
[عه‌لی ئه‌لسه‌عدی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] پاش ده‌یان ساڵ داخران، خوێندنگا مه‌سیحیه‌کان جارێکی تر ده‌رگاکانیان ده‌خه‌نه‌وه سه‌رپشت.
عه‌لی ئه‌لجبوری له به‌غدا – 17/3/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
پار‌ێزگاری به‌غدا سه‌ڵاح عه‌بدولره‌زاق رایگه‌یاند که حکومه‌تی ناوخۆ جارێکی تر ئه‌و خوێندنگا یه‌سوعیانه ده‌کاته‌وه که له‌سه‌رده‌می گرتنه ده‌سه‌ڵاتی حیزبی به‌عسه‌وه بۆ ده‌یان ساڵ ده‌بێت داخراون یا‌ن خۆماڵیکراون.
نوسینگه‌ی پار‌ێزگاری به‌غدا هه‌ینی (12 ئازار) به‌یاننامه‌یه‌کی ده‌کرد تێیدا ها‌تووه که "پارێزگای به‌غدا بڕیاریداوه خوێندنگا ئه‌هلیه مه‌سیحیه‌کان سه‌رله‌نوێ بکاته‌وه پاش ئه‌وه‌ی سه‌رده‌مانێك بوو له‌لایه‌ن رژێمی پێشووه‌وه بێ هیچ بنه‌مایه‌کی یاسایی ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرابوو یا‌ن داخرابوون".
به‌یاننامه‌که ئه‌وه‌شی ده‌رخست که حکومه‌تی ناوخۆ بڕی 400 ملیۆن دیناری عێراقی ته‌رخانکردووه به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنه‌وه و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی خوێندنگا مه‌سیحیه‌کان.
پێش ساڵی 1968، ژماره‌یه‌ك خوێندنگای یه‌سوعی له عێراقدا هه‌بوو، گرنگترینیان کۆلیژی به‌غداده که ساڵی 1929 له‌لایه‌ن چوار یه‌سوعی ئه‌مریکیه‌وه دامه‌زرا و زۆرێك له سیاسه‌تمه‌داره عێراقیه‌کان له‌و کۆلیژه خوێندنیان ته‌واوکردووه، له‌وانه ئه‌یاد عه‌لاوی و ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی، هه‌روه‌ها عادل عه‌بدول مه‌هدی و زۆری تریش.
به‌ڵام کاتێك حیزبی به‌عس ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، ئه‌و خوێندنگایانه یا‌ن داخران یاخود خۆماڵی کران و به‌و شێوه‌یه مۆرکی مه‌سیحیه‌تیان پێوه نه‌ما.
به‌یاننامه‌که‌ی پارێزگای به‌غدا وتیشی "به‌غداد خوازیاره مافه‌کانی سه‌رجه‌م هاوڵاتیان پارێزراو بێت و ئه‌وه‌ی لێیان زه‌وتکراوه بدرێته‌وه پێیان بێگوێدانه تایه‌فه و ره‌چه‌ڵه‌ك یا‌ن ناسنامه‌ی ئاینیان. عێراقی نوێ جێگه‌ی سه‌رجه‌م عێراقیه‌کانی تێدا ده‌بێته‌وه بێ جیاوازی بیروباوه‌ڕ یاخود ئاین. له‌به‌رئه‌وه هه‌موو که‌سێك مافی ژیان و پراکتیزه‌کردنی مافه‌کانی هه‌یه به‌سه‌ربه‌ستی".
عه‌باس ئه‌لزوبێدی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا وتی بڕیاره‌که‌ی پارێزگا پاش زنجیره کۆبونه‌وه و وتوێژێك هات سه‌باره‌ت به شێوازه‌کانی پاراستنی مافه‌کانی سه‌رجه‌م هاوڵاتیان.
چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ستیکرد به زیادکردنی وانه‌ی مه‌سیحی له خوێندنگاکانی سه‌رانسه‌ری عێراقدا، بۆ نمونه له خوێندنگا ناوه‌ندیه‌کانی دیجله و ئه‌لعه‌قیده و ئه‌لمه‌کاسب ئه‌لنه‌موزوجیه و ئه‌لمه‌عالی، هه‌روه‌ها ئه‌لئیبتیکار.
عه‌باس وتی "ئه‌م وانانه له‌سه‌رجه‌م خوێندنگاکانی ئه‌و ناوچانه‌دا ده‌خوێنرێت که زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی مه‌سیحین".
هه‌روه‌ها وتی "به‌غداد و سه‌رجه‌م پارێزگاکان چیتر تایبه‌ت نابن به گروپێکی دیاریکراوی دانیشتوان، به‌ڵکو بۆ هه‌مووانه به عه‌ره‌ب و کورد و مه‌سڵمان و مه‌سیحی و سابیئه‌وه".
کاردیناڵ عه‌مانوئێلی ده‌لی سێهه‌م، په‌تریارکی که‌نیسه‌ی کلدانی له بابل ستایشی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی کرد و به هه‌نگاوێکی "نایاب و به‌ر‌هه‌مدار" وه‌سفیکرد.
له‌په‌یامێکیدا بۆ سه‌ڵاح عه‌بدول ره‌زاق، عه‌مانوئێل ده‌لی وتی "ئێمه ستایشی ئه‌و هه‌وڵانه ده‌که‌ین و به‌رزیا‌ن ده‌نرخێنین که به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافی مه‌سیحیه‌کانی به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێن. هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌وڵانه‌ش که بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و یارمه‌تی یاسایی له‌م باره‌یه‌وه ده‌درێت".
حسێن جاف، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی توێژینه‌وه‌کان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراقی وتی "وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیاریداوه مه‌نهه‌جێکی په‌روه‌رده‌یی تایبه‌ت له سه‌رانسه‌ری عێراقدا بۆ خوێندنگا مه‌سیحیه‌کانی ئه‌و ناوچانه دابنێت که زۆربه‌ی دانیشتوانی مه‌سیحین".
جاف وتیشی "عێراق ته‌نها وڵاتی هه‌رێمه‌که‌یه که ئاینی مه‌سیحی به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی له خوێندنگاکانیدا ده‌وترێته‌وه. له‌وڵاتانی تری ناوچه‌که‌دا ته‌نها چه‌ند خوێندنگایه‌کی تایبه‌ت هه‌ن".
قه‌شه فارس سیتۆ له به‌غداد وتی "کردنه‌وه‌ی خوێندنگا مه‌سیحیه‌کان له عێراقدا ئاماژه‌ی باشتربوونی بارودۆخی ئه‌منیه و هه‌نگاوێکیشه بۆ ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی هاوبه‌ش که عێراق بکات به خاکێك خۆشه‌ویستی به‌سه‌ریدا زاڵ‌بێت".
قه‌شه فارس وتی "خوێندنگا مه‌سیحیه‌کان خوێندکارانی موسڵمانیش وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بواره زانستیه جۆراوجۆره‌کان بخوێنن و له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌نهه‌جێك وانه‌کان ده‌ڵێنه‌وه که له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه په‌سه‌ند کرابێت و به‌جۆرێکی ئه‌وتۆ بێت که هانی خۆشه‌ویستی و برایه‌تی و به‌یه‌که‌وه ژیانی ئاشتیخوازانه بدات".
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا هه‌نگاوی ناوه بۆ گێڕانه‌وه‌ی مافه زه‌وتکراوه‌کانی سه‌رجه‌م ئاینه‌کان.
ئه‌نجومه‌ن پارێزه‌رێکی دامه‌زراندبوو بۆ به‌رگریکردن له جوله‌که‌یه‌کی عێراقی که داوای یاسایی تۆمارکردبوو به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی خانوه‌که‌ی له مه‌یدانی ئه‌لته‌حریر له ناوجه‌رگه‌ی به‌غدا، که به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌زۆر لێی زه‌وتکرابوو. شایه‌نی باسه هاوڵاتیه جوله‌که‌که داواکه‌ی برده‌وه.
عه‌باس هه‌روه‌ها وتی "پارێزگا لایه‌نی پێشێلکار ئاگادار ده‌کاته‌وه که به‌زووترین کات خانووه‌که چۆڵبکات. ناسنامه‌ی هاوڵاتی بوونی عێراقی زۆر گرنگتره له تایه‌فه‌گه‌ری و بیروڕا. ئه‌مه‌یه عێراقی نوێ که باوه‌ڕمان پێیه‌تی".
وێنه: [عه‌لی ئه‌لسه‌عدی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] پاش ده‌یان ساڵ داخران، خوێندنگا مه‌سیحیه‌کان جارێکی تر ده‌رگاکانیان ده‌خه‌نه‌وه سه‌رپشت.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران