
[ناسر ئه‌لعه‌باسی] پێشانگاکانی کتێب له نه‌جه‌ف کتێبی ئایینی، زانستی، ئه‌ده‌ب، و سیاسی به‌رچاو ده‌خه‌ن، له‌گه‌ڵ کتێبی منداڵانیش.
ناسر ئه‌لعه‌باسی له نه‌جه‌ف – 17/3/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
سێیه‌م پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی کتێب له نه‌جه‌ف هه‌ینی (12 ی ئازار) ده‌ستی پێ‌کرد به به‌شداری چاپخانه‌ی ناوخۆیی، عه‌ره‌بی، و نێوده‌وڵه‌تی. پێشانگاکه به‌شێکه له ئاماده‌کارییه‌کانی نه‌جه‌ف بۆ گێڕانی رۆڵی خۆی وه‌ك "پایته‌ختی رۆشنبیریی ئیسلامی" له 2010 دا.
رێکخراوی ئیسلامی بۆ په‌روه‌رده، زانستی، و فه‌رهه‌نگی له تشرینی یه‌که‌می رابردوودا شاری نه‌جه‌فی هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌و رۆڵه.
پێشانگاکه بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بیت و تێیدا هه‌زاران کتێب و بڵاوکراوه له‌سه‌ر بابه‌تی جۆراوجۆر پێشکه‌ش ده‌کرێت، وه‌ك ئایین، زانست، رۆشنبیری، و سیاسه‌ت. هه‌روه‌ها کتیبی منداڵانیش له‌خۆ ده‌گرێت.
ئه‌حمه‌د ئه‌لعه‌زیرجاوی، سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگاکه، وتی "شه‌ست و پێنج چاپخانه له وڵاتانی جۆراوجۆره، وه‌ك به‌ریتانیا، سوریا، میسر، و لوبنان به‌شدارییان له‌م پێشانگا نێوده‌وڵه‌تییه‌دا کردووه. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای خانه‌ی بلاوکردنه‌وه‌ی ناوخۆیی و دامه‌زراوه‌کان، وه‌ك ده‌ستگا رۆشنبیرییه‌کانی کوردستانی عێراق."
وه‌زیری رۆشنبیریی عێراق ماهیر ئه‌لحه‌دیسی، جیگری وه‌زیری رۆشنبیری جابر ئه‌لجابری، و چه‌ندین که‌سایه‌تی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی عێراقی به‌شدارییان له بۆنه‌که‌دا کرد.
له ئاهه‌نگی کردنه‌وه‌که‌دا، ئه‌لحه‌دیسی وتی، "نه‌جه‌ف یه‌کێک بووه و ئێستاش یه‌کێکه له بنکه‌کانی رۆشنبیری له عێراقدا."
هه‌روه‌ها وتی پێگه‌ی نه‌جه‌ف وه‌ك پایته‌ختی رۆشنبیری ئیسلامی "به‌ڵگه‌یه‌که له پێگه‌ی مه‌زنی عێراق له جیهانی ئیسلامی و رۆڵی له به‌شدارییه‌کی مرۆیی ده‌وڵه‌مه‌ند له رۆشنبیری جیهان."
پێشانگایه‌کی تری کتێب یه‌کشه‌ممه (15 ئازار) له زانکۆی کوفه له نه‌جه‌ف سازکرا به هاوکاری دامه‌زراوه‌ی ئه‌لمه‌دا بۆ فه‌رهه‌نگ و میدیا.
عه‌لی ئه‌لره‌واف، به‌رپرسی راگه‌یاندن له زانکۆی کوفه، وتی "پێشانگاکه وه‌ك ئاماده‌کارییه‌ک دێت بۆ ئاهه‌نگگێڕانی نه‌جه‌ف به‌وه‌ی بووه به پایته‌ختی رۆشنبیریی ئیسلامی له 2012."
پێشانگاکه یه‌ک هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌شێکه له هه‌فته‌یه‌کی رۆشنبیریی هه‌مه‌لایه‌ن له زانکۆ، که بۆنه‌ی ئه‌ده‌بی، رۆشنبیری، و هونه‌ری له‌خۆ ده‌گرێت.
هه‌ره گه‌وره‌ترین بۆنه‌کان بریتییه له پێشانگای ته‌ندروستی که له لایه‌ن کۆلیژی ده‌رمانسازییه‌وه ساز ده‌کرێت، پێشانگایه‌ک بۆ تیشک خستنه سه‌ر ده‌ستکه‌وته‌کانی زانکۆی کوفه، پیشانگایه‌کی هونه‌ره جوانه‌کان، و پێشانگایه‌کی که‌له‌پوور و فیستڤاڵی شیعر.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، قوتابیانی به‌شی په‌روه‌رده‌ی هونه‌ری له کۆلیژی په‌روه‌رده شانۆگه‌رییه‌کیان پێشکه‌ش کرد که باس له‌وه ده‌کات که چۆن عێراقیه‌کان به‌ره‌نگاری تیرۆر بوونه‌وه و ده‌ستیان کرد به بنیاتنان و ئاوه‌دانکردنه‌وه.
عه‌لی که‌ریم، نوسه‌ر، وتی "سازکردنی ئه‌م پێشانگایانه به‌م شێوه چڕوپڕه مێژوویه‌کی سه‌دان ساڵه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ چالاکییه فه‌رهه‌نگی، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیرییه‌کان بۆ شاری نه‌جه‌ف."
عه‌لی وتی، "کتێبخانه‌کان چیتر سنوردار نین بۆ کتێبی ئایینی، وه‌ک له ماوه‌ی سی ساڵی رابردوودا بارودۆخه سیاسییه‌که ئه‌وه‌ی دروست کردبوو. ئێستا، هه‌موو کتێبه عه‌ره‌بی و وه‌رگێڕاوه‌کانی تێدایه و له سه‌رچاوه و بنکه‌ی وه‌شاندنی جۆراوجۆره‌وه‌ن. ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌چن بۆ کتیبخانه‌کان له هه‌موو جۆره چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌مه‌ن و ره‌گه‌زێکن."
پێشانگاکانی کتێب له نه‌جه‌ف نرخی کتێبه‌کانیان دابه‌زاندووه بۆ هاندانی هاوڵاتیان بۆ خوێندنه‌وه‌ی کتێب له سه‌رده‌می میدیای ئه‌لیکترۆنی، ئینته‌رنێت و سه‌ته‌لایتدا.
محه‌مه‌د ئه‌لفه‌تلاوی، که ئاماده‌ی پێشانگاکه بوو، وتی "هیوادارین ئه‌م پێشانگایانه په‌نجه‌ره‌یه‌کی نوێ بکه‌نه‌وه به رووی گه‌یاندندا له نێوان عێراق و وڵاتانی جیهاندا به شێوه‌یه‌ک که چالاکییه فه‌رهه‌نگی و مرۆییه‌کان له وڵاته‌که‌مان ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ن، که هه‌وڵ ده‌دات بۆ کرانه‌وه به رووی جیهاندا دوای ساڵانێکی زۆر له دابڕان."
وێنه: [ناسر ئه‌لعه‌باسی] پێشانگاکانی کتێب له نه‌جه‌ف کتێبی ئایینی، زانستی، ئه‌ده‌ب، و سیاسی به‌رچاو ده‌خه‌ن، له‌گه‌ڵ کتێبی مندالانیش.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه













سه‌رنجی خوێنه‌ران