
[محه‌مه‌د سه‌واف/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] پۆلیسی عێراقی دووشه‌ممه شوێنی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێک ده‌پشکنن له که‌ربه‌لا.
محه‌مه‌د ئه‌لقه‌یسی له به‌غدا – 30/3/2010
بۆ سایتی مه‌وتنی
دووشه‌ممه (29 ی ئازار) هه‌شت هاوڵاتی سڤیل کوژراون و63 ی تر برینداربوون له دوو هێرشی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراودا له شاری که‌ربه‌لا.
نه‌قیب عه‌لی له‌فته، وته‌بێژی پۆلیسی عێراقی له گه‌ڕه‌کی ئه‌لبه‌له‌دییات له ناوه‌ڕاستی که‌ربه‌لا، وتی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م بریتی بوو له ئۆتۆمبیلێکی ئۆپڵ له سه‌ر رێی به‌رامبه‌ر چێشتخانه‌ی به‌ناوبانگی که‌باب محه‌مه‌د راوه‌ستابوو، که 200 مه‌تر دووره له باره‌گای فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی که‌ربه‌لا و بینای ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.
عه‌لی له‌فته وتی، "له هێرشه تیرۆریستییه‌که‌دا چوار هاوڵاتی سڤیل کوژران و 10 ی تر بریندار بوو که. گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لحسێن بۆ چاره‌سه‌ر."
دوای پازده خوله‌ک، کاتێک هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق و ئۆتۆمبیلی فریاکه‌وتن و ئاگرکوژێنه‌وه گه‌یشتنه شوێنه‌که بۆ گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵکه برینداره‌که، ئۆتۆمبیلێکی تری بۆمبڕێژکراو له چواڕیانی کۆمه‌ڵگه‌ی پزیشکی ته‌قییه‌وه.
ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م چوار که‌سی تری کوشت و 53 ی تری بریندار کرد، هه‌ندێکیان کارمه‌ندی ئاسایش بوون و له نزیک شوێنی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م بڵاوببوونه‌وه. ژماره‌یه‌ک گه‌شتیاری ئێرانییش بریندار بوون.
نه‌قیب عه‌لی له‌فته وتی، "هیزه‌کانی ئاسایش له که‌ربه‌لا ده‌ورییه‌ی پیاده‌یان بڵاوکرده‌وه له نزیک شوێنی دوو ته‌قینه‌وه‌که و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ر بۆ گه‌ڕان به شوین تیرۆریستان و له ترسی رودانی هێرشتی تری تیرۆریستی. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، رێگا سه‌ره‌کیه‌کانی به‌ره‌و ناوه‌ندی شاره‌که داخران."
رێوشوێنه‌کانی ئاسایش له ده‌وروبه‌ری مه‌زارگه پیرۆزه‌کانی شاره‌که‌ش توندوتۆڵ تر کران.
دکتۆر ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن له نه‌خۆشخانه‌ی حکومیی ئه‌لحسێن وتی، "ئه‌و خه‌ڵکه برینداره‌ی گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌که کارمه‌ندی ئاسایشیان تێدایه، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ساده‌ی سڤیلن. قوربانییه‌کان، جگه له ژن، نۆشیان منداڵی خوار ته‌مه‌ن 10 ساڵانن."
دکتۆر ئه‌حمه‌د وتی "ژماره‌ی قوربانیان پێده‌چێت به‌رز ببێته‌وه له‌به‌ر سه‌ختی حاله‌تی هه‌ندێکیان، که ئێمه باشترین هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له قۆناغی شلۆق ده‌ربچن."
پارێزگاری که‌ربه‌لا ئه‌مه‌له‌دین ئه‌لحوڕ له لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا دوای هێرشه‌که وتی، "ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له پاریزگاکه رویاندا به بێ سزای توند، تێناپه‌ڕن. وه‌ڵامێکی به‌په‌له له لایه‌ن هیزه‌کانی عێراقه‌وه بۆ تاوانکارانی ئه‌م ته‌قینه‌وانه ده‌نێرین."
ئه‌مه‌له‌دین حوڕ وتی لێپێچینه‌وه‌کان به‌رده‌وامن بۆ ناسینی ئه‌و قه‌وارانه‌ی ده‌ستیان له هێرشه‌کاندا هه‌بووه. داوای کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌په‌له‌ی لیژنه‌ی ئاسایشی کرد بۆ تاوتوێی ره‌وشی ئاسایشی پاریزگاکه.
شێخ حه‌سه‌ن ئه‌لفه‌تلاح، ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی عه‌شیره‌ته‌کانی باشور، به مه‌وتنی وت "هێرشه‌کانی ئه‌مڕۆ ئامانجی تیرۆریستان به‌دیناهێنن. به‌ڵکو، ده‌بن به سه‌رچاوه‌ی هێز و وره بۆ خه‌ڵک بۆ ریشه‌کێشکردنی پیاوکوژان له هه‌ر کوێیه‌ک بن."
به ئاماژه به هێرشێک بۆ سه‌ر سه‌رۆکی پێشووی سه‌حوه، شێخ حه‌سه‌ن وتی، "دوێنێ، تیرۆر نیشانه‌ی خیانه‌ته‌کانی به‌سه‌ر شاری ئه‌لقائیمه‌وه به‌جێهێشت، له خۆرئاوای ئه‌نبار. ئه‌مڕۆ، له که‌ربه‌لایدا و هه‌وڵ ده‌دات ناکۆکی تایه‌فه‌گه‌ری بوروژێنێت. به هه‌رحاڵ، نه‌یتوانی ئه‌مه بکات چونکه یه‌که‌مین ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌مرۆ خوێنیان به‌خشی سوننه بوون. هه‌روه‌ها هاوڵاتییه‌کی کریستیانیش به ناوی بوتروس قۆڵی خۆی هه‌ڵماڵی و داوای له دکتۆره‌که کرد خوێنی لێ وه‌ربگرێت."
هاوکات، عه‌لی موحسین ئه‌لبه‌هادلی، 57 ساڵ، خاوه‌نی کارگه‌یه‌ک له نزیک شوێنی ته‌قینه‌وه‌کان، به مه‌وتنی وت، "ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وا بکه‌ن له ئاسمانه‌وه ئاگرمان به‌سه‌ردا ببارێت، ئێمه سور ده‌بین له‌سه‌ر درێژه‌دان به رێگه‌که‌مان."
عه‌لی وتی، "ئه‌م ته‌قینه‌وانه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر رق و کینه به‌رامبه‌ر ئایینده‌ی کورتیان له عێراق. ئێمه دڵنیاین هیزه‌کانی ئاسایشمان ده‌ستگیریان ده‌که‌ن، وه‌ك ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی پێشوو. ئنجا، هیچیان نابێت جگه له ترس و سزا."
وێنه: [محه‌مه‌د سه‌واف/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] پۆلیسی عێراقی دووشه‌ممه شوێنی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێک ده‌پشکنن له که‌ربه‌لا.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران