیس ئه‌و تیرۆریستانه ده‌ستگیر ده‌کات پێس ئه‌وه‌ی خوێنی خه‌ڵكه بێ تاوانه‌که وشک ببێته‌وه."
وێنه: [ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] سه‌ربازانی عێراق زیانه‌کانی ئۆتۆمبیله مینڕێژکراوه‌که هه‌ڵده‌سه‌نگێنن.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران