
[سیروان عه‌زیز- پوڵ/گێتی ئیمیجز] ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانێتییه سیاسییه‌کان له دانوساندان بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتوی عێراق.
خالید ئه‌لتائی له به‌غدا – 9/4/2010
بۆ سایتی مه‌وتنی
سیاسه‌تمه‌داران و به‌رپرسانی حکومه‌ت داوا له هاوپه‌یمانێتی و قه‌واره سیاسیه براوه‌کانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که ده‌که‌ن هه‌وڵی زیاتر بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتو به‌په‌له.
فایزه ئه‌لعوبێدی، ئه‌ندامێکی لیستی عێراقیه که سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوو ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات، وتی "دوایین پێشێلکارییه ئه‌منیه‌کان، به تایبه‌تی له به‌غدا، وا پێویست ده‌که‌ن هه‌مو پارت و هێزه سیاسییه‌کان هاوکاری بکه‌ن له په‌له‌کردن له پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ‌دا."
هه‌روه‌ها وتی "ئێستا، له کاتێکدا پارته‌کان خه‌ریکی گفتوگۆن بۆ رێکخستنی پڕۆسه‌ی سیاسی، تیرۆریستان هه‌وڵده‌ده‌ن ره‌وشی ئاسایش بله‌قێنن و گفتوگۆکان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ دواوه. بۆیه، پێویسته هێزه سیاسییه‌کان سه‌رنجی ئه‌و هه‌وڵه به‌دانه بده‌ن و یه‌کگرتوو بن بۆئه‌وه‌ی دوژمنان ئه‌م هه‌له نه‌قۆزنه‌وه."
عێراقیه گه‌وره‌ترین لیسته له په‌رله‌ماندا خاوه‌نی 91 کورسییه، پاشان لیستی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسای سه‌رۆک وه‌زیران نوری ئه‌لمالیکی دێت به 89 کورسییه‌وه. هاوپه‌یمانی نیشتمانیی عێراقی به سێیه‌م دێت و 70 کورسی بردۆته‌وه، پاشان هاوپه‌یمانێتی کوردستانی دێت که 42 کورسی بردۆته‌وه.
له‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا، کۆبونه‌وه‌ی چڕ‌وپڕ ئه‌نجامدران له نێوان قه‌واره براوه‌کاندا بۆ تاوتوێکردنی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق.
عوبه‌یدی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا قه‌واره‌که‌ی به‌رده‌وامه له گفتوگۆکردندا له‌گه‌ڵ زیاتر له یه‌ک پارتی سیاسی بۆ پێکهێنانی حکومه‌تێکی هاوبه‌شی نیشتمانی به زوترین کات .
هه‌روه‌ها وتی "له‌رێی ئه‌م جموجۆڵانه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پڕۆسه‌ی سیاسی و زاڵبون به‌سه‌ر هه‌ڵه‌کانی قۆناغی رابردودا."
خالید ئه‌لئه‌سه‌دی، ئه‌ندامێکی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا، وتی خه‌ڵکی عێراق که‌متر ئاسایش ده‌بینن ئه‌گه‌ر حکومه‌ت به په‌له پێکنه‌هێنرێت.
ئه‌سه‌دی وتی "گروپه تیرۆریستیه‌کان هه‌میشه مشتومڕه سیاسیه‌کان به هه‌لێکی گونجاو ده‌زانن بۆ جێبه‌جێکردنی کرده‌وه ترسنۆکه‌کانیان له دژی خه‌ڵکی بێتاوانی عێراق."
به‌ڵام ئه‌سه‌دی جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که حکومه‌تی ئێستا ده‌سه‌ڵاتی پێویستی هه‌یه که وڵات به‌ڕێوه ببات تا پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ.
هه‌روه‌ها وتی "عێراق بۆشایی ئاسایش یان یاسادانان به‌خۆیه‌وه نابینێت، چونکه ده‌ستور هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی پێویستی به‌خشیوه به حکومه‌تی ئێستای عێراق تا وڵات به‌ڕێوه‌ببات، به تایبه‌تی له بواری کاروباری ئاسایش‌دا که یه‌کێکه له هه‌ره هه‌ستیا‌رترین و گرنگترین مه‌سه‌له‌کان."
ئه‌سه‌دی وتی هاوپه‌یمانێتییه‌که‌ی له گفتوگۆی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ پارته سیاسیه جیاوازه‌کاندا.
هه‌روه‌ها وتی "وه‌ك زۆر هێزی سیاسی تر، ئێمه‌ش نامانه‌وێت پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ دوابکه‌وێت."
کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن چاوه‌ڕێی دادگای باڵای فیدراڵی ده‌کات بۆ په‌سه‌ندکردنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێک قه‌واره‌ی سیاسی تۆمه‌تی ساخته‌کارییان به‌رزکرده‌وه.
عه‌بدولکه‌ریم ئه‌لنه‌قیب، ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتمانیی عێراقی، وتی "دواخستنی پێکهێنانی حکومه‌ت شتێکی نه‌خوازراوه، که به‌رده‌وام پارته سیاسییه‌کان جه‌ختیان لێکردۆته‌وه."
هه‌روه‌ها وتی "هه‌مو نوێنه‌رانی لیسته‌کانی هه‌ڵبژاردن پشتگیری له پڕۆسه‌ی سیاسی ده‌که‌ن و نایانه‌وێت هیچ پارتێک دوربخه‌نه‌وه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی عێراقی که زۆر قوربانیان داوه له پێناوی ئه‌م وڵاته‌دا."
بۆیه، به وته‌ی نه‌قیب "پێویسته هه‌مو پارته سیاسییه‌کان هه‌مو هه‌وڵێکی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ نزیککردنه‌وه‌ی بیروبۆچونه‌کان و به‌ره‌وپێشبردنی به‌په‌له‌ی بۆ پته‌وکردنی ره‌وشه‌که تا کابینه‌یه‌کی به‌هیز و کارا پێکبهێنرێت."
له شه‌قامی عێراقیدا، زۆر هاوڵاتی داوایان له رابه‌ره سیاسییه‌کان کرد جیاوازییه‌کان پشتگوێ بخه‌ن و له‌سه‌ر ئامانجه گشتییه‌کان رێکبکه‌ون بۆ پێکهێنانی حکومه‌تێکی یه‌کێتی نیشتمانی.
عامر عه‌بدولڕه‌حمان، بازرگان، وتی "ئه‌م کرده‌وه تیرۆریستییه تۆقێنه‌رانه‌ی ئه‌مدواییه ئێمه‌ی سورترکرد له‌سه‌ر به‌زاندنی تیرۆریستان و پیاوکوژان و له‌سه‌ر درێژه‌دان به کۆششه‌کانمان بۆ بنیاتنانی عێراقێكی نمونه‌یی و دیموکرات که ده‌بێت به نمونه‌یه‌کی باش بۆ ئه‌وانه‌ی تر."
چه‌ند هێرشێکی تیرۆریستی که له هه‌فته‌ی رابردودا له گه‌ڕه‌ک و ناوچه بازرگانییه‌کانی به‌غدا و شاره‌کانی تری عێراق رویاندا، سه‌دان قوربانییان لێکه‌وته‌وه.
جه‌نان ستار، کارمه‌ندێک له وه‌زاره‌تێکی حکومه‌ت، داوای له به‌رپرسانی عێراق کرد "تۆڵه له‌وانه بکه‌نه‌وه که ئه‌و کرده‌وه توندوتیژانه‌یان ئه‌نجام دا. ره‌وشی ئێستا وا ده‌خوازێت هه‌موان یه‌کبگرن بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه و ریشه‌کێشکردنی قاعیده."
وێنه: [سیروان عه‌زیز پوول/گێتی ئیمیجز] ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانێتییه سیاسییه‌کان له دانوساندان بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتوی عێراق
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران