
[خه‌لیل ئه‌لمورشید/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] ژنێک ده‌گری و منداڵه برینداهره‌که‌ی له باوه‌شه له خه‌سته‌خانه‌ی به‌غداد دوای ئه‌و حه‌وت ته‌قینه‌وه‌یه‌ی شاره‌که‌ی هه‌ژاند.
محه‌مه‌د ئه‌لقه‌یسی له به‌غدا – 7/4/2010
بۆ سایتی مه‌وتنی
حه‌وت ته‌قینه‌وه سێشه‌ممه (6 نیسان) گه‌ڕه‌که‌کانی به‌غدای هه‌ژاند و شه‌پۆلێکی توڕه‌یی له نێو هاوڵاتیانی به‌غدا له دژی تاوانکاران لێکه‌وته‌وه.
به وته‌ی لیوا قاسم عه‌تا، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به‌غدا، 41 عێراقی کوژراون و زیاتر له 150 که‌سی تر برینداربوون.
"ژماره‌ی کوژراوان له‌وانه‌یه به‌رز ببێته‌وه چونکه ره‌نگه قوربانی هه‌بن له‌ژێر داروپه‌ردووی بینا و ماڵه روخاوه‌کاندا."
هه‌روه‌ها وتی، "هێرشه تیرۆریستییه‌کان جێپه‌نجه‌ی ئه‌لقاعیده و هاوپه‌یمانیی سه‌دامییان پێوه دیاره. ئه‌مه هاوپه‌یمانێتیه‌که له به‌دکاران، به‌عسی و ته‌کفیرییه‌کان که سوود له سه‌رقاڵبوونی عێراق وه‌رده‌گرێت به پرۆسه‌ی سیاسییه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م هێرشانه."
فیراس حه‌یده‌ر، 22 ساڵ، دانیشتوویه‌کی ناوچه‌ی شوعله، که له ته‌قینه‌وه‌کانی سێشه‌ممه‌دا په‌لامار درابوو، وتی، "تیرۆریستان و پیاوکوژان رووی دزێوی خۆیان پیشان دا دوای چه‌ندین ساڵ له دروشم و وتاری درۆ. ده‌مامکی خواپه‌رستییان داکه‌ند و رووی راسته‌قینه‌ی خۆیان پیشان دا، رووی پیاوکوژی، تیرۆر و خوێن."
فیراس هه‌روه‌ها وتی، "ئه‌م ته‌قینه‌وانه ته‌نها بۆ سه‌ر خه‌ڵکی مه‌ده‌نی بوو له گه‌ڕه‌که‌کان که ته‌نها خه‌ڵکی هه‌ژاری تێدا ده‌ژی. ئێمه لێیان خۆش نابین و داوا له ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ین به ده‌ستێکی پۆڵایین لێیان بدات و ئێمه له ئه‌رکه‌که‌یدا له‌گه‌ڵی ده‌بین بۆ سڕینه‌وه‌یان."
موقه‌ده‌م ناسر عه‌بدوڵا له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به‌غدا وتی یه‌که‌م ته‌قینه‌وه کاژێر 9 ی به‌یانی روویدا له شه‌قامی 60 ی له گه‌ڕه‌کی شوعله و بینا‌ی ماڵێکی داڕماند. ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م به ماوه‌یه‌کی که‌م دوای ئه‌وه روویدا له نزیک قه‌مه‌ر بن هاشم له گه‌ڕه‌کی چکوک، که له شوعله‌یه. ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه بووه مایه‌ی روخانی بیناکان، که یه‌کێکیان چه‌ند دوکانێکیش له‌خۆده‌گرێت."
به وته‌ی ناسر، دوو ته‌قینه‌وه‌ی تر له‌که‌متر له کاژێرێکدا روویاندا. یه‌کێکیان له نزیک باره‌گای ئه‌مانه‌ی به‌غدا له ناوه‌ڕاستی به‌غدا و بینایه‌یه‌کی تری روخاند. ته‌قینه‌وه‌که‌ی تر له گه‌ڕه‌کی شورته ئه‌لرابیعه روویدا له باشوری به‌غدا، و ئه‌میش بینایه‌کی روخاند.
پێنجه‌م ته‌قینه‌وه له نزیک بینایه‌ک له گه‌ڕه‌کی ئه‌لعامل روویدا، که دیسان ده‌که‌وێته باشوری به‌غدا. ته‌قینه‌وه‌که بووه مایه‌ی روخاندنی بینا‌که و چه‌ند ماڵێکی نزیکی، و چه‌ند ئۆتۆمبیلێکی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی سوتاند.
ته‌قینه‌وه‌ی شه‌شه‌م له بینایه‌یک له گه‌ڕه‌کی ئیعلام روویدا له باشوری خۆرئاوای به‌غدا، و له ئه‌نجامدا بینا‌که به ته‌واوه‌تی روخا.
ناسر هه‌روه‌ها وتی، "هه‌موو ئه‌م په‌لامارانه بۆ سه‌ر خه‌ڵکی مه‌ده‌نی بوون، به هیچ شێوه‌یه‌ک هیچ هێزێکی ئاسایش نیه له نزیکیانه‌وه. تیرۆریستان کاری وه‌ها ئه‌نجامده‌ده‌ن له هه‌وڵێکدا بۆ چاندنی ترس له‌ناو عێراقیه‌کاندا."
هاوکات، عه‌لاء ئه‌لتائی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وتی هێزه‌کانی ئاسایس توانییان چوار هێرشی تری هاوشێوه بۆ سه‌ر خه‌ڵکی مه‌ده‌نی به‌رپه‌رچبده‌نه‌وه له ناوچه‌ی چکوک. کارمه‌ندانی ئاسایش بینا‌ی نزیک روداوه‌که‌ی پێشووی چکوکیان پشکنی و توانیان ده‌ست به‌سه‌ر چوار حاویه و ته‌قه‌مه‌نیدا بگرن که بۆ ته‌قینه‌وه ئاماده کرابوون.
تائی هه‌روه‌ها وتی، "ئێمه ئاماژه‌ی ئه‌رێنیمان لایه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌لقاعیده په‌لاماری خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌دات له گه‌ڕه‌که‌کان و بازاڕه‌کان دوای ئه‌وه‌ی شکستیان هێنا له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایش."
سامر حه‌سه‌ن، 43 ساڵ و دانیشتوویه‌کی گه‌ڕه‌کی شوعله، به ته‌واوی بێهووده ببوو له ته‌قینه‌وه‌کان.
سامر وتی، "نازانم چی بڵێم، به‌ڵام ده‌بێت جه‌سته‌ی پارچه پارچه کراوی قوربانیان ببینین له‌ژێر داروپه‌ردوودا و خوێنی داچۆڕاویان که له بنمیچه‌کانی بینا داڕماوه‌کانه‌وه دڵۆپه ده‌کات."
حه‌سه‌ن خاوه‌نی دوکانێکه له‌و شوێنانه‌ی ته‌قینه‌وه‌کان رویاندا. "سێ منداڵ که هه‌موو به‌یانییه‌ک دێن شیرینی بکڕن، به‌ڵام ئه‌مرۆ نه‌هاتن. کاتێک پرسیارم له باره‌یانه‌وه کرد، بۆم ده‌رکه‌وت که که‌وتوونه‌ته ژێر داروپه‌ردووه‌وه."
حه‌سه‌ن، فرمێسکی له چاوه‌کانی ده‌سڕی، وتی، "به نه‌فره‌ت بن، نه‌فره‌ت له‌و دڕندانه، پیاوکوژه به‌دکارانه. ته‌نانه‌ت ده‌ستیان له منداڵیش نه‌پاراست. واز له ئیشه‌که‌م دێنم له دوکانه‌که و ده‌چمه ریزه‌کانی هێزه‌کانی ئاسایس بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌یان لێبکه‌مه‌وه."
له روداوێکی تری ئاسایش‌دا، عه‌قید وه‌لید ئه‌لکه‌رخی له فیرقه‌ی سێی سوپای عێراق وتی سه‌ربازه‌کانی عێراق ژیانی خۆیان خسته مه‌ترسییه‌وه بۆ رێگه‌گرتن له هێرشی ئۆتۆمبیلی مینڕێژکراو بۆ سه‌ر قه‌ره‌باڵغییه‌کی هاوڵاتیان له خۆرئاوای پایته‌خت.
وه‌لید وتی، "ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوی تۆیۆتا که خۆکوژێک لێی ده‌خوڕی و زیاتر له 1,000 کیلۆگرام ته‌قه‌مه‌نی پێ‌بوو راگیرا و خۆکوژه‌که‌ی ناوی ده‌ستگیرکرا پێش ئه‌وه‌ی بتوانێت خۆی بته‌قێنێته‌وه."
هه‌روه‌ها وتی، "ئه‌مه به راستی ئۆپه‌راسیۆنێکی پاڵه‌وانانه بوو له لایه‌ن سه‌ربازه‌کانی عێراقه‌وه."
له‌میس فازڵ، 29 ساڵ، وتی "ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆ ئه‌و بیردۆزه ده‌سه‌لمێنن که تیرۆر و عێراقی ناتوانن پێکه‌وه بژین له یه‌ک وڵات‌دا یان له یه‌ك شوێن. پێویسته ده‌ست له‌ناو ده‌ست بین بۆ ئه‌وه‌ی له تیرۆر رزگارمان ببێت و وڵاتیان لێ پاک بکه‌ینه‌وه."
[خه‌لیل ئه‌لمورشید/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] ژنێک ده‌گری و منداڵه برینداهره‌که‌ی له باوه‌شه له خه‌سته‌خانه‌ی به‌غداد دوای ئه‌و حه‌وت ته‌قینه‌وه‌یه‌ی شاره‌که‌ی هه‌ژاند.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران