
[عه‌لی ئه‌لسه‌عدی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] سێشه‌ممه 16 ی ئازار: ژماردنی ده‌نگه‌کان له به‌غدا درێژه‌ی هه‌یه.
محه‌مه‌د ئه‌لقه‌یسی له به‌غدا -17/3/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن دووشه‌ممه (15 ی ئازار) ته‌واوکردنی 66% ی ئه‌نجامه به‌راییه‌کانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ی 7 ی ئازاری رایگه‌یاند.
وته‌بێژی فه‌رمی کۆمیسیۆن قاسم ئه‌لعبودی وتی، "شه‌ست و شه‌ش له‌سه‌دی ئه‌نجامه‌کانی راگه‌یاندراوه به شێوازی پیشاندانی ئه‌لیکترۆنی به شاشه‌ی گه‌وره له بنکه‌ی کۆمیسیۆن و هه‌موو که‌س ده‌توانێت سه‌یریان بکات."
قاسم وتی، "ئه‌نجامه‌کانی تر له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ته‌واو ده‌بێت به گه‌یشتنی ئه‌نجامه‌کانی ده‌نگدانی عێراقییه‌کانی هه‌نده‌ران له 12 وڵاته‌وه. ئه‌نجامه‌کانی هه‌شت وڵات گه‌یشتوونه‌ته به‌غدا، و 4 وڵاتی تر ماون.'
به‌رپرسان مه‌زه‌نده ده‌که‌ن 62.5% ی ده‌نگده‌رانی شایسته به‌شدارییان کردبێت، ئه‌م به‌شدارییه به‌رفراوانتره له رێژه‌ی به‌شداری له زۆر وڵاتی خۆرئاوا.
ئه‌نجامه‌کان ئه‌وه پیشان ده‌ده‌ن لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری ئه‌لمالکی سه‌رۆک وه‌زیران له حه‌وت پارێزگا له پێشه‌ویه، و لیستی ئه‌لعراقییه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوو ئه‌یاد عه‌للاوی له پێنج پارێزگا له پێشه‌وه‌یه. هاوپه‌یمانیتیی نیشتمانیی عیراقی له دوو پارێزگا، و هاوپه‌یمانێتی کوردستان له سێ پارێزگا – هه‌ولێر، دهۆک و سلێمانی.
حه‌مدیه حسێن، سه‌رۆکی به‌شی هه‌ڵبژارن له کۆمیسیۆن، وتی، "کۆمیسیۆنی باڵا پلان داده‌نێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌کان به زووترین کات. سه‌باره‌ت به دوایین ئه‌نجامه‌کانیش، پێویسته به گوێره‌ی ده‌ستوری عێراق دادگای فیدراڵی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدات."
حه‌مدیه وتی، "پیویسته هه‌موو لایه‌نه‌کان ئارام بن و کاتی پێویست به کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن بده‌ن ئه‌نجامه‌کان ساغ بکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پاکیی ده‌نگدانه‌که بپارێزێت."
حه‌مدیه، باسی ئه‌وه‌ی کرد کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن 1078 سکالای له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا پێگه‌یشتووه له‌سه‌ر ده‌نگدانی تایبه‌تی، ده‌نگدانی گشتی و ده‌نگدان له هه‌نده‌ران، که ده‌کاته نیوه‌ی ئه‌و سکاڵایانه‌ی له 2005 پێی گه‌یشت."
هه‌روه‌ها وتی، "کاری ئێمه روون و ئاشکرایه له‌به‌رچاوی هه‌مووان. ئێمه پێشوازی له هه‌ر که‌سایه‌تییه‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان یان نێوده‌وڵه‌تی ده‌که‌ین که بێت و سه‌یری چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌که بکات به هه‌موو شه‌فافییه‌ت و دیمۆکراتیه‌که‌وه."
ئه‌مه‌ی خواره‌وه بریتییه له ئه‌نجامه راگه‌یه‌ندراوه‌کان:
به‌غداد
ده‌نگی ژمێردراو: 60%
ئه‌نجامه به‌راییه‌کان؛ هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا (518,203)، ئه‌لعێراقییه (453,228)، هاوپه‌یمانێتی نیشتمانی (324,715).
بابل
ده‌نگی ژمێردراو 60%
ئه‌نجامه به‌راییه‌کان: هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا (133,155)، هاوپه‌یمانێتی نیشتمانیی عێراقی (104,791)، ئه‌لعراقییه (59,521).
که‌ربه‌لا
ده‌نگی ژمێردراو: 60%
ئه‌نجامه به‌راییه‌کان: هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا (100,442)، هاوپه‌یمانێتی نیشتمانیی عێراقی (45,928)، ئه‌لعێراقییه (20.472).
نه‌جه‌ف
ده‌نگی ژمێردراو: 63%
ئه‌نجامه به‌راییه‌کان: هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا (104,267)، هاوپه‌یمانێتی نیشتمانیی عێراق (90,914)، ئه‌لعێراقییه (17,494).
موسه‌ننا
ده‌نگی ژمێردراو: 75%
ئه‌نجامه به‌راییه‌کان: هاوپه‌یمانێتی ده‌وله‌تی یاسا (66,546)، ئه‌لعێراقییه (12,412)، هاوپه‌یمانێتی نیشتمانیی عێراقی (5,893).
واسیت
ده‌نگی ژمێردراو: 88%
ئه‌نجامه به‌راییه‌کان: هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا (133,155)، هاوپه‌یمانێتی نیشتمانیی عێراق (1091,54)، ئه‌لعێراقییه (59,521).
زیقار
ده‌نگی ژمێردراو 72%
ئه‌نجامه به‌راییه‌کان: هاوپه‌یمانێتی نیشتمانیی عێراقی (168,578)، هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا (159,843)، ئه‌لعێراقییه (28,945).
به‌سره
ده‌نگی ژمێردراو: 84%
ئه‌نجامه به‌راییه‌کان: هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا (341,667)، هاوپه‌یمانێتی نیشتمانیی عێراقی (188,435)، و ئه‌لعێراقییه (57,496).
سه‌ڵاحه‌دین
ده‌نگی ژمێردراو: 62%
ئه‌نجامه به‌راییه‌کان: ئه‌لعێراقییه (140,192)، هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا (21,384)، هاوپه‌یمانێتی نیشتمانیی عێراق (14,651).
ئه‌نبار
ده‌نگی ژمێردراو: 78%
ئه‌نجامه به‌راییه‌کان: ئه‌لعێراقییه (218,586)، هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا (4,814)، هاوپه‌یمانێتی نیشتمانیی عێراق (4,133).
دیاله
ده‌نگی ژمێردراو: 62%
ئه‌نجامه به‌راییه‌کان: ئه‌لعێراقییه (144,977)، هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا (53,422)، هاوپه‌یمانێتی نیشتمانیی عێراق (48,779).
که‌رکوک
ده‌نگی ژمێردراو: 68%
ئه‌نجامه به‌راییه‌کان: ئه‌لعێراقییه (137,158)، هاوپه‌یمانێتی کوردستانی (120,664)، لیستی گۆڕان (22,815).
نه‌ینه‌وا
ده‌نگی ژمێردراو: 63%
ئه‌نجامه به‌راییه‌کان: ئه‌لعێراقییه (363,435)، هاوپه‌یمانێتی کوردستانی (128,236)، ته‌وافقی نیشتمانیی عێراقی (36,968).
ئه‌لقادسییه
ده‌نگی ژمێردراو: 58%
ئه‌نجامه به‌راییه‌کان:
هاوپه‌یمانێتی نیشتمانیی عێراقی (75,501)، هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا (73,127)، ئه‌لعێراقییه (29,904).
هه‌ولێر
ده‌نگی ژمێردراو: 63%
ئه‌نجامه به‌راییه‌کان: هاوپه‌یمانێتی کوردستان (261,844) لیستی گۆڕان (63,519)، یه‌کگرتووی ئیسلامی (32,129).
دهۆک
ده‌نگی ژمێردراو: 60%
ئه‌نجامه به‌راییه‌کان: هاوپه‌یمانێتی کوردستانی (186,566)، لیستی گۆڕان (13,692).
سلێمانی
ده‌نگی ژمێردراو: 63%
ئه‌نجامه به‌راییه‌کان: هاوپه‌یمانێتی کوردستانی له پێشه‌وه‌یه و لیستی گۆڕانی کوردی به دووه‌م دێت، به‌ڵام هێشتا ژماره‌ی ده‌نگه‌کانی لیسته‌کان نه‌زانراوه.
مه‌یسان
ده‌نگی ژمێردراو 59%
ئه‌نجامه به‌راییه‌کان: هاوپه‌یمانێتی نیشتمانیی عێراق (75,803)، هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا (56,140)، ئه‌لعێراقییه (8,889).
وێنه: [عه‌لی ئه‌لسه‌عدی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] سێشه‌ممه 16 ی ئازار: ژماردنی ده‌نگه‌کان له به‌غدا درێژه‌ی هه‌یه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران