
[سه‌باح عه‌رار/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] لیوا دێڤید کوانتۆک و وه‌زیری دادی عێراق دارا نوره‌دین له ئاهه‌نگی راده‌ستکردنی زیندانی تاجی.
محه‌مه‌د ئه‌لقه‌یسی له به‌غدا – 17/3/ 10
بۆ سایتی مه‌وتنی
به‌رپرسیارێتی له زیندانی تاجی له سوپای ئه‌مریکاوه راده‌ستی وه‌زاره‌تی دادی عێراق کرا، حکومه‌تی عێراق دووشه‌ممه (15 ئازار) رایگه‌یاند.
له کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا له ئاهه‌نگی راده‌ستکردنه‌که‌دا، وه‌زیری دادی عێراق دارا نوره‌دین راده‌ستکردنه‌که‌ی ناوبرد به "هه‌نگاوێکی گرنگ بۆ ته‌واوکردنی سه‌روه‌رێتی عێراق. پاسه‌وانی عێراقی، به‌رپرسانی چاکسازی، و کرێکاره‌کان پێویسته به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زیندانییه‌کان بکه‌ن به گوێره‌ی پره‌نسیپه‌کانی مافی مرۆڤ."
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاکسازیی عێراق ئێستا زیندانه‌که به‌ڕێوه ده‌به‌ن، که ده‌که‌وێته 25 کم باکوری به‌غداوه. به وته‌ی دارا نوره‌دین، له زیندانه‌که‌دا 2,800 زیندانی هه‌یه.
دارا نوره‌دین وتی "له عێراقی نوێ‌دا پێویسته زیندانه‌کان شوێنێک بن بۆ چاککردنه‌وه نه‌ك بۆ ئه‌شکه‌نجه یان سزا، وه‌ک له رژێمی پێشووی دیکتاتۆرییه‌تدا باو بوو."
لیوا دێڤید کوانتۆک، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی زیندانییه‌کان له سوپای ئه‌مریکا له عێراق، له کۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌که‌دا وتی، "ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان پابه‌نده به رێککه‌وتننامه‌ی ئاسایشه‌که‌وه. راده‌ستکردنی کۆنترۆڵی ئه‌م به‌ندینخانه‌یه بۆ ده‌سته‌ڵاتدارانی عێراق هه‌نگاوێکه بۆ جه‌ختکردنه‌وه له‌و پابه‌ندییه."
کوانتۆک وتی، "زیندانیه‌کانی زیندانی تاجی که‌من و یاخیبووی مامناوه‌ندیین که له لایه‌ن سوپای ئه‌مریکییه‌وه ده‌ستگیر کراون."
زیندانه‌که جێگه‌ی 5,600 زیندانی تێدا ده‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ 2,600 یه‌که‌ی مانه‌وه بۆ فه‌رمانبه‌ران.
کارمه‌ندانی عێراقی له زیندانه‌که، وه‌ك پاسه‌وان، به‌رپرسی چاکسازی، و ئه‌ندازیاران، له لایه‌ن هێزه‌کانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانه‌وه مه‌شقیان پێکراوه.
کوانتۆک هه‌روه‌ها وتی، "زیندانی کامپ کروپه‌ریش هه‌روه‌ها کاتی راده‌ستکردنی به ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی دێت له ناوه‌ڕاستی ته‌موزدا."
ئه‌ندام په‌رله‌مان جه‌نان ئه‌لعوبێد وتی، "راده‌ستکردنی به‌رپرسیارێتییه‌کان له سوپای ئه‌مریکییه‌وه بۆ حکومه‌تی عێراقی به شێوه‌یه‌کی رێکوپێک به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌مه ره‌نگدانه‌وه‌یه بۆ ئه‌و توانا و گه‌شه‌سه‌ندنه‌ی هێزه عێراقیه‌کان و دامه‌زراوه‌کانی پێی گه‌یشتوون."
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاکسازیی له عێراق، شه‌ریف ئه‌لبه‌ککه، متمانه‌ی خۆی ده‌ربڕی به توانای عێراق له به‌ڕێوه‌بردنی زیندانه‌که.
ناوبراو وتی، "ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌توانن به ته‌واوه‌تی زیندانه‌که به‌ڕێوه به‌ر‌ن، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و زیندانانه‌ی راده‌ستیان ده‌کرێت. ئیداره‌ی عێراقی ئێستا بایه‌خ به مافه‌کانی مرۆڤ ده‌دات له‌ناو زیندانه‌کاندا به گوێره‌ی ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌کان. زیندانه‌که بۆ چاکسازی و ته‌مبێ کردنه، نه‌ك بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه وه‌ك له‌ژێر رژێمی سه‌دامدا باو بوو."
شه‌ریف وتی زیندانییه‌کان ده‌توانن بخوێنن و فێری کارزانیه‌کانی ژیان ببن له‌ناو زیندانه‌کاندا.
هه‌روه‌ها وتی، "ئێمه هیوادارین زیندانییه‌کان بتوانن ماوه‌ی خۆیان به‌سه‌ر ببه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بخرێنه‌وه ناو کۆمه‌ڵگه وه‌ک که‌سانی باش که به‌شداری بکه‌ن له بنیاتنانی عێراقی نوێ."
زیندانییه‌کانیش مافی سه‌ردانیان هه‌یه بۆ بینینی هاوسه‌ر و منداڵه‌کانیان به گوێره‌ی خشته‌ی کات.
جێگری وه‌زیری داد پوشۆ ئیبراهیم وتی، "شتێکی باشه ئاڵای عێراق له‌سه‌ر شوێنێکی تری گرنگی عێراق به‌رز بکرێته‌وه. ئه‌مه به‌ڵگه‌یه بۆ پابه‌ندی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان به جێبه‌جێکردنی ماده‌کانی رێککه‌وتننامه‌ی ئاسایشی ئیمزا کراو له نێوان به‌غدا و واشنتۆن."
ناوبراو وتی "له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا، هه‌موو شوێن و ده‌ستگاکان که هێشتا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانن ده‌که‌ونه ژێر به‌رپرسیاریتی ئیداره‌ی عێراقی. ئێمه دڵنیاین له‌وه‌ی ده‌توانین به‌ڕێوه‌یان ببه‌ین به شێوه‌یه‌کی باش. ئه‌مه هه‌روه‌ها وێنه‌یه‌کی باش لای عێراقییه‌کان دروست ده‌کات له به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی هه‌بوونی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان له عێراق بۆ پشتگیرییه له ئاوه‌دانکردنه‌وه و دامه‌زراندنی دیمۆکراسی و ئازادی له وڵات."
وێنه: [سه‌باح عه‌رار/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] لیوا دێڤید کوانتۆک و وه‌زیری دادی عێراق دارا نوره‌دین له ئاهه‌نگی راده‌ستکردنی زیندانی تاجی.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران