
[عه‌لی ئه‌لسه‌عدی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] فه‌ریق بابه‌کر زێباری وتی هێزه‌کانی عێراق ژماره‌ی سه‌رکرده گرنگه‌کانی قاعیده و رێکخراوه تیرۆریستییه‌کانی تریان له 43 ەوە که‌مکردۆته‌وه بۆ 11.
22/5/2010 – محه‌مه‌د ئه‌لقه‌یسی له به‌غدا
بۆ سایتی مه‌وتنی
به‌رپرسانی عێراق ده‌ڵێن ته‌نها ژماره‌یه‌کی که‌می سه‌رکرده‌کانی قاعیده له عێراقدا ماونه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئاسایش به سه‌رکه‌وتویی سه‌رکرده گه‌وره‌کانی رێکخراوه تیرۆریستیه‌که‌یان له عێراقدا ده‌ستگیرکردوە یان کوشتوە.
بابه‌کر زێباری، سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپای عێراق، وتی "هێزه‌کانی عێراق ژماره‌ی به‌رپرسان و سه‌رانی گرنگی قاعیده و گروپه‌کانی تریان له 43 سه‌رکرده‌وه بۆ ته‌نها 11 که‌مکرده‌وه. رۆژانی داهاتو تێکشکانی یه‌کجاره‌کی ئه‌وانه‌وه به خۆیه‌وه ده‌بینێت."
سه‌رکرده کوژراو و ده‌ستگیرکراوه تیرۆریستەکان بریتین له سه‌رکردەی قاعیدە لە عێراق ئه‌بوئه‌یوب میسری و سه‌رکرده‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق عومه‌ر ئه‌لبه‌غدادی و سه‌رکرده‌ی سه‌ربازیی قاعیده له عێراق مه‌حمود ئه‌لفه‌ره‌جی.
زێباری باسی ئه‌وه‌ی کرد هێزه‌کانی عێراق 32 سه‌رکرده‌ی قاعیده‌یان له ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازییدا له چه‌ند شارێکی عێراق کوشتوه، سه‌ره‌ڕای ده‌ستگیرکردنی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و گومانلێکراوانه‌ی په‌یوه‌ندییان به رێکخراوه‌که‌وه هه‌یه.
له چه‌ند ساڵی رابردودا، حکومه‌ت به شێوه‌یه‌کی چڕ تەرکیزیکردۆتەسه‌ر گه‌شه‌پێدانی هێزه‌کانی عێراق و دابیینکردنی ئامێری گه‌شه‌سه‌ندو بۆیان. چه‌ندین فیرقه و یه‌که‌ی نوێ دروستکراون، وه‌ک ئاژانسی هه‌واڵگری و یه‌کەی ده‌ستێوه‌ردانی به‌په‌له و هێزی تایبه‌ت و هی تر.
زێباری وتی "جاران عێراق ئاماده‌نه‌بوو هێزی تایبه‌تی دژه-تیرۆری هه‌بیت. بەڵام له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی به‌رفراوانی تیرۆریزم له وڵات‌دا، هێزه‌کانی ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌ت له 2004 دا پێکهێنران. ئێستا زۆر به لێهاتوییەوە کارده‌که‌ن له بواره‌کانیاندا و سه‌رکه‌وتنیان بەدەستهێناوە له ئه‌رکه‌کانیاندا له ده‌ستگیرکردن و کوشتنی سه‌رکرده‌کانی گروپه چه‌کداره‌کان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شانه‌کانی تیرۆریستان."
به گوێره‌ی راپۆرته‌کانی حکومه‌ت، هێزه‌کانی تایبه‌ت ژماره‌یه‌کی زۆر تۆڕی تیرۆریستانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و زیاتر له 20 گومانلێکراویان ده‌ستگیرکردوه له نێو ئه‌وانه‌ی هه‌ره مه‌ترسیدارترین ئه‌ندامانی قاعیده‌ن له عێراق و گروپه‌کانی تر، وه‌ک باڵندەکانی به‌هه‌شت و ئه‌نسار ئیسلام.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق لیوا محه‌مه‌د ئه‌لعه‌سکه‌ری وتی "دوایین سه‌رکرده‌ی تیرۆریست که که‌وته ده‌ستی هێزه چه‌کداره‌کان سه‌رکرده‌ی قاعیده خه‌لیل ئه‌لدیوان بوو. یه‌که‌ی دژه-تیرۆر توانیان بە گوێرەی پلانێکی ورد بۆسه‌یه‌ک دابنێن بۆ ده‌ستگیرکردنی له ئه‌بوغرێب، 30 کیلۆمه‌تر خۆرئاوای به‌غدا."
وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی به‌غدا قاسم عه‌تا وتی "راپۆرته‌کانی هه‌واڵگری بەردەوامیی هه‌ره‌سی هه‌مو پێکهاتە تیرۆریستیەکان ده‌رده‌خه‌ن و سەرنجی ئەوە دەدەن کە مه‌سه‌له‌که ته‌نها کاته و درێژه‌دانه به گورزی ده‌سپێشخه‌ری بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و پاشماوه که‌مه‌ی سه‌رکرده‌کانی گروپه‌که له عێراقدا"
راپۆرته‌کان هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن ژماره‌ی جه‌نگاوه‌رانی بیانی له عێراق له‌م دواییه‌دا دابه‌زیوه له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه ده‌ستپێخه‌رییه‌کانی ئاسایش که هێزه‌کانی عێراق ئه‌نجامیده‌ده‌ن.
قاسم عەتا وتی "نهێنییه‌ک نادرکێنین که بڵێین هێزه‌کانی ئاسایش توانیویانه 70% له شانه‌کانی قاعیده و گروپه تیرۆریستییه‌کانی تر له‌م دواییه‌دا تێکبشکێنن و ئه‌و بنکه و بناغه‌یه‌ی رێکخراوه‌که پێیان ده‌ژی بله‌قێنێت."
عه‌قید عه‌لی ئه‌لجه‌میلی له یه‌که‌ی دژه-تیرۆر وتی "چه‌ند رۆژێک ئێمه بێ‌وچان کارمان ده‌کرد له‌سه‌ر داڕشتنی پلانێکی هه‌مه‌لایه‌نە له عێراق بۆ گورزوه‌شاندن له هه‌مو تیرۆریستان له یه‌ک کاتژمێری سفردا."
جەمیلی وتی "ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی ناوبه‌ناو روده‌دات ناتوانرێت به دابه‌زینی ئاسایش یان پته‌وتربونی گروپه تیرۆریستییه‌کان ناوی بهێنرێت. به‌ڵکو ئه‌وانه بریتین له ئۆپه‌راسیۆنی بێ به‌رنامه و هیستریایی ئه‌و گروپانه."
عیفان ئه‌لعیساوی، سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئاسایش له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار، وتی "ئێمه زانیاری پشتڕاستکراوەمان هەیە سه‌باره‌ت به هه‌ڵهاتنی شه‌ش سه‌رکرده‌ی تیرۆریست بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق له هه‌فته‌کانی رابردودا دوای ئه‌وه‌ی ئابڵوقه‌درابوون و بواری جموجوڵیان نه‌بوو."
له شه‌قامی عێراقی، هاوکات، چه‌ندین هاوڵاتی ده‌ڵێن سه‌رنجی باشبونێکی رێژه‌ییان داوه له ره‌وشی ئاسایش‌دا.
سه‌میر رازی، 21 ساڵ، که له دوکانێکی ئاسنگه‌ری کارده‌کات له به‌غدا، وتی "ئه‌و راپۆرتانه‌ی حکومه‌ت بڵاویانده‌کاته‌وه راستن چونکه ئێمه هه‌ستمانکردوه به باشبونی ره‌وشی ئاسایش له شه‌قامەکاندا."
سه‌میر وتی "ماوه‌یه‌ک تیرۆریستان کۆنترۆڵی شه‌قامه‌کانیان ده‌کردین و هاوڵاتیانیان ده‌تۆقاند – ئێستا دیارنه‌ماون و سوپاس بۆ کاری هێزه‌کانی عێراق."
به‌ره‌کات سلێمان، 25 ساڵ و دانیشتوی موسڵ، وتی "جاران ئێمه ناوی ئه‌و تیرۆریستانه‌مان ده‌بیست که هه‌زاران عێراقییان کوشت. بەڵام ئێستا ئێمه ده‌زانین زۆریان له زینداندان. هیوادارین پاشماوه‌کانیان به‌م زوانه ده‌ستگیربکرێن."
وێنه:[عه‌لی ئه‌لسه‌عدی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] فه‌ریق بابه‌کر زێباری وتی هێزه‌کانی عێراق ژماره‌ی سه‌رکرده گرنگه‌کانی قاعیده و رێکخراوه تیرۆریستییه‌کانی تریان له 43 ەوە که‌مکردۆته‌وه بۆ 11.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران