
[ئەحمەد ئەلروبێعى/ئەى ئێف پى/گێتى ئیمیجز] وتەبێژى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان قاسم ئەلعەبودى ئەنجامەکانى ژماردنەوەى دەنگەکانى راگەیاند.
18/5/2010- - محەمەد ئەلقەیسى لە بەغدا
بۆ سایتی مهوتنی
سیاسەتمەدارانى عێراق و لێکۆلەرانى بوارى هەڵبژاردن ستایشى کارەکانى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانیان کرد پاش ئەوەى کۆمسیۆن رایگەیاند که ئەنجامە سەرەتاییەکانى هەڵبژاردنى پەرلەمان لەگەڵ ئەنجامى ئەو بەدەست ژماردنەوەیەى لە دوو هەفتەى رابردوودا ئەنجامدرا وەک یەکبوون.
کۆمسیۆن بە دەست ژماردنەوەى زیاتر لە 11 هەزار سەندوقى دەنگدانى بەغدا و 94 سەندوقى دەرەوە و دەنگدانى تایبەتى تەواو کرد. پارێزگاى بەغدا گەورەترین بازنەى دەنگدانە لە وڵاتدا کە بە لایەنى کەمەوە 2.5 ملیۆن دەنگدەرى هەیە.
دەستەى دادگاى باڵا داواى بە دەست ژماردنەوەى دەنگەکانى کردبوو بۆ ئەوەى دڵنیا بێت له ئەنجامە بەراییەکانى هەڵبژاردنەکە.
کۆمسیۆن ئەنجامەکانى بەدەست ژماردنەوەکەى رۆژی هەینى (14 ئایار) راگەیاند.
بەگوێرەى قسەکانى وەلید ئەلزەیدى بەڕێوەبەرى بەشى ئۆپەراسیۆنەکان لە کۆمسیۆن ئەنجامەکان "جیاوازییەکى زۆر کەمیان هەبوو کە دەکرێ پشتگوێ بخرێن و نابنە هۆى هیچ گۆڕانێک دابەشکردنى کورسیەکانى پەرلەمان بەپێى ئەنجامە بەراییەکان".
ئەلزەیدى وتى "کۆمسیۆن بەشێوەیەکى دروست هەموو رێوشوێنەکانى گرتە بەر. هەموو سندوقەکانى لەبەردەم نوێنەرانى لایەنە سیاسیەکان و چاودێرانەوە کردەوە".
پینجسهد و نهوهد و شهش نوێنەرى پارتە سیاسیە عێراقیەکان و 32 چاودێرى نێودەوڵەتى و 29 چاودێرى عەرەبى و 36 رۆژنامەنووس بەشداریان لە پرۆسەى سەرپەرشتیکردنەکەدا کرد.
وتهبێژی کۆمسیۆن قاسم ئەلعهبودی وتى "ئەم کارە بە تەواوى ئاشکراى کرد کە پرۆسهکه زۆر بە وردى و بێلایەنانە و راستگۆیانە بهڕێوهچووه و لە زۆربەى سندوقهکاندا مۆنۆپۆل و ساختەکارى و هەڵەى گەورەى تیادا نەکراوه."
کۆمسیۆن ئەنجامەکان بۆ دادگاى فیدرالى دەنێرێت بۆ پەسەندکردنى.
بەگوێرەى بڕگەى 54 ى دەستورى عێراقى، یەکەمین خولى پەرلەمانى عێراقى دەبێت لە ماوەى 15 رۆژدا لە مێژووى دەرچوون و پەسەندکردنى ئەنجامەکانى هەڵبژاردنە گشتیەکان کۆبێتەوە.
بە تەمەنترین ئەندامى پەرلەمان سەرۆکایەتى یەکەم دانیشتن دەکات بۆ ئەوەى سەرۆکى پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەى بە شێوەی دەنگدانى راستەوخۆى نهێنى بە زۆرینەى دەنگەکان هەڵبژێردرێن.
جەمال ئەلبەتیخ، پەرلەمانتار لەسەر لیستى ئەلعێراقیە، وتى "راگەیاندنى ئەنجامەکانى بەدەست ژماردنەوەى دەنگەکان سەرکەوتنە بۆ هەموو عێراقیەکان."
وتیشى "ئەمە دوپاتى ئەوە دەکاتەوە کە عێراق تەنها بە یاسا و پێکەوە سازان بەڕێوە دەبرێ. ئەمەش دەبێتە بەردى بناغەى حکومەتێکى بەهێز کە رێزى مرۆڤ و یاسا و دیموکراسى دەگرێت."
حەیدەر ئەلعەبادى، ئەندامى ئیئتیلافى دەولەتى یاسا، وتى "ئەمڕۆ وڵات پێویستى بەوە هەیە بە زووترین کات حکومەتێکى نەتەوەیى هاوبەش پێک بێنێت. ئەمەش داوایەکى سیاسى و جەماوەرییە."
موخلیس ئەلزاملى، ئەندامى هاوپەیمانى نیشتمانى عێراقى، وتى "هەموو لیستە سیاسیەکان ئێستا پێیان وایە کە ئارامى و پەنابردنە بەر دادگا چاکترین رێگەیە بۆ چارەسەرکردنى هەموو کێشە سیاسیەکان لە عێراقى نوێدا".
زاملى وتیشى "ئەنجامەکانى بەدەست ژماردنەوەى دەنگەکان دەبێت ببێتە کلیلى هێنانە ئاراى تێگەیشتنێکى نوێ کە یارمەتى پێکهێنانى حکومەتى نوێ دەدات."
سیاسەتمەداران تهنها کهس نهبوون که بە راستى ئەنجامى ژماردنەوەى دەنگەکان دڵخۆش نەبوون.
جەمیل عەلى، ئەندامى تۆڕى عەین بۆ چاودێریکردنى هەڵبژاردنەکان، وتى "ئەو رێوشوێنانەى کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە گیرابوونە بەر بۆ مسۆگەرکردنى راستى ژماردنەوەى دەنگەکان لە بەغدا نموونەیى بوون و ئاماژە بوون بۆ عێراقێکى دیموکراسى کە خەڵک ئاوەتەخواز بوون بۆى."
جەمیل عەلى وتیشى "ئێستا ئێمە بە دڵنیاییەوە دەتوانین بڵێین کە هەڵبژاردنەکە نموونەیى و دادپەروەرانە بوو و هەروەها چیتر بوارى ئەوە نەماوە کە گومانى لێبکەین."
بەگوێرەى ئەنجامە بەراییەکان کە کۆمسیۆن لە مانگى ئازاردا رایگەیاند، لیستى عێراقیە کە لەلایەن سەرۆک وەزیرانى پێشوتر ئەیاد عەلاوى سەرۆکایەتى دەکرێت زۆرترین کورسى وەدەست هێناوە کە 91 کورسیە.
هاوپەیمانى دەوڵەتى یاساش کە لەلایەن سەرۆک وەزیران نورى ئهلمالیکى سەرۆکایەتى دەکرێ بە پلەى دووەم دێت کە 89 کورسى بەدەست هێناوە، لە کاتێکدا هاوپەیمانى نیشتمانى عێراقى 71 کورسى بردۆتەوە و لیستى کوردستانیش 42 کورسى بردۆتەوە.
هەروەها ئەنجامەکان ئەوەشیان نیشان دا کە لیستى تەوافوقى عێراقى شەش کورسى بهدەست هێناوە و لیستى گۆڕانى کوردى هەشت کورسى و یەکگرتوى ئیسلامى کوردى چوار کورسى و لیستى یەکێتى عێراقى چوار کورسى و کۆمەڵى ئیسلامى کوردستان دوو کورسى بەدەست هێناوە.
وێنە: [ئەحمەد ئەلروبێعى/ئەى ئێف پى/گێتى ئیمیجز] وتەبێژى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان قاسم ئەلعەبودى ئەنجامەکانى ژماردنەوەى دەنگەکانى راگەیاند.
ئهم بابهته ههڵسهنگێنه
تکایه تێبینیهکانت دهربارهی ئهم بابهته بخهره ڕوو بۆ ئهوهی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وهرگرین بۆ پهرهپێدان به ماڵپهڕهکه
- رێساكانی مهوتنی لهبارهی سهرنجهكانهوه














سهرنجی خوێنهران