
[سه‌باح عه‌رار/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] پسپۆڕێتی ته‌حه‌دی له پرۆژه‌کانی ئه‌ندازیاریی میکانیک و کاره‌بادا پیشه‌سازی عێراق ده‌بوژێنێته‌وه.
17/5/2010 – خالید ئه‌لتائی له به‌غدا
بۆ سایتی مه‌وتنی
وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و کانزاکانی عێراق له‌م دواییه‌دا یه‌کێك له گرنگترین و پڕبایه‌خترین کۆمپانیاکانی نۆژه‌ن کرده‌وه. سوپاس بۆ پسپۆڕانی ناوخۆیی له کۆششی دامه‌زراندنه‌وه‌ی کۆمپانیاکه، کۆمپانیای گشتیی ئه‌لته‌حه‌دی جارێکی تر ده‌توانێت خزمه‌تگوزاری له بواره‌کانی ئه‌ندازیاری، کاره‌با، و میکانیکدا پێشکه‌ش بکات.
ده‌ستکردنه‌وه به کاری کۆمپانیای ئه‌لته‌حه‌دی به‌شێکه له پلانی وه‌به‌رهێنانی 2008-2011، که ئامانجه‌که‌ی بریتییه له چاککردنه‌وه‌ی کارخانه‌کانی سه‌ر به کۆمپانیاکانی وه‌زاره‌ت، به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌میان، و هاوکاریکردنی که‌رتی پیشه‌سازی له کێبڕکێ له‌گه‌ڵ هاورده‌کاندا.
عادل که‌ریم، جێگری وه‌زیری پیشه‌سازی بۆ کاروباری گه‌شه‌سه‌ندن و وه‌به‌رهێنان، وتی ده‌ستکردنه‌وه به کاری ئه‌لته‌حه‌دی و چاککردنه‌وه‌ی ده‌زگاکانی "ده‌ستکه‌وتێکی ئێجگار پڕبایه‌خه."
عادل وتی، "وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی کۆششی نه‌پساوه‌ی دا بۆ ته‌رخانکردنی پاره‌ی پێویست بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی کۆمپانیای ئه‌لته‌حه‌دی. به‌ڕێوه‌به‌ره گه‌وره‌کانی کۆمپانیاکه رۆڵێکی ئه‌رێنییان بینی له کۆششی نۆژه‌نکردنه‌وه‌که له رێی پسپۆڕی و شایسته‌ییانه‌وه."
ئابوریناس سه‌تار ئه‌لبه‌یاتی وتی، "به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی کارخانه‌کانی کارگه‌ی ئه‌لته‌حه‌دی بۆ عێراق زۆر گرنگه. عێراق کار له‌سه‌ر ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی بنیاتنان ده‌کات و پێویستی به کۆمپانیا پیشه‌سازییه نێوخۆییه‌کانه که به‌رپرسیارێتی خۆشکردنی رێگه‌ی پرۆسه‌که له ئه‌ستۆیانه."
ئه‌لته‌حه‌دی تایبه‌تمه‌نده به پیشه‌سازییه‌کانی نه‌وت، چیمه‌نتۆ، و وزه‌ی کاره‌با له رێی به‌رهه‌مهێنانی مووه‌لیده و بگۆڕی کاره‌با.
چاککردنه‌وه‌ی کارگه‌کانی کۆمپانیاکه دوو ساڵی خایاند، و به تێچووی 1.6 ملیار دیناری عێراقی. به‌رپرسانی کارگه‌که پێشبینی داهاتی دارایی نزیکه‌ی 750 ملیۆن دینار ده‌که‌ن ساڵانه - ره‌نگه ئه‌م ژماره‌یه له ئایینده‌دا زیاتربکات.
ره‌زاق عبیس مه‌رزوق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کۆمپانیاکه، وتی کارمه‌ندانی ئه‌لته‌حه‌دی کارمه‌ندی مه‌شقدیته‌ن و هێڵی به‌رهه‌مهێنانی گه‌شه‌سه‌ندوو به‌کارده‌هێنن بۆ خزمه‌تکردنی ده‌زگای گه‌وره.
ره‌زاق داوای له وه‌زاره‌ته‌کانی نه‌وت و کاره‌با کرد هاوکاری بکه‌ن و گرێبه‌ستی کار ئیمزا بکه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌لته‌حه‌دی. هه‌روه‌ها هیوای خواست قه‌باره‌ی هاوکاری له نێوان ته‌حه‌دی و وه‌زاره‌ته‌کانی تر زیاتربکات.
به وته‌ی ره‌زاق، ته‌حه‌دی چه‌ند گرێبه‌ستێکی ئیمزا کردووه وه‌ك چاککردنه‌وه‌ی ماتۆڕی کارگه‌کانی چیمه‌نتۆ له که‌بیسه، حه‌مام عه‌لیل، ئه‌لسه‌دده، ئه‌لکوفه، که‌ربه‌لا، و سه‌ماوه.
ره‌زاق وتی، "کۆمپانیاکه بێکارانی عێراق ده‌خاته سه‌ر کار. پشتگیری حکومه‌ت له کۆمپانیاکه بووه مایه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی 340 کرێکار، که له‌به‌ر بیانووی سیاسی له لایه‌ن رژێمی کۆنه‌وه ده‌رکرابوون."
هه‌روه‌ها گرێبه‌ست هه‌یه بۆ بنیاتنانی موره‌سیباتی نوێ به ستانداردی پێشکه‌وتوو و نێوده‌وڵه‌تی
"ئێمه له‌م دواییه‌دا هێڵێکی نوێی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی موره‌سیبات کرده‌وه، که بریتییه له بۆردی موره‌سیبات و ستونی ده‌رکردن. هه‌روه‌ها پلان هه‌یه بۆ ده‌ستکردن به به‌رهه‌مهێنانی موره‌سیبات له جیاتی هاورده‌کردنیان بۆ سوود وه‌رگرتن له توانا و تایبه‌تمه‌ندێتی کرێکارانی کۆمپانیاکه."
ئه‌لته‌حه‌دی له‌هه‌مانکاتدا کۆیل بۆ مووه‌لیده‌ی ڤۆڵتییه به‌رز دروست ده‌کات و چاک ده‌کاته‌وه، که له وێستگه‌کانی کاره‌با، پاڵاوتگه‌کانی نه‌وت، کارگه‌ی جیمه‌نتۆ و زۆربه‌ی ده‌زگا پیشه‌سازییه‌کاندا به‌کارده‌هێنرێت.
موهه‌ننه‌د عه‌بدولحسێن، سه‌رۆکی به‌شی مووه‌لیده، وتی، "کارگه‌که کاری چاککردنه‌وه و سیانه‌ی بۆ مووه‌لیده‌ی ڤۆڵتیه به‌رزه‌کان کردووه که جاران به نرخی گران هاورده ده‌کران. ئه‌م مووه‌لیدانه ده‌توانن تا 5,000 کیلۆوات به‌رهه‌مبهێنن و له چه‌ند بوارێکی پیشه‌سازیدا به‌کارده‌هێنرێن."
موهه‌ننه‌د وتی کۆمپانیاکه زیانی گه‌وره‌ی دارایی لێکه‌وت له‌به‌رئه‌وه‌ی کارگه‌کان ناچار بوون که‌ره‌سته‌ی خاو هاورده بکه‌ن.
هه‌روه‌ها وتی، "به هه‌رحاڵ، ئه‌م گرفته دوای ئه‌وه‌ی کۆمپانیاکه توانی به خۆی ئه‌م که‌ره‌سته خاوانه دروست بکات، چاره‌سه‌ر بکات، وه‌ک ئه‌و وایه‌ره‌ی له دروستکردنی کۆیلی ماتۆری مووه‌لیده‌دا به‌کارده‌هێنرێت. ئێستا کۆمپانیاکه کۆیل دروست ده‌کات و موه‌لیده چاک ده‌کاته‌وه. یه‌ك قۆناغ ماوه که هیوادارین ساڵی 2011 ته‌واو ببێت، که بریتییه له به‌رهه‌مهێنانی ماتۆڕی مووه‌لیده‌ی ڤۆڵتیه به‌رز به ته‌واوه‌تی تا ببێت به یه‌که‌م ماتۆڕی به‌رهه‌مهێنراو له عێراق."
وێنه: [سه‌باح عه‌رار/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] پسپۆڕێتی ته‌حه‌دی له پرۆژه‌کانی ئه‌ندازیاریی میکانیک و کاره‌بادا پیشه‌سازی عێراق ده‌بوژێنێته‌وه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران