
[عیسام ئه‌لسودانی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] به‌رپرسانی نه‌وتی عێراق وتیان وه‌به‌رهێنان له گه‌شه‌پێدانی کێڵگه نه‌وته‌کان ده‌بێته مایه‌ی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و دروستکردنی هه‌لی کار.
خالید ئه‌لتائی له به‌غدا –17/3/ 10
بۆ سایتی مه‌وتنی
حکومه‌تی عێراق رێنمایی داوه به‌و بیانیانه‌ی گرێبه‌سته‌کانیان بۆ ده‌رچووه ده‌ست بکه‌ن به په‌ره‌پێدانی کێڵگه نه‌وتیه‌کانی وڵاته‌که.
عه‌لی حسین بالۆ، سه‌رۆکی لیژنه‌ی نه‌وت و گاز و سه‌رچاوه سروشتییه‌کان له په‌رله‌مانی عێراق، وتی حکومه‌تی عێراق و کۆمپانیاکانی وه‌به‌رهێنان لیژنه‌ی هاوبه‌شیان پێک هێناوه بۆ زامنکردنی سه‌رکه‌وتنی کاره‌که.
بالۆ وتی "ئه‌و کۆمپانیا پێشه‌نگانه‌ی نه‌وت که گرێبه‌سته‌کانی نه‌وتیان برده‌وه تامه‌زرۆن بۆ ده‌ستکردن به کاری په‌ره‌پێدان."
ناوبراو پێشبینی ده‌کات کاری په‌ره‌پێدان له رومه‌یله و زوبێر ده‌ست پێبکه‌ن، که دوو کێڵگه‌ی نه‌وتی گه‌وره‌ن و له یه‌که‌م خولی مۆڵه‌تداندا گرێبه‌ستیان بۆ ده‌رچوو.
له نیوه‌ی دووه‌می ساڵی پاردا، عێراق چه‌ند گرێبه‌ستێکی خزمه‌تگوزاری و گه‌شه‌پێدانی له‌گه‌ل کۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تیدا ئیمزاکرد بۆ گه‌شه‌پێدانی هه‌ندێك له کێڵگه نه‌وتیه‌کانی. به گوێره‌ی مه‌رجه‌کانی رێککه‌وتننامه‌کان، کۆمپانیاکان به ریژه‌یه‌کی چه‌سپاو قازانج ده‌که‌ن له به‌رامبه‌ر هه‌ر به‌رمیلێک له‌سه‌ر رێژه‌ی ئێستای به‌رهه‌مهێناوه به‌رهه‌می بهێنن، کاتێك کێڵگه نه‌وتیه‌کان ده‌دۆزرێنه‌وه و گه‌شه‌یان پێده‌درێت.
به‌رپرسانی عێراق هیوادارن به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به لای که‌مه‌وه رۆژی 11 ملیۆن به‌رمیل بێت له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی داهاتوودا. دوای ئه‌وه، به‌رپرسان هیوادارن ئاستی به‌رهه‌مهێنان بۆ 12 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێکدا به‌رز بکه‌نه‌وه به گه‌شه‌پێدانی کێڵگه‌ی تر له لایه‌ن کۆمپانیای عێراقییه‌وه.
عه‌بدولهادی ئه‌لحه‌سه‌نی، جێگری سه‌رۆکی لیژنه‌ی نه‌وت و گاز و سه‌رچاوه سروشتییه‌کان وتی "به گوێره‌ی مه‌رجه‌کانی گرێبه‌سته‌کان، سزای دارایی گه‌وره هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی له ماوه‌ی شه‌ش مانگ له دوای رۆژی دوایین ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر مۆڵه‌ته‌کانی وه‌به‌رهێنان له که‌رتی نه‌وتدا ده‌ست نه‌که‌ن به کار."
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق حاسم جیهاد وتی "ئه‌م وه‌به‌رهێنانه ده‌توانێت داهاتی دارایی گه‌وره دروست بکات بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت و رۆڵی ده‌بێت له داپۆشینی تێچوونی پرۆژه خزمه‌تگوزاریه مه‌زنه‌کان له وڵات. هه‌روه‌ها رێخۆش ده‌که‌ن بۆ کۆتایی هێنان به په‌تای بێ‌کاری."
هه‌روه‌ها وتی له رێی کۆششه‌کانی وه‌زاره‌ته‌که‌وه، هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ 2.069 به‌رمیل نه‌وت له رۆژێکدا زیادی کرد له مانگی شوباتی پێشوودا - ئاستێک که له 1990 ه‌وه نه‌هاتۆته دی.
عاسم هه‌روه‌ها وتی "ئه‌مه هه‌نگاوێکی گرنگه له جێبه‌جێکردنی پلانه‌کانی به‌رزکردنه‌وه‌ی داهات له فرۆشتنی نه‌وت."
ئێستا نرخی به‌رمیلێک نه‌وتی خاو له نێوان 75 تا 80 دۆلاره، که سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌رچاو پاره بۆ پرۆژه‌کانی گه‌شه‌سه‌ندن دابین ده‌کات.
پسپۆڕانی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و عیراقی هۆشدارییان دا له‌وه‌ی زیاترکردنی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی عێراق ره‌نگه ببێته مایه‌ی دابه‌زاندنی به‌رچاوی نرخی نه‌وت کاتێک نه‌وتی عێراق ده‌رژێته بازاڕه‌کانه‌وه.
به‌ڵام پسپۆڕانی عێراقی ده‌ڵێن ئه‌م نیگه‌رانییانه پێشوه‌ختن.
عه‌لی وتی "هیچ شتیک نابێته مایه‌ی وریایی یان ترس له ئێستادا. ئێمه لێره باسی شه‌ش یان حه‌وت ساڵی داهاتوو ده‌که‌ین، و هیج که‌سێک ناتوانێت مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه بکات چی رووده‌دات له بازاڕی جیهانیدا له‌و ماوه‌یه‌دا و ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی ره‌نگه رووبده‌ن."
رێکخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌ی نه‌وت (ئۆپیک) سه‌قفی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی عێراقی له رۆژێکدا به 3.4 ملیۆن به‌رمیل داناوه.
زیا ئه‌لبه‌که، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی رێکخراوی فرۆشتنی نه‌وتی ده‌وڵه‌ت، وتی "پێویسته ئۆپێک ره‌چاوی گه‌ڕانه‌وه‌ی عێراق به توانایه‌کی گه‌وره‌تری به‌رهه‌مهێنانه‌وه له جاران بکات. له‌کاتیکدا پێشبینیکردنی زیاترکردنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق پێشوه‌خته.'
پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق نیازی خۆی راگه‌یاند بۆ ده‌ستپێکردنی دروستکردنی سه‌کۆی سه‌ر ئاو له باشوری عێراق بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ئێستا عێراق دوو به‌نده‌ری گرنگی هه‌یه بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وت له رێی که‌نداوه‌وه - ئه‌لعه‌مییه و به‌سره. دوو به‌نده‌ره‌که چاک ده‌کرێنه‌وه و ئاوه‌دان ده‌کرێنه‌وه دوای ئه‌وه‌ی سه‌کۆ نوێیه‌کان بنیات ده‌نرێن.سه‌کۆکان له‌ئێستادا ناتوانرێت نۆژه‌نبکرێنه‌وه، چونکه هیچ ده‌روازه‌یه‌کی جێگره‌وه نییه بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وت.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق حسێن ئه‌لشه‌هرستانی وتی، "بنیاتنانی سه‌کۆکان له قووڵایی که‌نداودا ده‌بێته مایه‌ی به‌رزکردنه‌وه‌ی توانای وڵات بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وت له باشوره‌وه بۆ 2 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له رۆژێکدا له ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتوودا."
وێنه: [عیسام ئه‌لسودانی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] به‌رپرسانی نه‌وتی عێراق وتیان وه‌به‌رهێنان له په‌ره‌پێدانی کێڵگه نه‌وتیه‌کان ده‌بێته مایه‌ی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و دروستکردنی هه‌لی کار.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران