
[محەمەد ئه‌لقه‌یسی/مه‌وتنی] پرسه‌گێڕان له پرسه‌ی شێخ شکوردا.
محه‌مه‌د ئه‌لقه‌یسی لە به‌غدا 23/5/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
محه‌مه‌د عه‌بدوڵا شکور چاویبڕیبوە گۆچانێک که باوکە حه‌فتا ساڵه‌کەی پێی ده‌ڕۆیشت له‌گه‌ڵ چاویلکه‌که‌ی که له‌سه‌ر مێزێکی بچوک دانرابوو له ژووری دانیشتنەکە.
"محەمەد عەبدوڵا چەند رۆژێک پاش کوشتنی باوکی، شێخ عەبدوڵا شکور، کە لە لایەن چەند تیرۆرستێکەوە کوژرا کە گومانی ئەوەیان لێدەکرێت پەیوەندیان بە قاعیدەوە هەبێت، وتی "خۆزگە تۆزێک بیریان لەوە بکردایەتەوە کە کێ دەکوژن."
لە درێژەی قسەکانیدا وتی "ئەوانە زۆر لەوە دڵڕەقترن کە هیچ بەزەییەکیان لە دڵدا هەبێت."
کاتژمێر 1:00 ی شەوی 16 ئایار، ژماره‌یه‌ک چه‌کدار که جلی پۆلیسیان پۆشیبوو، دایان بەسەر ماڵی شکوردا. هه‌مو ئەوانەی لە ماڵەوە بون لە ژورێکدا کۆکردەوە و دواتر شێخ عەبدوڵایان برده ده‌ره‌وه.
محه‌مه‌دی 22 ساڵ، که به‌خێرهاتنی میوانه‌کانی پرسه‌که‌ی ده‌کرد، وتی "کاتێک ماڵه‌که‌یان جێهێشت، رامانکرده ده‌ره‌وه، بەس بۆمان دەرکەوت کە باوکمیان کوشتوه پاش ئەوەی سنگ و سکیان دابوە بەر چەقۆ. دواتر سه‌ریان بڕیبوو و لاشه‌که‌یان هه‌ڵواسیبوو به عەمودێکی کاره‌بای نزیک خانوەکەماندا."
شێخ عه‌بدوڵا شکور ئیمام و وتاربێژی مزگه‌وتی ناحیەی سه‌عدیه‌ی باکوری بەعقوبە بوو.
له زۆربه‌ی وتاره‌کانی رۆژانی هه‌ینی دا، ئاگاداری گوێگرانی ده‌کرده‌وه لە مه‌ترسیه‌کانی قا‌عیده و گروپه تیرۆریستیه‌کانی تر لەسەر داهاتوی عێراق. هەروەها جەختیدەکردەوە لە پێویستی هاریکاریکردن لەگەڵ هێزەکانی عێراقدا تا کۆتایی بهێنن بە تیرۆریزم
خه‌لیل ئه‌لموده‌ریس، داروسێی شکور، کە دوا وتاری شکوری بەیاددەهێنایەوە وتی "شێخ پێیوتین تیرۆرسته‌کان وێرانکاریان ده‌وێت و نوێنەری ئیسلام نین. ده‌بێت ئێمه ده‌رگاکانیان به روودا دابخه‌ین و هێزەکانی ئاسایش ئاگادار بکەیەنەوە تا خوا پاداشتمان بداتەوە."
محه‌مه‌د وتی "قا‌عیده پەست بون لە باوکم. له وتاره‌کانیدا بۆ نوێژکەران و خەڵکی شار مەترسیەکی راستەقینەیان دەدی بۆ سەر رێکخراوە تیرۆرستیەکەیان، لە وریاکردنه‌وه‌یان له به‌رامبه‌ر قا‌عیده و داواکانی بۆ هاریکاریکردنی هێزە عێراقیەکان. بۆیە، بەم شێوە دڕندە و قێزەونە کوشتیان."
دوو رۆژ دوای تیرۆرکردنه‌که هێزه‌عێراقیه‌کان دەستگیرکردنی ژماره‌یک گومانلیکراویان راگه‌یاند که تۆمه‌تبارکرابون به تیرۆرکردنی شێخ شکور.
عەبدولحوسین ئه‌لشەمەری، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای دیاله، وتی که به‌شی به‌دواداچونی تاوان زانیاری هەواڵگرییان بەکارهێناوە بۆ دەستگیرکردنی "شانەیەکی تیرۆرستی که پێکهاتوه له پێنج ئه‌ندام که له لایه‌ن تیرۆرستێکی ترسناکه‌وه سه‌رپه‌رشتیده‌کرێن کە ناوی ئایات خه‌دومه، که تاوانی سه‌ربڕینی شێخی بە ده‌ستی خۆی ئەنجامداوە."
شەمەری وتیشی "شانەکە هه‌روه‌ها پلانیان هه‌بوه که چه‌ند پیاوێکی ئاینی تر بکه‌نه ئامانج له‌به‌ر ئەوەی دژایەتی ئایدۆلۆژیای تەکفیری قاعیدەیان کردوە."
هه‌روه‌ها هه‌مو هاوڵاتیانی دڵنیاکردەوە "ره‌وشی ئاسایش له پارێزگاکەدا سەقامگیرە. ئێمه دوای تیرۆرستان دەکەوین له هه‌ر شوێنێک بن."
ئه‌حمەد سامر ئه‌لزه‌رکوشی، به‌ڕێوبه‌ری ناحیەی سه‌عدیه، وتی "شانە چه‌کداره‌که دا‌نیان به تاوانه قێزەونەکە و تاوانی تردا داناوه که هاوڵاتی تریان سه‌ربڕیوه کە دژی هەبونی قا‌عیده بوون له شاره‌که‌دا."
زەرکوشی وتیشی که هێزه عێراقیه‌کان مۆڵگه‌یه‌کی چه‌کیان دۆزیوەتەوە کە نارنجۆکی دەستی و تەقەمەنی دەستکرد و چه‌قۆی تێدابوە کە " به‌کارهێنراون له سه‌ربڕینی هاوڵاتیاندا. هەروەها ئەو جلە سەربازیانەیان دۆزیوەتەوە کە تیرۆریستەکان بەکاریانهێناوە لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکەدا."
له پرسه‌که‌ی شێخ شکوردا، هۆڵه‌که پڕ بوو له سه‌دان پرسه‌گێڕ، لەوانەش ئەو ئیمام و سەرۆک خێڵ و هاوڵاتیانەی که به شەخسی دەیانناسی.
حاجی عه‌بدو، خزمێکی شێخ شکور، وتی "کوشتنی شێخ شکور په‌ڵه‌یه‌کی ره‌شه و دڕنده‌یی تیرۆرستان ده‌سه‌لمێنێت."
وتیشی "هه‌رچه‌نده شێخیان کوشت، به‌ڵام وته‌کانی نه‌مرن و نه‌وه‌کان ئاگادارده‌کاته‌وه دژی ئه‌و باندە چەپەڵە. دڕندانە کوشتیان و سه‌ریان له جه‌سته‌ی کرده‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که بە هیچ جۆرێک بواری ئاشتبونەوە نەماوە لە گەڵیاندا. چاره‌نوسیان یان کوشتنه یان فڕێدانه بۆ به‌ندیخانه - وه‌ک ئەو شیرپەنجەیە وان که ده‌بێت ببڕدرێتەوە."
سامر عه‌لی، خوێندکاری شێخ شکور، 22 ساڵ، فەرمایشتەکانی بەیادهێنایەوە.
سامر وتی "له شێخەوە فێربووم که چۆن عێراقم خۆشبوێت و چۆنیش تەفرەقەی تایەفی رەتبکەمەوە و چۆن به‌ره‌نگاری تیرۆریزم ببمه‌وه. ئه‌مه‌ش وایلێکردن که بیکوژن. تیرۆرسته‌کان هیچ شتێکی باشیان ناوێت بۆ نه‌وه‌ی نوێی عێراق."
له‌گه‌ڵ کۆتاییهاتنی له به‌خێرهاتنی پرسه‌داران، محه‌مه‌دی کوڕی شێخ شکور یه‌کێک له وته‌کانی باوکی بیرهێنایەوە "ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌ستی و ئاسایشتان بوێت، ده‌رگا بە رووی تیرۆرستاندا دابخه‌ن و ته‌نانه‌ت په‌رداخێک ئاویان مەدەنێ که بیخۆنه‌وه. ته‌نها به‌ندیخانه شوێنیانه".
وێنه: [محەمەد ئه‌لقه‌یسی/مه‌وتنی] پرسه‌گێڕان له پرسه‌ی شێخ شکوردا.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران